سەرەکی » ئابووری » ״تا كۆتایی 2021 نرخی نەوت بەرز نابێتەوە״

״تا كۆتایی 2021 نرخی نەوت بەرز نابێتەوە״

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەری تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: راستە زیاتر %80ی داهاتی عیراق لەسەر فرۆشتنی نەوتە، بەڵام ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ كردووە ئەوەیە، نرخی نەوت تاكۆتایی ساڵی 2021 لەم ئاستەی ئێستادا دەمێنێتەوە، 45 دۆلار ده‌بێت هەندێك جاریش 50 تا 55 دۆلار دەڕوات، بەڵام لەو نرخە زیاتر بەرز نابێتەوە، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ناو به‌ناویش بەرەو نزمبوونەوه‌ بڕوات.

وتیشی: «ئابووری عیراق لە پاشەكشەدایە، بۆیە تا كۆتایی ساڵی 2021 كە نرخی نەوت هەر لەم ئاستەی ئێستادا دەمێنێتەوە زیاتر بەرەو پاشەكشە دەڕوات، بۆیە قەرزكردنیش بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان هیچ چارەسەرێكی زانستی نییەو بگرە باری سەرشانی عیراق زیاتر قورستر دەكات».

ئەوەشی خستەڕوو: تاكە چارەسەر لە بەردەم حكومەتی عیراقی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئەوەیە كە دەبێت بەبێ‌ دوو دڵی چاكسازی لە فۆرمی ئابووریی عیراق رابگەیەنێت و چاكسازی لەكەرتە جیاوازەكاندا بكرێت.

بەڕای شارەزایانی بواری ئابووریی، بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت هۆكارێك دەبێت بۆ ئەوەی كە عیراق نەتوانێت پێداویستییەكانی لە مووچەی فەرمانبەران و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابین بكات، دواجار هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، جارێكی دیكە گرفت بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دروستبیتەوە.

 60 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*