سەرەکی » ئابووری » داهاتی حەوت مانگی دەروازە سنوورییەكانی عیراق

داهاتی حەوت مانگی دەروازە سنوورییەكانی عیراق

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەرچەندە بەشێكی زۆری دەروازە سنوورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە داخراون، بەڵام لەماوەی 7 مانگی رابردوودا 637 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی دەروازە سنوورییەكان 537 ملیار دینار بووە، جگە لەوەش لەمانگی تەمووزدا داهاتی دەروازەكان گەیشتۆتە 100 ملیار دینار، ئەوەش سەرەڕای سفركردنەوەی رسوماتی گومرگی‌و زۆری لێخۆشبوونە گومرگییەكان‌و داخستنی دەروازە سنوورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

ئاماژەی بە گرنگی بڕیارێكی سەرۆك وەزیران كردوە بۆ تەرخانكردنی هێزی سەربازی بۆ هەر دەروازەیەكی سنووریی، چونكە دەبێتەهۆی رەخساندنی ژینگەیەكی ئارام بۆ ئەو فەرمانبەرانی لە دەروازە سنوورییەكان كار دەكەن بۆ ئەوەی بەبێ‌ مەترسی‌و فشار كارەكانیان بكەن.

سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند، دەبێت دەروازەكانی هەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكانی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق بن‌و سەرۆك وەزیرانیش كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردوە لەپێناوی گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامە بۆداڕێژراو هەیە، كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو.

print

 177 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*