سەرەکی » زانست » هۆكارەكانی زۆر بڵاوبوونەوەی…

هۆكارەكانی زۆر بڵاوبوونەوەی…

هۆكارەكانی زۆر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 چییە؟

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی بەهۆی بازدانی جینیتیكی بەردەوامەوە، ڤایرۆسی (كۆڤید-19) بە شێوەیەكی خێرا بڵاو دەبێتەوە.

ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەشی زانستی گەردیلەكانی زانكۆی هیوستنی ئەمریكا كە لە ویلایەتی كە لەو ویلایەتە كراوە دەركەوتووە كە بازدانە جینەتیكییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا فاكتەرێكە لەو فاكتەرانەی وایكردووە ڤایرۆسەكە بە خێرایی بگوێزرێتەوە.

توێژەرەوەكانی ئەو زانكۆیە دەڵێن» ئەو بازدانەی كە ناونراوە (D614G) دەكەوێتە ئەو بەشەی كە بە(پرۆتیك سپایك) ناسراوە و ئەوەش یەكێكە لەو پرۆتینانەی كە ڤایرۆسی (كۆڤید-19) پشتی پێدەبەستێت بۆ ئەوەی لەش تووشی پەتاكە بكات. ئەو پرۆتینە قەپاڵ لە خانەكان دەگرێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو لەشەوە».

ئەوان دەڵێن» توێژینەوەكەیان لەسەر(٥٠٠٠)تووشبوو كردووە و ئەوەش یەكەمین توێژینەوەی لەو شێوەیە كە لە ناوەندە پزیشكییەكاندا بە (یەكبەدوایەكدا هاتووی جیناتی) دەناسرێت كە لەناوچەیەكی دیاریكراوی جوگرافیی وەك ویلایەتی تەكساسدا بكرێت»

(ئیلیا فینكلستین)یەكێكە لە توێژەرەوەكان دەڵێت» ئەو بازدانە بە هۆی گۆڕانكاری جینەتیكیی هەرەمەكییەوە ڕوودەدات، چۆن هیچ زیانێك بە ڤایرۆسەكە ناگەیەنێت، ئاواش هیچ یارمەتییەكی ڤایرۆسەكە نادات بۆ ئەوەی بەهێز بێت

لە كاتی شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19ئەو بازدانە لە (٧١%)ی نەخۆشەكانی شاری هیوستن دا سەرنج دراوە و لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی هەمان ڤایرۆسیش لە ( ٩٩%)ی نەخۆشەكاندا هەبووە .

لە تەمموزی رابردووداشدا، توێژینەوەیەكی تر كە لەسەر (٢٨) هەزار كەس كرابوو ئەوە ئاشكراكرا كە ئەو ڤایرۆسەی كە بازدانی ناسراو بە (G 614D)هەیە ماوەی نزیكەی مانگێك لە جیهاندا بڵاو بووەتەوە.

سەرچاوە: elaph

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*