پرسەنامە

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان-مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كەسوكار و بنەماڵەی كۆچكردوو فرسەت سۆفی دەكەین، هاوبەشی خەمیانین.
لەیەزدانی مەزن داواكارین سەبوورییان بداتەوەو كۆتا ناخۆشیان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
18/11/2020

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*