سەرەکی » ئابووری » عیراق زیانێكی زۆری لێكەوتووە

عیراق زیانێكی زۆری لێكەوتووە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: هەرچەندە ژمارەیەكی راستەقینە لەو بارەوە نییە، بەڵام بەهۆی سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆرەوە عیراق زیانێكی زۆری لێكەوتووە.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: بەهۆی نەبوونی داتاو زانیاری و ئەو رێگایانەی كە گەندەڵكاران بۆ شاردنەوەی مامەڵەكانیان بەكاریدەهێنن، ئەستەمە بتوانرێت، ژمارەی ئەو پارانە دیاری بكرێت، كە بۆ سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆرە لە عیراق خەرجكراون.

هاوكات بەها نوری ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێ: «پرسی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر پەیوەندی پتەویان لەگەڵ گەندەڵیدا هەیە، بۆیە لەسەر حكومەت پێویستە بەردەوام لێكۆڵینەوەیان تێدا بكات‌و لایەن ئەمنیەكانیش بەرپرسن لە دۆزینەوەی بەڵگەی تەواو لەو بارەیەوە».

هاوكات داواشی لە هەرسێ‌ دەسەڵاتەكەی عیراق كرد، كە بەهەمانگی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵ بۆ نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی بدەن چونكە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی‌و بەفێڕۆدانی سامانی گشتی.

print

 143 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*