له‌پاش روخانی یه‌كێتی سۆڤێت له‌دوا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌مریكا و خۆرئاوا گه‌وره‌ترین نه‌یار و ركابه‌ر و دوژمنیشیان له‌كۆڵ بۆوه، كه رێگریی زۆری لێ ده‌كردن له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك سیاسه‌تیان. یه‌كه‌م كاریش كه ده‌ستیانپێكرد، له‌توپه‌ت كردنی سۆڤێت و دروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك بوو لێی.
دواتر له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر به‌ره‌ی بلۆكی خۆرهه‌ڵات ئه‌ژمار ده‌كران، له هه‌ق و ناهه‌ق، كێشه‌ی گه‌وره‌یان نایه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدابوون و به كۆمۆنیست و سۆشیالیست ناسرابوون، له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن، یان خۆپیشاندان و نانه‌وه‌ی پشێوییه‌وه لابران و حزبی نوێ دروستبووی سه‌ربه خۆرئاوا جێگه‌ی گرتنه‌وه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتردا و پاش روونبوونه‌وه‌ی بارودۆخ و مه‌رامه‌كان، به‌شێك له‌و حزبه قهییمیانه، گه‌ڕانه‌وه ده‌سه‌ڵات.
دیارترین كاری خۆرئاوا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆگۆسلاڤیا و دروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك بوو له‌بری ئه‌و. هه‌روه‌ها له‌رووداوه دیاره‌كانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چیكوسلۆڤاكیا بوو.
له‌پاش ئه‌و قۆناغه و به‌هۆی به‌هۆش هاتنه‌وه‌ی روسیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریكا و خۆرئاوا سیاسه‌تی گۆڕینی راسته‌وخۆی حكومه‌ته نه‌یاره‌كانیان گۆڕی و ئه‌مجاره شێوازێكی تریان گرته‌به‌ر.
ئه‌مجاره په‌نایان برده به‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاتانه و هه‌ركاتێك پاش هه‌ڵبژاردن ئۆپۆزسیۆن براوه نه‌بوو، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن په‌نا به‌رێته به‌ر وته‌ی بوونی ته‌زویر و ساخته‌كاریی له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش، ڤه‌نزوێللا، بیلاروسیا، پۆلیڤیا، به‌رازیل، روسیا، نموونه‌ی دیاری ئه‌و پیلانه‌ن كه به سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا له پشتێوه‌یه‌تی.
له‌روسیا به‌رده‌وام ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر خه‌ته و باس له ته‌زویری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌كات كه له‌وێ ده‌كرێت. له ڤه‌نزوێللاش به‌هه‌مان شت بێ سێ و دوو ئۆپوزسیۆن به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ته‌زویر ده‌كات و ناوه ناوه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
له به‌رازیل به‌بیانووی بوونی گه‌نده‌ڵی، به‌رله هه‌ڵبژاردن، زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسێونه‌وه رێكخراو ده‌ره‌نجام سۆشیالیسته‌كان هه‌ڵبژاردنیان دۆڕاند.
له پۆلیڤیاش، ئیفۆ مۆرالیسی سۆشیالیست پاش ئه‌وه‌ی خولێكی تری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی برده‌وه، ئۆپۆزسیۆن رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مۆرالیسیان كرد و ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی ئاژاوه دروست نه‌بێت، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه، كاندیدی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه. مۆرالیس سه‌ربه‌رزانه گه‌ڕایه‌وه بۆلیڤیا و وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازیی لێكرا و كرایه سه‌رۆكی حزب.
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون، ئێستا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا كه به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی پیاده‌ی ده‌كرد، تره‌مپ له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌م به‌رده‌وام باسی ته‌زویر و ده‌نگ دزین ده‌كات، هه‌م لایه‌نگره‌كانی خستۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه بایدن براوهیهتی و ئه‌مریكای گیرۆده‌ی ئه‌و سیاسه‌ته كردووه كه نه‌یاره‌كانی پێ گیرۆده كردبوو.
67 جار بینراوە