سەرەکی » دۆسێ » عیراق وڵاتی كودەتا سەربازییەكان

نەیارەكان یەكتری لەناودەبەن

عیراق وڵاتی كودەتا سەربازییەكان

بەشی چوارەم

عیراق لە ساڵی 1921 لە دوای ململانێیەكی دوورودرێژ لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی لەبەریەكهەڵوەشاو و بەریتانیا كە دۆروشمی (وەك ڕزگاركەر هاتووین نەك داگیركەر» سەربەخۆیی وەرگرت، لەو دەمەدا جەنەراڵی ئینگلیز «مۆد»لە بەسرەوە خۆی كرد بە وڵاتی نێوان دوو رووبارەكە و عیراقی داگیركرد، بەو شێوەیە مێژوویەكی جیاواز لەدوای سەردەمی عوسمانی دەستیپێكرد كە وڵاتی كردبووە سێ‌ ولایەت، بەغدا و بەسرە و موسڵ، و سوڵتانەكانی بۆ ماوەیەكی زۆر و بە نۆرە حوكمڕانی مەمالیكەكانی ناوچەكەیان دەكرد و دواكەوتوویی و شوێنگەوتەییان بە ناوی ئاینەوە بەسەر خەڵكدا سەپاندبوو.

لەم نوسینەدا، تیشك دەخرێتە سەر ئەو كودەتا سەربازییانەی كە عیراق بەخۆوەی بینی لەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی هاوچەرخ و سیمایەكی توندوتیژی و خوێناوی و كوشتن و بڕین و سوكایەتی بە تەرمی یەكتری تێدا ڕویدا و بووە مایەی ئەوەی پرۆژەی دەوڵەتی مەدەنی لەناوبچێت و وڵات بەرەو عەسەسكەرتاریی ببرێت، مێژووەكەشی بەشێوەیەك وێنا بكرێت كە وەك بێشكەی كوتاكان لە ناوچەكەدا دەربكەوێت.

ئەو فاكتەرانەی بوونە رووخانی سەركردە كوتەتاچییەكان
روخانی قاسم بە بڕیارێكی عیراقی خۆجێی نەبوو، بەڵكو كۆمەڵێك فاكتەر هاندەربوون بۆ تیرۆركردن و تۆڵەسەندنەوە لە بوونی لە حوكمدا، لەگەڵ تێكەڵبوونی فاكتەرە نێوخۆییەكان كە كە خۆی لە ململانێی نێوان شیوعییەكان كە پشتیوانییان دەكرد، لەگەڵ ناسیونالیستەكان نەیاریی بوون و پلانیان بۆ لابرددنی دەكرد لەسەر دەسەڵات، لەگەڵ زیادبوونی ململانێكان لەسەر دەسەڵات لەلایەن دامەزراوەی سەربازیی كە لەنێوان ئەفسەرە مەسلەكییە ئاساییەكانی لایەنگری قاسم و ئەوانی تر كە پشتیوانی لە حوكمی جەمال عەبدولناسر سەرۆكی كۆچكردووی میسر دەكرد، لە پێش هەمووشیانەوە عەبدولسەلام عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر.

هەروەها وڵاتە زلهێزەكانیش پێیانوابوو هەڵسوكەوتە سیاسییەكانی قاسم خزمەتییان ناكات و لەگەڵ پلانەكانیان ناگونجێت كە هەوڵیان دەدا گەمارۆكانیان لەسەر تەوژمی كۆمۆنیستی لە پەنجاو شەستەكانی سەدەی رابردوو توندبكەن، لەكاتێكدا قاسم خواستی وابوو بچێتە ژێر سایەی هاوپەیمانی وارسۆ، و گرێبەستنی كڕینی چەك لە روسەكان، بگرە بەڵێننامەی بەرگری ستراتیژی هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەت بەست، لەڕیی یاسایەكیش كە بە هەشتا ناودەبرا دەستیكرد بە هەڵنانی هەناگاوە سەرەتاییەكان بۆ خۆماڵیكردنی نەوت كە لێوەی كاریی كۆمپانیا نەوتییەكانی لە عیراقدا دیاریی دەكرد و رێی دەگرت لە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەیان.

ئەو فاكتەرانەی و ئەوانی تر، روخاندنی زەعیم عەبدولكەریم قاسمیان بە لێدانێكی سەربازی دەستپێشخەر خێراتر كرد كە لەلایەن باڵی سەربازیی حزبی بەعسەوە ئەنجامدرا، بەڵام ئەوانیش مانەوەیان لە حوكمدا جگە لە نۆ مانگ زیاتری نەخایەند و سەرلەنوێ‌ سەربازەكان كودەتایان بەسەردا كردن.

كودەتای 1963 و پەراوێزخستنی بەعسییەكان
جگە لە نۆ مانگ زیاتر بەسەر كودەتای بەعسییەكاندا تێنەپەڕی و لەنێو خۆیاندا بوونە دووبەشەوە، بەو پێیەی یەكەم ئەزمونیان بوو لە حوكمڕانی، و لەبەر بچوكی تەمەنی زۆربەیان و دەركەوتنی چەند رەوتێكی دەركەوتوو، سێ‌ ئاراستە لەنێویاندا سەریهاڵدا و جیابوونەوە دروستبوو، بەهێزترین لەنێویاندا ساڵح سەعدی سەركردەی توندڕەوی حزبەكە بوو كە دەستی بەسەر جڵەوی كاروبارەكاندا گرت، لەگەڵ رەوتێك كە میانڕەو بوو بەسەركردایەتی حازم جەواد كە پلانداڕێژەر و بیرمەندی بزوتنەوەكە بوو، سێیەم رەوتیش لەلایەن سەربازەكانەوە سەركردایەتی دەكرا كە خۆی لە ئەحمەد حەسەن بەكردا دەبینییەوە كە دواجار ئەمیان توانی رەوشەكە كۆنترۆڵ بكات و سەرۆكایەتی دەوڵەت بگرێتەدەست.

بۆیەكەمجار باڵی توندڕەو لەنێو حزبەكەدا كە هەڵپەی بەرەو دامەزراندنی میلیشیای بەناو (حەرەس قەوی) دەكرد و لە كۆمەڵێك لاوی سەركێش پێكهاتبوون و لەلایەن ساڵح سەعدی و مونزیر ئەلوەنداوییەوە سەركردایەتی دەكران، هەڵەی زۆرییان بەرانبەر بە كۆمەڵگە كرد كە بووە مایەی دروستكردنی حاڵەتێكی دژایەتیكرد لەلایەن نەیارەكانیان لە دامەزراوەی سەوربازی بە سەركردایەتی عەبدولسەلام عارف لە (بزوتنەوەی تشرین) كە بە راستكردنەوەی وەسفكرا و دەستییان كرد بە دەركردنی ئەندامانی حەرەوس قەومی و دوورخستنەوەی پیاوە سەركێشەكانی، سوپا بە فەرمانی عەبدولسەلام عارف جوڵێنرا بۆ دەستگرتن بەسەر بەغدا و لەو رێگەیەوە بەعسییەكان دەستگیركران و راپێچی دادگا كران.

ئەزموونی دەسەڵاتگرتنەدەست لەلایەن بەعسییەكان كورتخایەن و بە لە زۆرترین ئەو ماوانە بوو كە پشێوی لە سیاسەتی عیراقدا دروستكرد لەسەردەستی لاوە سەركێشەكان، دوای ئەوە عەبدولسەلام عارف و عەبدولڕەحمان عارف جڵەوی دەسەڵاتیان گرتەدەست، لەو ماوەیەشدا وڵات نغرۆی سەرلێشێوانێكی سیاسی بوو، ئەوانیش نمونەیەكی باشیان پێشكەش نەكرد و دیلی دەستی پێشنیازە ناعیراقییەكان بوون لە حوكمڕانی و دیدوبۆچوونەكان.

 90 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*