سەرەکی » هەواڵ » كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دەربارەی هاوكاریكردنی ئەفغانستان

كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دەربارەی هاوكاریكردنی ئەفغانستان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای دەستبەجێی راگرتنی بێ مەرجی شەڕی كرد لە ئەفغانستان، بە مەبەستی رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ وتوێژەكانی ئاشتی.

لە میانی كۆنگرەیەك دەربارەی ئەفغانستان، لە جنێڤ، گۆتێرێز رایگەیاند: پڕۆسەیەكی ئاشتیی گشتگیر لە ئەفغانستان پێویستە، بۆ فەراهەمكردنی ئاشتییەكی درێژخایەن. وتیشی: پێشكەوتن بەرەو ئاشتی، هاوكار دەبێت لە گەشەكردنی هەموو ناوچەكە ‌و دەبێتە هەنگاوێكی ئیجابی ‌و چالاك بەرەو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ملیۆنەها ئاوارەی ئەفغانی.

لای خۆشیەوە، فیلیپۆ گراندی سەرۆكی كۆمسیۆنی سامی لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، كە بەردەوام بن لە هاوكاریكردنی ئەفغانستان، لەكاتێكدا توندوتیژییەكانی ئەو وڵاتە خەریكە زیاد دەكات ‌و دانوستانی ئاشتی تێكدەچێت. وتیشی: داهاتووی ملیۆنەها ئەفغانی بەندە بە سەركەوتنی دانوستانی ئاشتییەوە.

میدیاكان باس لەوە دەكەن، كە تەنها لەمساڵدا، نزیكەی 300 هەزار ئەفغانی ناچاربوون بەهۆی توندوتیژییەكانی وڵاتەكەیانەوە ئاوارەبن، وێڕای ئەوەی سێ ملیۆن ئاوارەی دیكەی ئەفغانی ‌و ملیۆنەهای دیكە، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ناتوانن بژێوی ژیانیان دەستەبەر بكەن.

 52 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*