سەرەکی » وتار » نازناوی حزبی شه‌هیدان به‌ باڵای یه‌كێتی بڕاوه‌

نازناوی حزبی شه‌هیدان به‌ باڵای یه‌كێتی بڕاوه‌

جه‌زای سه‌ید مجید*

یه‌كێتی و شه‌هید دووانه‌یه‌كی گرێدراون له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی شاخ و رێكخستنی شار و دوای راپه‌ڕینیش له‌ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌تا شه‌ڕی تیرۆر بۆ چه‌سپاندنی ئارامیی ‌و سه‌قامگیریی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان له‌ سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رده‌م په‌تی سێداره‌، ئه‌و رێبازه‌یه‌ كه‌ هاوشانی كاری سیاسی پێكه‌وه‌ له‌ڕێچكه‌ی تێكۆشاندا هه‌نگاویان ناوه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامه‌. ی.ن.ك حزبێكه‌ خه‌باته‌كه‌ی له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان بنیاتنراوه‌ و خاوه‌نی زیاتر له‌ 20 هه‌زار شه‌هیده‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كانی پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ‌و رێكخراوه‌یی ‌و رێكخستندا تا ده‌گاته‌ به‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نازناوی «حزبی شه‌هیدان»ی له‌ژێر دروشمی «كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی» به‌م حزبه‌ به‌خشیووه‌.

كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان … كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان… له‌ ساڵڕۆژی یادی پڕشكۆی 21/11 كه‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتییه‌، سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنین بۆ گڵكۆی شه‌هیدان، كه‌ به‌خوێنی پیرۆزی خۆیان بوونه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی له‌ دروستكردنی سنووره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌و بنیاتنانی حكومه‌تی خۆماڵی. ئه‌مڕۆ یادێك له‌ هه‌زاران شۆڕه‌سواری گیان به‌ختكردوو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و و دامه‌زراو ته‌نگیان به‌ دوژمن هه‌ڵچنیبوو، هه‌روه‌ها كۆی نه‌خشه‌ و پیلانی داگیركه‌رانیان دژی كورد و كوردستان شكست پێهێنا.

وه‌كو یه‌كێتیی و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوو زیاتر خزمه‌تكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان بین، هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكان و سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی له‌ سۆنگه‌ی كارنامه‌ی كۆنگره‌ی چواردا كه‌ ئه‌وله‌وییه‌ت دراوه‌ به‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و دووپاتكردنه‌وه‌ له‌به‌رده‌وامیدانمان به‌ رێبازی شه‌هیدان و سه‌رخه‌ری ئه‌و ئامانجانه‌بین كه‌ شه‌هیده‌كانمان له‌ پێناویدا گیانیان به‌ختكرد.
هاوكات مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی زنجیره‌ چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌م یاده‌ی رێكخستووه‌.

له‌ڕۆژی شه‌هیدانی حزبی شه‌هیداندا، سڵاو بۆ رۆحی رابه‌ری مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال و شه‌هیدانی یه‌كێتی و گشت شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان ده‌نێرین و سڵاو بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.

*لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی

 52 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*