سەرەکی » هەواڵ » زیاتر لە 100 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی بەستراوە

زیاتر لە 100 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی بەستراوە

لە سلێمانی پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ زیاتر لە 100 هەزار هاوبەشی كارەبا بەستراوە، بڕیارە دوای كۆتاییهاتنی دانانی پێوەری زیرەكی كارەباش لەناوشاری سلێمانی، پرۆسەكە لەقەزاو ناحیەكانیش دەستپێبكرێت.

لەوبارەیەوە، سیروان محەمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كارەبای سلێمانی، بەكوردسات نیوزی راگەیاندووە: 45 %ی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵان لەناوشاری سلێمانی تەواوبووە، دوای كۆتاییهاتنی سەرجەم هاوبەشەكانیش، دەستدەكرێت بەقۆناغەكانی دیكەی كارپێكردنی پێوەرەكە.

 116 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*