سەرەکی » زانست » تەمەنی خۆت لەسەر هەسارەكانی تری كۆمەڵەی خۆر بزانە

تەمەنی خۆت لەسەر هەسارەكانی تری كۆمەڵەی خۆر بزانە

تیمێكی مۆزەخانەی(ئیكسپلۆراتۆریۆم)ی ئەمریكا ژمێرەیەكیان دامەزراندووە كە مرۆڤ دەتوانێت بەهۆیەوە تەمەنی خۆی لەسەر هەسارەكانی دیكەی كۆمەڵەی خۆر بزانێت.

هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر چەندین جیاوازییان هەیە كە دیارترینیان پلەی گەرمای سەر ڕووەكانیانە لە كاتێكدا پلەی گەرمای سەر ڕووی زوهرە دەگاتە(471) پلەی سەدیی، پلەی گەرمای سەر ڕووی نیپتۆن دەگاتە (201) پلەی خوار سفری سەدی، جگە لەجیاوازی پلەی گەرما جووڵەكانیشیان جیاوازە،بە شێوەیەك كاری كردووەتە سەر درێژیی ڕۆژو ساڵەكانیشیان بەبەراوورد بەزەوی،ئەمەش وای لەتیمێكی سەر بە مۆزەخانەی(ئیكسپلۆراتۆریۆم)ی ئەمریكا كردووە شتێكی نوێ بكەن بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە كەسەكان بتوانن تەمەنی خۆیان لەسەر رووی ئەو هەسارانە بزانن، ئەوەش دامەزراندنی ئامێرێكی ژمێرەییە.

ئەو ئامێرە بەجۆرێكە كەسەكە تەنها مێژووی لەدایكبوونی بە ئامێرەكە دەنووسێت و ئامێرەكە بە ڕۆژ و ساڵ لەسەر هەسارەكانی تر دەنووسێت و جەژنی لەدایكبوونی داهاتووی كەسەكەش دیاریدەكات.

بۆ نمونە ئەگەر كەسێك لە (4)ی مانگی كانونی دووەمی (1992)دا لەدایك بووبێت لە سەر زەوی (28) ساڵە، لەسەر عەتارد تەمەنی (118.9) ساڵە و جەژنی لەدایكبوونی لە یەكی ئەیلولی (2020)دا بووە لە كاتێكدا لەسەر هەسارەیەكی وەك نیپتۆن تەمەنی (٠.17) ساڵە و جەژنی لە دایكبونی داهاتووی لە (11ی ئابی 2240) دا دەبێت.

بۆ ڕوونكردنەوەی هۆكاری ئەوە ئەندامێكی تیمەكە مۆزەخانەی (ئیكسپلۆراتۆریۆم)چۆنییەتی دیاریكردنی ئەو ڕۆژ ساڵانەی ڕوونكردەوە و ئاشكرایكرد، زەوی چەند جووڵەیەكی هەیە كە یەكەمیان سووڕانەوەیەتی بە دەوری تەوەرەكەی خۆیدا و سوورانەوەیەكی هەیە بە دەوری خۆردا، ئێمە ڕۆژ لە رێگەی ئەو كاتەوە دیاری دەكەین كە زەوی دەیخایەنێت بۆ سووڕانەوەی بە دەوری تەوەرەكەیدا،هەروەها ساڵیش بە هۆی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا دیاریدەكەین، هەرچی هەسارەكانی دیكەیە ڕێسایەكی وایان نییە كە تێكڕای سووڕانەوەكانیان كۆنترۆل بكات، هەمووی پەیوەستە بە بڕی سووڕانەوەكەیان لەو ماددە بنەڕەتییەی كە بەشدارن لە پێكهاتنیاندا، هەرچی هەسارەی مشتەریی زەبەلاحەئەوا سووڕانەوەی زۆری هەیەو هەموو (10) سەعاتێك بە دەوری تەوەرەكەیدا دەسووڕێتەوە، هەرچی هەسارەی زوهرەیە پێویستی بە (243) ڕۆژە بۆ یەك سوڕانەوە،هەروەها لە كاتێكدا زەوی پێویستی بە (365) رۆژ و چارەكێكە بۆ ئەوەی یەك سووڕ بەدەوری خۆردا تەواو بكات، هەسارەیەكی وەك عەتارد پێویستی بە 88 ڕۆژە بۆ هەمان سوڕانەوە بە دەوری خۆردا و هەسارەی بلۆتۆش پێویستی بە 243 ساڵە بۆ ئەوەی سوڕانەوەیەك بە دەوری خۆردا تەواو بكات.

سەرچاوە: النقطة العلمیة

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*