سەرەکی » وەرزش » ئیمۆ و لیڤاو كریس لەپێشەوە بوون

ئیمۆ و لیڤاو كریس لەپێشەوە بوون

ئیمۆ و كریس تا هەفتە كۆتاییەكانی كاڵچۆ ململانێیەكەیان لە لووتكەدا بوو بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە چ لە خولی ئیتالیا و چ لەسەر ئاستی ئەوروپاشدا تا ببنە براوەی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا.

ئەگەر سەیرێكی ركابەرییەكانی ئیمۆبیلی و كریستیانۆ بكەیەن ئەوا دەگەینە ئەو راستییەی كە هەردوو یاریزان تا دوا هەفتەكان لەوپەڕی ركابەریدا بوون، بەڵام ئیمۆبیلی لە دوا هەنگاوو دوا مەترەكانی ئەم پێشبڕكێیەدا توانی بگاتە خاڵی کۆتایی و قردێلەی كۆتایی پێشبڕكێیەكە، بەوەی تەنیا لە هەفتەكانی 36 و 37 و 38 دا 5 گۆڵی كرد، بەتایەتیش لە یاریی لازیۆ هیلاس ڤیرۆنادا لە هەفتەی 36 دا هاتریكی كرد، لە بەرامبەردا كریستیانۆ لەو هەفتەیەو لەیارییەكەیاندا بەرامبەر سامپدۆریا تەنیا یەك گۆڵی كرد، هەفتەی 37 یۆڤی 0-2 بە كالیاری دۆڕا و كریستاینۆ گۆڵی تیا نەکرد، هەفتەی كۆتاییش كە زانی جیاوازییەكە بووە بە 4 گۆڵ و دەبێت لە دوا هەفتەدا 5 گۆڵ بكات تا پێش ئیمۆبیلی بكەوێ، بۆیە یاریی نەكردو یارییەكەش بەرامبەر رۆما بوو 1-3 ش بە رۆما دۆڕان.

هەرچی لازیۆ و ئیمۆبیلییە لە یارییەكی گرنگی خولەكەدا بەرامبەر ناپۆلی یارییانكرد، ئەگەرچی یارییەكەیان 1-3 بە ناپۆلی دۆڕاند، بەڵام ئیۆمبیلی تەنیا گۆڵەكەی یانەكەی كردو جیاوازی گۆڵی لەگەڵ كریستاینۆ گەیاندە 5 گۆڵ.
بۆ بردنەوەی نازناوی گۆڵكاری ئەوروپاش جگەلە كریستیانۆ رۆناڵۆ، لیڤاندۆڤسكیش ركابەریی لەسەر ئەو نازناوەو بردنەوەی پێڵاوی زێڕین دەكرد.

لیڤا لە خولی ئەڵمانیادا 34 گۆڵی كردبوو، زۆرێك لە شارەزایانی ئەم بوارە پێیان وابوو زەحمەتە ئیمۆبیلی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشی بكەون، راستە كریستیانۆ نەیتوانی لیڤا بگرێتەوەو پێش بكەوێت و لە 31 گۆڵدا وەستا، بەڵام ئەو راچڵەكینەی ئیمۆبیلی لە دوا هەفتەكانی كاڵچۆ و بەتایبەتیش هاتریكەكەی هەفتەی 36 و دوو گۆڵەكەی هەفتەكانی 37 و 38 بە دوو گۆڵ پێش لیڤا كەوت و بە 36 گۆڵ بوو بەگۆڵكاری ئەوروپا.

print

 133 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*