سەرەکی » وەرزش » چه‌ند ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا

چه‌ند ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا

له‌ یه‌كه‌م یارییان له‌ وه‌رزی نوێی چامپیۆنس لیگ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ فرینكفارۆزی هه‌نگاری تۆماركرد و یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ش له‌م یارییه‌ چه‌ند ریكۆردێكیان نووسییه‌وه‌.

لیۆ مێسی ئه‌ستێره‌و كاپتنی یانه‌كه‌ گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی‌ كرد و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ریكۆرده‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ رایان گیگزی ئه‌فسانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م یاریزانه‌ 16 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌ چامپیۆنس لیگ گۆڵی كردوه‌.

مێسی ریكۆردێكی نوێی تری تۆماركرد و بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ 36 یانه‌ی‌ جیاواز گۆڵ تۆماربكات.

ئه‌نسۆ فاتی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ش كه‌ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد ریكۆردێكی نوێی كرد به‌ ناوی خۆیه‌وه‌و بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژووی چامپیۆنس لیگ پێش ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی ببێته‌ 18 ساڵ گۆڵێك له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ زیاتر بكات كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ خاوه‌نی 2 گۆڵه‌.

فاتی له‌ پاڵ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌سیستێكیشی بۆ كۆتینیۆ كردو بووه‌ دووه‌م بچوكترین یاریزان له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ یارییه‌كدا گۆڵ و ئه‌سیستیش بكات.

هه‌ر له‌ یارییه‌كه‌دا پێدرۆ ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ گۆڵێكی تۆماركرد، ئه‌م گۆڵه‌ش ژماره‌یه‌كی ناوازه‌ی‌ به‌ بارسێلۆنا به‌خشی كه‌ بووه‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌ مێژووی چامپیۆنس لیگ له‌ یارییه‌كدا 2 یاریزانی خوار 18 ساڵ گۆڵی بۆ تۆماربكه‌ن.

 44 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*