سەرەکی » هەواڵ » کۆرۆنا؛توشبوون 20 ملیۆن و چاكبوونەوە 13 ملیۆنی تێپەڕاند

کۆرۆنا؛توشبوون 20 ملیۆن و چاكبوونەوە 13 ملیۆنی تێپەڕاند

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە «ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 20 ملیۆن كەسی تێپەڕاند».

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە «ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە 13 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە»، هەروەها «ژمارەی ئەو كەسانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نزیكەی 750 هەزار كەس».
هەر دوێنێش وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامارێكی نوێی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە «ژمارەی توشبووان لە هەرێم 17 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 10 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە، 657 كەسیش گیانیان لەدەستداوە».

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە پێنج ملیۆن و 199 هەزار و 444 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە، زۆرترین ژمارەی توشبوونی لە سەرتاسەری جیهاندا تۆماركردووە، لە دوای ئەویش بەرازیل و هندستان لە پلەی دووەم و سێیەمدان.

print

 119 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*