سەرەکی » هەمەڕەنگ » کاکە مەم بۆتانی،سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد

کاکە مەم بۆتانی،سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد

دوێنێ 25/10/2020 کاکەمەم بۆتانی، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کاکەمەم بۆتانی ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1948 زانکۆی لە بەغدا تەواوکردوە و دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام کاکەمەم خۆی دەڵێت لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناوە و هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتیدا بووە.

کاکەمەم بۆتانی لەساڵی 1968 هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد و ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە، دوای نسکۆی شۆڕشی 1975 بڕیاریداوە هیچ بەرهەمێک لە بڵاوکراوەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی بەعسدا بڵاونەکاتەوە، ناوبراو لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000 راوێژکاری روناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتریش بووەتە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد.

 64 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*