سەرەکی » کەلتوور » بەناوی یەزدانی گەورە و میهرەبان هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕەخنەگر مامۆستا عەبدولکەریم حەسەن

بەناوی یەزدانی گەورە و میهرەبان هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕەخنەگر مامۆستا عەبدولکەریم حەسەن

بەداخ و پەژارە و خەمێکی قووڵی پڕ لە غوربەتەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی  ئازیزمان (مامۆشتا شێخ کەریم شێخ حەسەن بەرزنجی)مان لە شاری سلێمانیەوە پێگەیشت. کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە پاش زیاتر لە دوو هەفتە خۆڕاگری و ململانێ و مانەوەی لەنەخۆشخانە، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 10-09-2020 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ دواجار مامۆستا و شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگری خۆشەویستمان بەجێی هێشتین. مامۆشتا شێخ کەریم لەساڵی ١٩٤٦ لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لە دایک بووە و ژیانی پیشەیی وەکو مامۆستای دواناوەندی پیشەسازی سلێمانی بەڕیکردووە. شێخ کەریم بەرزنجی، کەسایەتیەکی خۆشەویستی ناو نووسەران و هاوڕێکانی بوو، خاوەنی خێزانێکی جوان و خنجیلانە بوو، هاوسەری (خاتوو سەعدیە حەمە ڕەشید گورون) و کچێکی تاقانە و سێ کوڕی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە و بە ناوەکانی (چۆپی، چالاک، دابان و ژیلوان)ەوە. بەناوی خانەوادەی کۆچکردووەوە سوپاسی بەتەنگەوە هاتنی هەموو دۆستان و هاوڕێیانی کۆچکردووە دەکەین، سەبووری و ئارامی ئارامی بۆ خانەوادەی کٶچکردوو دەخوازین، تکامان وایە با هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشییە نەگریسەی، کە دووچاری مرۆڤایەتی بۆتەوە و هەر بەو بۆنەیەشەوە، پێتان ڕادەگەیەنین بە هۆی ئەم بارودۆخە نالەبارەوە، خانەوادەی کۆچکردوو لەبەر بەرژەوەندی  گشتی پرسە دانانێن . داواکارین لە یەزدانی مەزن هەمووتان بە دووربن لە دەردوبەڵای ڕۆژگار و خودا لە مردووی هەمووان خۆش بێت و سەبوری و ئارامیمان پێ ببەخشێت.

لە جیاتی  خانەوادەی کۆچکردوو

شێخ کەریم شێخ حەسەن بەرزنجی

چۆپی عەبدولکەریم

هۆڵەندا شاری لایدن

بۆ سەرخۆشی و دڵنەوایی خانەوادی کۆچکردوو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی کاک (ڕێبوار ڕەئووف)، هاوسەری خاتوو چۆپی کچی خوالێخۆشبووەوە بکەن.

print

 59 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*