سەرەکی » زانست » كۆرۆنا بەكارهێنەرانی دەرمانی رێگریی لە دووگیان بوون دەكوژێت

كۆرۆنا بەكارهێنەرانی دەرمانی رێگریی لە دووگیان بوون دەكوژێت

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، كۆرۆنا مەترسیی مردن لەو خانمانەدا زیاتر دەكات كە دەرمانی دژە دووگیان بوون.

بەپێی توێژینەوەیەك كە پسپۆڕانی سەنتەری(ماین)ی پزیشكیی لە پۆرتلاندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە ئەو خانمانەی كە دەرمانی ڕێگریی لەدووگیانبوون بەكاردێنن، لەحاڵەتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 مەترسیی مردنیان زیاترە لە كەسانی ئاسایی.

ئەو بۆچوونەی پسپۆڕانیش دوای لیكۆڵینەوەیەكی وردیان سەلمێندرا كە سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان بەكارهێنانی دەرمانی ڕێگریی لە دووگیانی و مەیینی خوێن كردوویانە، هەروەها پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو مەترسییەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە ئەو خانمانەی دەرمانی ڕێگریی لە دوو گیانبوون بەكاردێنن بە شێوەیەكی ئاسایی خوێنیان خەست دەبێتەوە و تووشبوون بۆ كۆرۆناش دەبێتە هۆی خەست بوونەوەی خوێن، ئەمەش دەبێتە مەترسیی گەورە ، چونكە دەركەوتووە كە نزیكەی ( یەك لەسەرسێ)ی ئەوانەی بە هۆی كۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن بە هۆی ئەوەوە دەمرن كە خوێنیان خەست دەبێتەوە.

هەر بۆیە توێژینەوە ئەمریكییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ژنی دووگیان و بەكارهێنەرانی دەرمانی ڕێگریی لە دووگیانبوون و ئەوانەی چارەسەری هۆرۆمۆنی جێگرەوەی(HRT)بەكار دەهێنن تووشی هەمان مەترسیی دەبن.

سەرچاوە: الصحە والحیاە

 562 جار بینراوە