سەرەکی » کەلتوور » درۆزنەکان هەموو شتێکیان دەستدەکەوێت

درۆزنەکان هەموو شتێکیان دەستدەکەوێت

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا رۆمانی (درۆزنەکان هەمووشتێکیان دەستدەکەوێت) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە نووسینی (عەلی بەدر)ەو (شێرزاد هەینی) کردوویەتی بەکوردی.

ئەم رۆمانە رووداوو رۆژانەکەی لە دەڤەر و گەڕەکی لویزە، یان گەڕەکی سیاسییە داماوەکانی. شوێنەکە، هەوارێکی جوان و نایابی بروکسلی پایتەختی یەکێتیی ئەوروپییە. لە پەنجاکان و شێستەکانی سەدەی رابردوو گەڕەکەکە ببوو بە پەناگەی سیاسییە داماوەکان.

ئەوانەی بە کودەتای سەربازی، یان شۆڕشی میللی، یان بە سەرهەڵدانەکانی جیهانی سێیەم لە پۆستەکانیان لادەدران و دەردەکران، هاتوونەتە لویز و تێیدا نیشتەجێ دەبوون، ئیتر چەتە تایبەتییەکان و کۆمپانیاکانی پارە سپییکردنەوە، پارە دزراوەکانیان بۆ دەگواستنەوە، لەوێ بەو پارەیە جوان و شاهانە دەژین. پاش شۆڕشەکانی عەرەبی، لویز دەبێتە هەواری زۆر لە سیاسی و وەزیرە عەرەبەکان، کۆمپانیاکانیش پارەیان بۆ دەگوازنەوە، لەوانە یەکێک لە وەزیرەکان یەک ملیۆن دۆلاری لە خەزینەی دەوڵەت دزیبوو، دوو گەنجی پەنابەر بەوە دەزانن، کۆشش دەکەن پارەکەی لێ بدزنەوە و بەسەر پەنابەرانی سوریی و عیراقیی دابەشیبکەنەوە، بەوەش دەبنە دوو پاڵەوانی ناودار.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*