سەرەکی » ئابووری » ״جیهان مەترسییە ئابوورییەكانی تێنەپەڕاندوە״

״جیهان مەترسییە ئابوورییەكانی تێنەپەڕاندوە״

جارێكی تر لەسەر پرسی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەرییەكانی بۆ سەر ئابووریی جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدایە هەموو لایەك، كە هێشتا جیهان مەترسییە ئابوورییەكانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەوە تێنەپەڕاندوەو ئاماژەی بەوەكرد، هەندێك وڵات قەبارەی زیانەكانیان بەهۆی ئەو پەتایەوە زیاتر بووە، بەتایبەت وڵاتانی تازە گەشەكردوو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە لەم قۆناغە هەستیارەدا بەشێك لەوڵاتانی خاوەن ئابووریی بەهێز بتوانن لەڕێگەی هاوكاریكردن‌و پێشكەشكردنی قەرزی داراییەوە توانای وڵاتە هەژارەكان بۆ خۆبەڕێوەبردن بەرزبكەنەوە، چونكە ئەگەر بتوانرێت رێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بگیرێت، ئەوا دۆخی خراپی ئابووری ئەو وڵاتانە گرفت بۆ گەشەكردنەوەی ئابووریی جیهان دروست دەكات.

 133 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*