سەرەکی » هەمەڕەنگ » بۆ یەكەمجار کەشتییەکی عیراقی هەرسێ‌ ئۆقیانووسەكەی بڕی و گەڕایەوە

بۆ یەكەمجار کەشتییەکی عیراقی هەرسێ‌ ئۆقیانووسەكەی بڕی و گەڕایەوە

بۆ یەكەمجار کەشتییەکی عیراقی هەرسێ‌ ئۆقیانووسەكەی بڕی و گەڕایەوە

کەشتی (حدباء)ی عیراقی بەبڕینی ماوەی 15 ملیۆن و 400 هەزار میلی دەریایی بە رۆیشتن و 19 ملیۆن و 200 هەزار میلی دەریایی بە گەڕانەوە، خولێكی تەواوی بەدەوری زەویدا ئەنجامدا و گەڕایەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوە داوە، کەشتییەكە دوای ئەوەی یەكەم گەشتی لەو جۆرەی لەمێژووی كەشتیوانیی عیراقدا ئەنجامدا، رۆژی هەینی 24ی تەموزی 2020 گەڕایەوە بەندەری (خۆر زوبێر)ی باشووری وڵات.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، کەشتی حدباء بە بارێكی جۆراوجۆرەوە لە بەندەری ئوم قەسر-ی عیراقییەوە گەشتەكەی دەستپێكردووە بۆ ئیمارات و كەندا و لۆس ئەنجلس و گواتیمالا و پەنەما و كۆنگۆ و لیبیریا و بەنگلادیش و هندستان و سوڵتاننشینی عوممان و سعودیە و دوای بڕینی 34 ملیۆن و 600 هەزار میلی دەریایی (بە چوون و هاتنەوەوە)، گەڕاوەتەوە بەندەری خۆر زوبێر.

سەرچاوە عیراقییەكان دەڵێن «لەبەرئەوەی هەموو رێوشێنە یاساییە نێودەوڵەتییەكانی پەیڕەو كردووە، کەشتییەكە هیچ ئاستەنگێكی نەهاتووەتە پێش و بە هەرسێ‌ ئۆقیانوسی ئارام و هندی و ئەتڵەسیدا خولێكی تەواوی بەدەوری گۆی زەویدا كردووە.

کەشتی حەدباء-ی عیراقی ساڵی 2014 لەلایەن كۆریای باشوور-ەوە دروستكراوەو توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی 17 هەزار و 500 تەن، باری هەیە.

print

 223 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*