سەرەکی » زانست » چاكبۆوەكانی نەخۆشی كۆڤید19 سیستمی بەرگرییان بە هێز دەبێت

چاكبۆوەكانی نەخۆشی كۆڤید19 سیستمی بەرگرییان بە هێز دەبێت

نوێترین توێژینەوە لە ئەمریكا كراوە ئاشكرایدەكات ئەوانەی لەپەتای كۆڤید-19 چاكدەبنەوە بەرگرییەك لە لەشیاندا گەشەدەكات لە كاتی دووبارە تووشبوونەوەیان بە ڤایرۆسەكە زۆر زوو كاردانەوەی دەبێت.

توێژەرەوەكانی زانكۆی )روكفلەر( لە شاری نیویۆركی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە داوە ئەوانەی لەپەتای كۆڤید-19 چاك دەبنەوە سیستمی بەرگریی لەشیان بەتەنها ڤایرۆسەكە ناناسێتەوە، بەڵكو جۆرە دژە تەنێكیش دروست دەكات كە زۆر بەسوود دەبێت بۆ كەسەكە و سیستمی بەرگریی لەشی ئامادە دەكات بۆ هێرشێكی بە هێز و خێرا بۆ سەر هەرڤایرۆسێكی نوێ كە بیەوێت بچێتە ناو لەشی ئەو كەسەوە.

بۆ ئەوەش(مایكل نوسینزویگ)ی سەرۆكی بەشیی بەرگریی گەردیلەیی لە زانكۆكە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت» بۆ تویژینەوەكە نمونەی (٨٧) تووشبوومان وەرگرت و لە كاتی تووشبونیاندا دژە تەنەكانیان زۆر كەم ببووەوە، دوای شەش مانگ لە چاكبوونەوەیان سەرنجمان دا كە دژە تەنەكانیان گەشەی كردووە ئەویش بە هۆی(B)خانەكانەوە بووە و سیستمی بەرگرییان لە پێشوو زۆر بەهێزتر بوو».

هەرچەندە توێژەرەوەكان كار لەسەر ئەوە دەكەن بزانن ئەو ماوەیەیە كە یادگەی سیستمی بەرگریی كاری لەسەر دەكات چەندە تا شێوەی ڤایرۆسەكەی لەبەر چاو بمێنێت، بەڵام (نوسینزویگ) پێیوایە سیستمی بەرگریی دەتوانێت ماوەی چەند ساڵێك كەسەكە بپارێزێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ژمارەی ئەوانەی بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسەكە دەبن زۆر كەمە.

كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی كەسێك دەبێت، دەزگای بەرگریی ئەو كەسە چەند هێرشێك دەكاتە سەر ئەو ڤایرۆسە و (T)خانەكان یەكێكن لە شێوەی ئەو پارێزگارییە، چونكە دەگەڕێت بۆ خانە تووشبووەكان هەوڵ دەدات رێگریی لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە بكات، هەرچی(T)خانەشە دژە تەن دەردەداتە ناو خوێنەوە.

هەر ئەوەندەی پەتاكە لەلەشدا كۆتایی هات، سیستمی بەرگریش دەوەستێت لە ڕووبەرووبوونەوە، بەڵام شێوەی هۆكاری پەتاكەی لەبیر دەمێنێت و زانیاریی لەبارەیەوە لە(B)خانەكان و (T)خانەكاندا هەڵدەگرێت.

سەرچاوە: Gadi news

 80 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*