سەرەکی » هەمەڕەنگ » له‌ تابلۆكانی سه‌ربه‌ست عەبدولڕەحمان

له‌ تابلۆكانی سه‌ربه‌ست عەبدولڕەحمان

چلوره‌ فرۆش/ 70×50سم كانڤاس
چه‌ند كارگه‌یه‌كی چلوره‌ هه‌بوون له ‌شاردا چلوره‌و ئه‌سكیمۆیان دروست ئه‌كرد (كارگه‌ی شه‌هلاو كارگه‌ی ئه‌رخه‌وان) هه‌ریه‌كه‌ بۆ خستنه‌ بازاڕی به‌رهه‌مه‌كانیان ژماره‌یه‌ك ته‌رمۆسیان هه‌بوو ده‌یاندا به‌و مناڵ و هه‌رزه‌كارانه‌ی چلوره‌یان بۆ بفرۆشتنایه‌ ناوی ته‌رمۆسەكه‌ شوشه‌بوو. گه‌ر زه‌برێكی به‌ر بكه‌وتایه‌ ده‌شكا.

بۆئه‌وه‌ی ته‌رمۆس بده‌ن به‌ كه‌سێك ده‌بوو باوك یان دایكی مناڵه‌كه‌ بچوونایه‌ته‌ كارگه‌كه‌ و بناسرانایه‌و هه‌ویه‌یه‌كیان وه‌ك بارمته‌ دانایه‌.

چلوره‌ به‌ ده‌فلس شیرو شه‌كر بوو كاغه‌زی تێپێچرابوو، ئه‌سكیمۆ ره‌نگ و شه‌كراوی به‌ستوو بوو به‌ پێنج فلس، چلوره‌ بە ده ‌فلسییه‌ك كه‌رت ده‌كرا، زۆربه‌ی مناڵ له‌تێك چلوره‌یان به‌ پێنج فلس ده‌كڕی و‌ هه‌وڵیانده‌دا لای داره‌كه‌یان به‌ركه‌وێت.

گه‌ر چلوره‌ فرۆش بكه‌وتایه‌ و ته‌رمۆسه‌كه‌ی بشكایه‌، ناچار سه‌ری ته‌رمۆسه‌كه‌ی ئه‌گرت به‌ده‌ستییه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕا له‌ ناو خه‌ڵكا به‌ڵكو خێری پێبكه‌ن تا پاره‌ی ته‌رمۆسه‌كه‌ په‌یدا بكات. هه‌ربۆیه‌ مناڵی چلوره‌ فرۆش له‌ دووره‌وه‌ ده‌یڕوانییه‌ یاری تۆپێن و ئاگره‌ سووره‌ و ئاشه‌ به‌ته‌نوره.

print

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*