سەرەکی » وەرزش » یاریزانێكی كلوب بروج بە هۆكارێكی سەیر بەشداری یارییەكەی دۆرتمۆندی نەكرد

یاریزانێكی كلوب بروج بە هۆكارێكی سەیر بەشداری یارییەكەی دۆرتمۆندی نەكرد

لە تۆپی پێ دا زۆر رووداوی سەیر هەن بەڵام رەنگە هیچ كامێكیان هاوشێوەی رووداوەكەی یانەی كلوب بروج نەبێت كە بەهۆی ژیان لەسەردەمی سۆشیال میدیا بەهەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

لە رابردوو هەمووان گوێیان لەوە بووە یاریزانانی بە هۆكاری سەیر نەیانتوانیوە بەشداری یارییەكی یانەكەیان بكەن، بەڵام ئەوەی یانەی كلوب بروج هاوشێوەی نەبووە.

ئیمانوێل دینیس ئەستێرەی یانەی كلوب بروج لەماوەی ساڵانی رابردوو بەهۆی تۆماركردنی 2 گۆڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردو ستایشی زۆر كرا، بەڵام ئەمجارە بووە جێگەی گاڵتەجاڕێ سەرچاوەكانی راگەیاندن و هاندەران لە سۆشیال میدیا.

ئەو ئەستێرەیە رەتیكردۆتەوە لەگەڵ تیپەكەی گەشت بكات بۆ شاری دۆرتمۆند و بۆ یارییەكەش دوورخراوەتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە پێكهاتەی یانەكەدابوو

هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كاتێك یانەكە ویستویانە گەشت بكەن بۆ دۆرتمۆند لەناو پاسی یانەكە یاریزانێكی تر لەسەر ئەو كورسیە دانیشتوە كە ئەو هەمیشە لەسەری دادەنیشێت بۆیە ئەویش داوای كردوە هەڵبستێت بەڵام رەتیكردۆتەوە بەهۆی ئەمەش دەنگە دەنگ لەنێوانیان دروستبووە.

بەهۆی ئەوەی هاوڕێكەشی سوور بووە لەسەر ئەوەی لەو شوێنە هەڵنەستێت و ئەویش رەتیكردۆتەوە لەسەر كورسیەكی تر دابنێشێت دینیس رەتیكردۆتەوە لەگەڵ تیپەكە گەشت بكات.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەش ئەمەی دوپات كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەشداوە ئەو یاریزانە سزای دارایی دەدرێت.

 70 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*