سەرەکی » دۆسێ » پێشنیازی پڕۆژەیەك بۆ حكومەت دەكرێت

قازانجی ساڵانەی 18 ملیار دۆلارە

پێشنیازی پڕۆژەیەك بۆ حكومەت دەكرێت

محەمەد تۆفیق عەللاوی وەزیری پەیوەندییەكانی پێشووتر، پرۆژەیەك بۆ حكومەت پێشنیار دەكات كە ساڵانە نزیكەی 18 ملیار دۆلار قازانج بە عیراق دەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لە 7ی تشرینی دووەمی 2020وە لەلایەن عەللاوییەوە بڵاوكرایەوە»پرۆژەكە پێشنیارێكە و بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەو رێكەوتنەوە نییە كە كازمی لەگەڵ میسردا واژۆی كرد، لە بری ئەو رێكەوتنەش كە لەگەڵ میسردا بەسترا (نەوت بەرانبەر بە ئاوەدانكردنەوە) كە وردەكارییەكانی نازانرێت، بەڵام دەزانن كە زۆرێك لە بڕەگانی سودییان بۆ عیراق هەیە وەك ئەوەی لە میدیاكاندا باس دەكرێت».

لەبارەی وردەكاریی پێشنارەكەوە عەللاوی دەڵێت»خۆی لە راكێشانی بۆرییەكی نەوت لە بەسرە یان ناسریەی عیراق بۆسەر بەندەری عەقەبە بە پێوەری 500 هەزار بەرمیلی دەبینێتەوە، پاشان بۆ ژێر لقی بەرتەسمی دەریای سور و لەوێوە بۆ میسر رابكێشرێت كە لە رۆژێكدا توانای ناردنی 400 هەزار بەرمیلی هەبێت و رۆژانە 400 هەزار بەرمیل لەو نەوتە بگەیەنرێتە پالاوگەكان».

لەبارەی شوێنی دانانییەوە، عەللاوی پێیوا دەكرێت لەسەر رۆخی دەریای سپی ناوەڕاست بێت، وێڕای دانانی پالاوگەیەك كە لە رۆژێكدا توانای پاڵاوتنی 100 هەزار بەرمیلی هەبێت لە عەقەبە.

سەبارەت بە كۆی گشتی تێچووی ئەو پرۆژەیە كە لەلایەن عەللاوییەوە پێشنیاركراوە، بەپێی بەیاننامەكە «بە دانانی پاڵاوگەكان لە ئەردەن و میسر، دەگاتە نزیكەی 15 ملیار دۆلار بۆ 18 ملیار دۆلار»، ئەو پاڵاوگەیەی لە میسر دادەنرێت دەبێت میسر نیوەی تێچووەكەی لەئەستۆبگرێت و عیراقیش نیوەكەی تری، بە هەمان شێوە پاڵاوگەكەی ئەردەنیش، عیراق نیوەی تێچووەكەی لە ئەستۆبگرێت و ئەردەنیش نیوەكەی تری».

بۆرییەكانی نەوتیش لەڕێی «رێكەوتنێكی نێوان هەرسێ‌ وڵاتەوە بكرێت كە تێچووەكەی رێكەوتنی سەربكرێت، بەڵام هیچ وڵاتێك لەو سێ‌ وڵاتە پارەی نەختینە بۆ پرۆژەكە خەرج نەكات، بەڵكو لە بانكە جیهانییەكان بە پشتبەستن بە پێوەری لایبور كە رێژەی سودەكەی ناكاتە 1% بە پێوەی ئەمڕۆ، كۆی گشتی داهاتی ساڵانەی عیراق لەو پرۆژەیە، دەگاتە نزیكەی 18 ملیار دۆلار، میسریش ساڵانە نزیكەی 8 ملیار دۆلار قازانج كات و ئەردەنیش كۆی گشتی داهاتی ساڵانەی نزیكەی 2 ملیار دۆلار دەبێت».

مەرجێكیش بۆ هێنانەدی ئەو قازانجانە دادەنرێت كە هەریەك لە میسر و ئەردەن پێویستی نەوت بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی لەو پاڵاوگانە بكڕن، زیادەكەشی لە بەندەرەكانی سەر دەریای ناوەڕاست لە میسر و بەندەرە ئەفریقاییەكانی ئەردەنەوە هەناردەبكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە گەر عیراق بیەوێت هەمان بڕ لە نەوتی خاو هەناردە بكات، ئەوا نرخەكەی بەپێی بەهای ئەمڕۆ، ساڵانە هەشت ملیار دۆلار تێناپەڕێنێت».

ئەو قازانجەی لەو پرۆژەیە دەهێنرێتەدی، وەك عەلەوی باسی دەكات»ئاڵوگۆڕیی بەرژەوەندی نێوان ئەو سێ‌ دەوڵەتەیە و بۆ بەرژەوەندی هەموویانە»، داواسی لە كازمی كردووە، لێكگەیشتن لەگەڵ حكومەتی میسر و حكومەتی ئەردەندا بكات و دانوستانیش لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان بكات بۆ ئەو پرۆژەیە كە قازانجێكی زۆری هاوبەشی نێوان هەر سێ‌ وڵات دەشكێتەوە، لەبری رێكەوتنی نەوت بەرانبەر بە ئاوەدانكردنەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 رایگەیاندبوو، عیراق لەماوەی 6 مانگدا دووچاری مایەپوچبوون دەبێت لەحاڵەتی پەسەندكردنی یاسای نوێی قەرزكردن.

لیژنەی دارایی لە بەیاننامەكەیدا دەڵێت»حكومەت دەیەوێت تۆپەكە هەڵبداتە گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرپشكی بكات بە رازیبوون لەسەر قەرزكردنێك كە دەبێتە مایەی داڕمانێكی نزیك كە خۆی لە مایەپوچبوونی وڵاتدا دەبنێتەوە.

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*