سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید سواره‌،سوارچاكی تێكۆشان

شه‌هید سواره‌،سوارچاكی تێكۆشان

هه‌ڵۆ نادر قادر ئیلنجاخی*

شه‌هید فارس قادر ئیلنجاخی ناسراو به‌ سواره‌، ساڵی 1971 له‌ گوندی ئیلنجاخی شوان نزیك شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستان له‌دایكبووه‌، به‌هۆی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ ده‌بن و له‌ 1974 باوكی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و پاش ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دانێكی زۆر كه‌ هیچ نادركێنێ ، به‌ناچاری ئازاد ده‌كرێت، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ ده‌چێته‌ وڵاتی ئێران و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز گیانی ده‌سپێرێت.

شه‌هید سواره‌ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ وشیاری و زیره‌كی به‌سیماوه‌ دیاربوو، خولیای كوردایه‌تی و خۆشه‌ویستی كوردستانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌دڵا گه‌وره‌تر ده‌بوو، بۆیه‌ ساڵی 1985 له‌تیپی مه‌ڵبه‌ندی دوو ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و ‌پاشان له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ تیپی 25ی خاڵخاڵان.

به‌شداریی زۆربه‌ی نه‌به‌ردییه‌كانی ئه‌و تیپه‌ی كردووه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌سه‌لیقه‌ و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بووه‌.

دوای رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی و كردنه‌وه‌ی باره‌گا له‌ناوچه‌كانی یه‌كتر، شه‌هید سواره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئازاد هه‌ورامی وه‌ك هێزی یه‌كێتی چونه‌ته‌ ناوچه‌كانی بادینان، له‌وێش به‌شداری سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی كردووه‌، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌بادینان‌ ده‌چێته‌ تیپی 21ی كه‌ركوك و ‌به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی چالاكییه‌كانی ئه‌و تیپه‌ش ده‌كات.

پاش ئه‌نفاله‌كان به‌فه‌رمانی سه‌رووی خۆی په‌یوه‌ندیده‌كات به‌ ڕێكخستنه‌كانی شاره‌وه‌، به‌راسپارده‌ی ڕاسته‌وخۆی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ركی ئیداره‌ی مه‌فره‌زه‌ پارتیزانه‌كانی سنووری كه‌ركوك و هه‌ولێر له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

پاشان ئه‌ركی درووستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌كانی سنووری هه‌ولێری پێ ده‌سپێردرێت و له‌خۆبوردانه‌ كاره‌كه‌ به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.

بۆ ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه‌ له‌درووستكردن وسه‌رپه‌رشتی كردنی شانه‌ چه‌كداره‌كانی بروسكدا، چالاكانه‌ش به‌شداری ئازادكردنی زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی سنووری هه‌ولێر و كه‌ركوكی كردووه‌.

له‌ راپه‌ڕینی دووه‌م ڕۆڵی به‌رچاو ده‌بینێت له‌ ڕاوه‌دوونانی هێزه‌كانی به‌عس، دواتر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی ده‌سته‌ی پاسه‌وانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و پاشانیش پاسه‌وانی كاك نه‌وشیروان.

به‌شگشتی له‌ دوای راپه‌ڕین چه‌ندین پله‌و ئه‌ركی گرنگی پێده‌سپێردرێت و له‌هه‌مووشیاندا سه‌ركه‌وتووبووه‌، هه‌روه‌ها به‌شداریی چه‌نیدن نه‌به‌ردیی كردووه‌.

له‌ هه‌ڵمه‌تێكی شێرانه‌دا بۆ سه‌ر مۆڵگاكانی ڕژێم له‌سنووری كه‌ركوك، له‌ كه‌لی سمایل به‌گ، له‌ شه‌وی 21\22/3/1995 شه‌هید ده‌كرێت و ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و دره‌وشاوه‌ی كاروانی شه‌هیدانی كوردستان.

*برازای شه‌هید

print

 169 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*