سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ئیما ستۆن داهاتوویه‌كی گه‌شی هه‌یه‌

ئیما ستۆن داهاتوویه‌كی گه‌شی هه‌یه‌

ئیما ستۆن هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ عاشقی سینه‌ما بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی ‌مناڵییەوە رۆڵی بینیوه‌. هێشتا مناڵ بووه‌ له‌ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كه‌دا رۆڵی بینیوه‌. كچێكی زیرەک بووه‌ و به‌هۆی رۆڵه‌كانییه‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌ و بووه‌ به‌ ئه‌كته‌رێكی ناوداری سینه‌ما، به‌هۆی ئه‌و رۆڵانه‌وه‌ كه‌ بینیونی له‌ فیلمه‌كاندا بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێك پاڵیوراوه‌ و خه‌ڵاتێكی ئۆسكاریش به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵی 2017 بۆ باشترین رۆڵ له‌ فیلمی لالاند. له‌ 2011 به‌هۆی رۆڵی له‌ فیلمی Easy A خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپی به‌ده‌ستهێناوه‌. گۆڤاری «فۆریس»ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2017 له‌ناو لیستی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌مساڵ زۆرترین پاره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌، خانمه‌ ئه‌كته‌ر ئیما ستۆن به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، چونكه‌ ته‌نها به‌هۆی فیلمی لالانده‌وه‌ بڕی 26 ملیۆن دۆلار یبه‌ده‌ست هێناوە.

ئیما ستۆن « Emma Stone « له‌ ساڵی 1988 له‌ سكۆتسدیل له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ دایكبووه‌، ناوی ته‌واوی ئیملی جانه‌، باوكی به‌ڵێنده‌ر بووه‌ و دایكی به‌ره‌گه‌ز سویدییه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی زۆری بۆ كاری نواندن هه‌بووه‌ باوكی ناردوویه‌تی بۆ خوێندنی شانۆ و نواندن. له‌ دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی ئیما هه‌وڵی داوه‌ باوكی رازی بكات بچێت بۆ كالیفۆرنیا بۆ به‌شداریكردن له‌ پڕۆگرامێكدا کە تایبه‌ته‌ به‌ به‌هره‌داران به‌ناوی « In Search of the New Partridge Family» له‌ ساڵی 2004، لێره‌وه‌ ده‌رگای هونه‌ری بۆ كراوه‌ته‌وه‌. ئیما بۆ یه‌كه‌م جار له‌ فیلمی سۆپه‌رباد له‌ ساڵی 2007 ده‌ركه‌وتووه‌. له‌ ساڵی 2008 دا له‌ فیلمی زومبی لاند ده‌ركه‌وتووه‌. لێره‌وه‌ وه‌كو ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی سینه‌ما ده‌ركه‌وتووه‌. له‌ ساڵی 2010 له‌ فیلمێكی كۆمیدیدا رۆڵی بینوه‌.

رۆڵی ئیما له‌ فیلمه‌كاندا
ئیما به‌هۆی ئه‌و توانا و سه‌لیقەیە‌ی كه‌ له‌ سینه‌مادا هه‌یه‌ تی توانیوێتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێن له‌و ماوه‌كه‌ی ته‌مه‌نیدا تا ئێستا له‌ زیاتر له‌ سی فیلمدا رۆڵی بینیوه‌. له‌وانه‌: فیلمی سۆپه‌رباد ساڵی 2007، فیلمی زی رۆكر ساڵی 2008 رۆڵی ئه‌میلیای تێدا بینوه‌. هه‌مان ساڵ له‌ فیلمی زی هاوس بانی رۆڵی ناتالیای بینوه‌. ساڵی 2009 له‌ فیلمی هاوڕێ شه‌به‌حه‌كانی رابردوودا رۆڵی ئه‌لیسۆنی بینیوه‌. هه‌مان ساڵ له‌ فیلمی زۆمبی لاند رۆڵی بینیوه‌، ساڵی 2013 له‌ فیلمی گروپی مافیاكان رۆڵی بینیوه‌، هه‌مان ساڵ له‌ فیلمی 43دا رۆڵی بینیوه‌، ساڵی 2014 له‌ فیلمی سیحر له‌ تیشكی ماندا رۆڵی بینیوه‌، هه‌مان ساڵ له‌ فیلمی پیاوێك ده‌فڕێ رۆڵی بینوه‌.

ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*