ئه‌م دیداره، ده‌قی چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجی، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵیدا سازكراوه، به باشمان زانی دووباره بڵاوی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان نه‌بینیوه. له‌م دیداره‌دا وه‌رگێڕ باس له ئه‌زموونی خۆی ده‌كات له بواری وه‌رگێڕاندا.
*ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگێڕان ئازاد به‌رزنجی وتی: پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان له مێژووی هه‌ر میلله‌تێكدا بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره بۆ رێنیسانس، بۆ رابوونی فه‌رهه‌نگی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخورده‌ی ئه‌و كه‌لتووره ده‌یكات له‌گه‌ڵ كه‌لتورێكی پێشكه‌وتوودا یان له‌گه‌ڵ كه‌لتوورێكی بیانی‌دا ده‌بێته مایه‌ی ئاشنابوونی به‌كۆمه‌ڵێك بیر و بۆچوونی تازه، به كۆمه‌ڵێك چه‌مكی تازه، ئه‌مانه‌ش هه‌موو كاری خۆیان ده‌كه‌ن له‌گۆڕینی بنه‌ما فیكرییه‌كان و ته‌نانه‌ت بنه‌ما ئێستاتیكییه‌كانی تاكه‌كه‌سی ئه‌و كه‌لتووره‌ی تر كه ئه‌و كاره ئه‌ده‌بیی و فیكرییانه‌ی بۆ وه‌رگێڕدراوه. ئه‌مه لایهنێكییهتی، واته لایه‌نی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر رێنیسانسی فیكریی و ئیستاتیكی ئه‌و كه‌لتووره و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. لایه‌نێكی تری كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر زمان، وه‌رگێڕان ده‌بێته مایه‌ی كرانه‌وه‌ی زمان، زمانی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێ له ئاست زمانه‌كانی تردا، كرانه‌وه‌ی زمانیش به‌مانای كرانه‌وه‌ی كه‌لتووری دێت، ئاشنا بوون بهكهلتوورهكانی تری دنیا وا له‌و كه‌لتووره ده‌كات ورده ورده هه‌ستێته‌وه و گه‌شه بكات و ببووژێته‌وه، كه‌لتوورێك بێت ورده ورده له خیلالی ناسینی به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌میش زیاتر خۆی بناسێت، لێره‌دا قسه‌یه‌كی شاعیر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ئه‌دۆنیسم بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێ من كاتێك «رامبۆ»م خوێنده‌وه، زیاتر گه‌وره‌یی « ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ڕی»م بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌دۆنیس خۆشی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی جگه له ن‌و،سین، وه‌رگێڕانی زۆریشی هه‌بووه. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری مێژووی بزاوته‌كانی رێنیسانسی میلله‌تان بكه‌ین، ده‌بینین وه‌رگێڕان ده‌ورێكی زۆر زۆر كاریگه‌ری بینیوه لهبهرهوپێشبردن و پێشخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی و كه‌لتووری ئه‌و میلله‌تانه.
له‌باره‌ی ئه‌زموونی وه‌رگێڕانی خۆیه‌وه به‌م شێوه‌یه دوا: من هه‌ر له سه‌ره‌تای دهستكردنمهوه به‌خوێندنه‌وه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ژیانی فهرههنگیمهوه، له مناڵیمه‌وه تا ته‌مه‌نی تازه‌لاویم گرنگی پێدانی جۆراوجۆرم هه‌بوو، ته‌نها گرنگیم به ئه‌ده‌ب نه‌ده‌دا، گرنگیم به فیكریش ده‌دا. ئه‌مه وایلێكردم جۆرێك له لاپرهسهنیی لا دروستكردم بۆ دنیای فیكر و فه‌لسه‌فه و ده‌ستبردن بۆ كار و به‌رهه‌مه‌كانی فه‌یله‌سوفان، به‌تایبه‌تی فه‌یله‌سووفانی هاوچه‌رخ، له‌و رێیه‌وه ئاشنا بووم به‌كاره‌كانی كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخ، ئه‌مه‌ش وایلێكردم ده‌ست به‌رم بۆ هه‌ندێك كاری فه‌لسه‌فیی بۆ ئاشناكردنی خوێنه‌ر به‌و هزره فه‌لسه‌فییانه، كه ئه‌مه ده‌ڵێم ئه‌مانه هه‌موو هه‌وڵدانی خاكییانهن چونكه ئه‌وه پێویستی به‌پڕۆژه‌ی گه‌وره هه‌یه نه‌ك به ته‌نها پڕۆژه‌ی تاكه‌كه‌سی. با باسی كاره تازه‌كانم بكه‌م له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا، مه‌سه‌له‌ن كتێبی « زه‌رده‌شت وه‌ها دوا»ی نیچه‌م كردووه به‌كوردی و پێشه‌كییه‌كی 50 لاپهڕهییشم بۆ نووسیوه بۆ ناساندن و ژیان و هزری نیچه، ئه‌م كتێبه 2000 دانه‌ی لێ چاپ كرا و له‌ناو خوێنه‌رانێكی زۆردا بڵاوبووه‌وه، ئه‌مه یه‌ك. دووه‌م كتێبێكی جۆن ماكۆری هه‌یه كه پێشتر وه‌رمگێڕابوو، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووسه‌وه چاپێكی تازه‌ی كرایه‌وه به‌ناوی «فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی» Existentialism وجودیه‌ت، ئه‌توانم بڵێم كتێبێكی ئینسایكلۆپیدیا ئاسایه بۆ ناساندن و چوونه ناو چه‌مكه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگهراوه. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا دوو كتێبی تازه، پار چاپ بوون له‌ده‌زگای جه‌مال عیرفان، هی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وین، یه‌كێكیان لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر نیچه، ئه‌وی تریشیان چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی، ئه‌مه ئه‌و ئیشه تازه فیكرییانهن كه له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌دا چاپ بوون. سه‌باره‌ت به ئیشه ئه‌ده‌بییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه گرنگیم داوه به ئه‌ده‌ب، شانۆ، چیرۆك، رۆمان، شیعر.. به ئه‌ده‌ب به گشتی، بۆ نموونه له‌بواری رۆمان‌دا كۆمه‌ڵێك رۆمانی جیهانییم كردووه به‌كوردی له‌وانه: دوو رۆمانی خالید حسێنی به ناوی «هه‌زار خۆری دره‌وشاوه« و «چیاكانیش ده‌نگیان دایه‌وه«. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك رۆمانی كورت هی نووسه‌ری ئیتالی « ئه‌لیساندرۆ باریكۆ»، كه سێ رۆمانن. سێ رۆمانی تری « ماكسێنس فێرمین» كه نوسه‌رێكی فه‌ره‌نسییه، ئه‌وانه ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی مینی ماڵیستییهوه. ده‌مه‌وێت باسی رۆمانی «چاوه‌كانی» بكه‌م. ساڵی پار چاپی چوارده‌ی كراوه‌ته‌وه، جاری وا هه‌بووه سێ هه‌زار نوسخه‌ی لێ چاپكراوه. وه‌كو تر له ئه‌ده‌بیاتی فارسی رۆمانی « كۆڵۆنیل «ی «مه‌حمود ئابادی»م وه‌رگێڕاوه، كه رۆمانێكه تا ئێستا له ئێرانیشدا بڵاونه‌بۆته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك رۆمانی «عه‌تیقی ره‌حیمی» له‌وانه نه‌فره‌ت له «دۆستۆڤسكی»، «خاك و خۆڵه‌مێش»، «تووناوتوونه‌كانی خه‌ون و ترس» ئه‌مانه هه‌ندێك نموونه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ن كه وه‌رمگێڕاون. وه‌كو شیعر له ئه‌ده‌بیات فارسییه‌وه، سوهراب و فروغ دوو نموونه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان كتێبێكم له‌سه‌ر ئاماده‌كردوون و كاتی خۆی چاپ بوون. یه‌كێكیان به‌ناوی « عاشق هه‌میشه ته‌نیایه« هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له شیعره‌كانی سوهراب له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیان و شیعره‌كانی، كتێبه‌كه‌ی تریش « ژنێك له‌به‌رده‌م وه‌رزێكی سارددا» له‌سه‌ر ژنه شاعیری ئێرانی فروغی فه‌روخزاد، ئه‌مانه یه‌كی پێنج جار چاپ كراونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و دوو ساڵه‌ی پێشوودا كتێبێكم له‌سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب مه‌حمود ده‌رویش به‌چاپ گه‌یاند، ئه‌ویش بریتییه له‌چه‌ند لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌حمود ده‌رویش و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانی و پێشه‌كییه‌كی درێژ، به‌م شێوه‌یه من كارم كردووه له‌و دوو بواره‌دا.
له‌باره‌ی چۆنێتی وه‌رگێڕان و توانه‌وه‌ی ده‌ق له‌نێو زماندا وه‌رگێڕ ده‌ڵێ: پێموایه خوێنه‌ر خۆی سه‌نگی مه‌حه‌كه و ئه‌وان بڕیار ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و كارانه له كتێبخانه‌ی كوردیدا و له‌لای خوێنه‌ر. جێی خۆیان كردۆته‌وه. جاری واهه‌یه خودی نووسه‌ر خۆی كه ده‌یه‌وێت شتێك ده‌رببرێت به‌زمانێك، به‌هه‌ندێ وشه و په‌یڤ و ده‌سته‌واژه، هه‌ست ده‌كات نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تی گوزارشت له‌و وێنانه، له‌و هه‌ستانه بكات كه خۆی ویستوونی، كه‌واته مه‌حاڵ بووه بتوانێت ته‌عبیری ته‌واوه‌تی بكات له‌و شتانه، ئینجا ئه‌مه له خودی زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌دا وایه، وه‌رگێڕ كه دێت مامه‌ڵه له‌گه‌ل ده‌قێكدا ده‌كات نازانێ ئه‌و شاعیره، ئه‌و چیرۆكنووسه، ئه‌و رۆماننووسه، له‌و ساتانه‌دا هه‌ستی چۆن بووه، خه‌یاڵی چۆن بووه، به‌ڵام ئه‌میش وه‌كو ئه‌دیبێك، وه‌كو داهێنه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه كارده‌كاته‌وه. من بۆخۆم وایده‌بینم و كارم كردووه له‌سه‌ر وه‌رگێڕان، وه‌رگێڕان به‌لای منه‌وه بریتیی نییه له‌پڕۆسه‌ی نهقڵكردنێكی میكانیكی و وشك و برنگی ده‌قێك له‌زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر. نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه نووسینه‌وه‌یه، سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌یه به‌و زمانه. من كه ده‌قێكم وه‌رگێڕاوه بۆ نموونه رۆمانی چاوه‌كانی ده‌یان و سه‌دان كه‌س پێیان وتووم كه خوێندومه‌ته‌وه هه‌ستم نه‌كردووه به‌وه‌ی كه وه‌رگێڕان بووبێت، هه‌ستم كردووه ئه‌مه نووسین بێت. ئه‌مه‌ش دوو دیوی هه‌یه، ده‌بێت خوێنه‌ر بزانێت كه ئه‌وه وه‌رگێڕانه و ده‌بێ نه‌شزانێت، ئه‌مه جۆرێك له پارادۆكسی تێدایه، ئه‌بێ بزانێت وه‌رگێڕانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌ده‌بێكی بێگانه‌ت هێناوه پێشكه‌شی خوێنه‌ری كوردی ده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌رووی ره‌وانیی زمانه‌وه، له‌رووی سهلاسهتی زمانه‌وه ئه‌بێ خوێنه‌ر هه‌ست نه‌كات وه‌رگێڕانه، ئه‌بێ وه‌كو چۆن ئاوی رووبارێك به‌خوڕ ده‌ڕوات به‌بێ هیچ له‌مپه‌رێك، هیچ ئاسته‌نگێكی له‌به‌رده‌مدا بێت، هیچ كۆسپێك رێی ئاوه‌كه بگرێت و ئاوه‌كه به ره‌وانی ده‌ڕوات، به‌بۆچوونی من ده‌بێت وه‌رگێڕانیش وابێت، یه‌كێكیش ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات كه شاره‌زای دنیای نووسین بێت و خۆشی نووسه‌ر بێت و ئه‌زموونی نوسینیشی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ وه‌رگێڕان ئاسان نییه، وه‌ك چۆن نووسین ئاسان نییه، وه‌كو چۆن نووسه‌ری داهێنه‌ر و نووسه‌ری خراپ هه‌یه، وه‌رگێڕی داهێنه‌ر و خراپیش هه‌یه، كه‌واته پێودانگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن، دواجار وه‌رگێڕ هاووڵاتی پله‌دوو نییه له دنیای نووسین و داهێناندا، ئه‌مه تێگه‌شتنێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. بۆ نموونه له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا هه‌ندێك ناو هه‌ن به‌ڕاستی ئه‌وانه فیگه‌ری گه‌وره‌ی رۆشنبیرین له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا، وه‌رگێڕن، بۆ نموونه « سامی ئهلدروبی» هه‌یه كه كۆی كاره‌كانی دۆستۆیڤسكی كردووه به عه‌ره‌بی، نموونه‌یه‌كی تر « جۆرج ته‌رابیشی» یان هه‌ندێك له‌و دكتۆرانه‌ی كاری فه‌لسه‌فییان وه‌رده‌گێڕا « عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی، فوئاد زه‌كه‌ریا، زه‌كه‌ریا ئیبراهیم ئه‌مانه شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگییان هه‌ڵگیرساند له‌فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا، ئه‌مه‌یه ده‌وری راسته‌قینه‌ی وه‌رگێڕ كه هه‌ندێكجار ئه‌و شۆڕشه فیكری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌ی به‌وه‌رگێڕ ده‌كرێت له‌وانه‌یه به‌هه‌ندێك نووسه‌ر نه‌كرێت، بۆیه ده‌بێت به‌م چاوه‌وه سه‌یری وه‌رگێڕان بكه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌یری نووسینیش بكه‌ین. ئێمه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی داهێنانداین به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دنیای ئه‌ده‌ب بوو، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاریی فیكری و زیهنیداین ئه‌گه‌ر كاره‌كان فیكری و فه‌لسه‌فی بوون كه وه‌رگێڕ ده‌ستیان بۆ ده‌بات چونكه تۆ جاری واهه‌یه كه كارێكی فه‌لسه‌فی وه‌رده‌گێڕیت به‌هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ی كه زمانی كوردی ده‌یكات به‌رامبه‌ر به‌زمانی ده‌قه‌كه، كه ئێمه پێشتر كه‌لتوورێكی فه‌لسه‌فییمان نه‌بووه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له ته‌حه‌دی، تۆ ئه‌ته‌وێت به‌زمانی كوردی فه‌لسه‌فه بنووسیته‌وه و بفهلسهفێنیت، ده‌ته‌وێت زمانی كوردی وا لێبكه‌یت فه‌لسه‌فه‌ی پێ بنووسیت و پێبگه‌یه‌نیت. كه‌واته ئه‌مه جۆرێكه له ته‌حه‌دی.
سه‌باره‌ت به ده‌زگای سه‌رده‌م و گرفته‌كانیان ئازاد به‌رزنجی به‌م شێوه‌یه دوا: هه‌ڵبه‌ته كاك شێركۆ بێكه‌س رۆحی ئاسووده‌بێت، به‌ڕاستی شاعیرێكی گه‌وره و داهێنه‌ر بوو، ئه‌توانم بڵێم له داهێنه‌رترین شاعیره‌كانی ئه‌م 30،40 ساڵه‌ی دوایی شیعری كوردی بوو. ئه‌گه‌ر كورد نه‌بووایه و له‌هه‌ر میلله‌تێكی تردا بوایه، ئێستا ته‌قدیری زۆر زۆر زیاتر بوو. كاتی خۆی به‌حوكمی په‌یوه‌ندییه‌كانی كاك شێركۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرێكی ناسراو بوو، دۆست و هاوڕێی له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بوو، ئه‌م ده‌زگایه (واته ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و نووسه‌ر دامه‌زرا له‌ساڵی 1998 دا، كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و نووسه‌ری لاوی زۆر لێی كۆبونه‌وه، ئه‌و كاته پاڵپشتییه‌كی زۆر هه‌بوو بۆ ده‌زگاكه، به‌ڵام بێگومان كه‌سێتیی مه‌عنه‌ویی كاك شێركۆ ده‌وری هه‌بوو، به‌ڵام له‌پاڵیدا كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و نووسه‌ری دیكه‌ش كاریان ده‌كرد له ده‌زگاكه‌دا هه‌ریه‌كه و له بوارێكدا به‌پێی ئه‌زموونی خۆی رۆڵیان هه‌بوو له بنیاتنان و درێژه‌دان به پڕۆژه و كاروباره‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مدا. ئێمه سه‌ره‌تا به ساده‌یی ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام ورده ورده دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم باش بوو بودجه‌یه‌كیان بۆ بڕیبووینهوه مانگانه كه بریتیی بوو له سه‌د ملیۆن دینار و ئێمه زیاد له‌سه‌د كارمه‌ندمان هه‌بوو، شه‌ش حه‌وت گۆڤارمان ده‌رده‌كرد، سێ چوار زنجیره كتێبمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمدا به‌داخه‌وه له‌و خوله‌دا كه كاك رێباز حه‌ملان بوو وه‌زیری دارایی بوو، به بڕیارێك هه‌رچی بودجه هه‌بوو بڕی به‌بیانووی ئه‌و قه‌یرانه‌وه و به‌بێ دیراسه‌كردنێكی ورد كه ده‌زگایه‌ك فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنێكی تردا، بۆ نموونه گۆڤارێكی وه‌رزیی ده‌رده‌كات، سێ مانگ جارێك ده‌ری ده‌كات، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موئهسهساتیانه بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت بایه‌خ به‌دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووری و رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بده‌ین، ئه‌م داموده‌زگایانه موڵكی گشتیی میلله‌ت و كۆمه‌ڵگای كوردی و كه‌لتوری كوردین. ئه‌مانه‌ن كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه شوناس بده‌ن بهكۆمهڵگهی كوردی، كه ئه‌م داموده‌زگایانه نه‌مێنن ئیتر ئێمه باس له چ به‌داموده‌زگایی كردنێكی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین !! كه به‌فه‌رمانێكی وا له‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ده‌یت مانای وایه تۆ هیچ بایه‌خێك ناده‌یت به بواری رۆشنبیری به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، ئه‌گینا ره‌وای حه‌ق نییه دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌د كارمه‌ندی هه‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌دیب و نووسه‌ری تێدابێت و به‌بێ هیچ دیراسهكردنێك بودجه‌كه‌ی ببڕیت و سه‌د فلسی نه‌ده‌یتێ. ئێمه له ساڵی 2013 كه كاك شێركۆ وه‌فاتی كرد له دوای ئه‌وه‌وه ئه‌م قه‌یرانه‌ش دروست بوو، بۆیه ئێمه له 2014 ه‌وه به‌بێ هیچ هاوكارییه‌كی حكومیی به‌رده‌وام بوین تا ئێستا، پشتمان به‌كرێی چه‌ند دوكان و هۆڵێك به‌ستووه كه داومانن به‌كرێ، به‌ڵام داهاتی ئه‌وانه ناكاته ئه‌وه‌ی روبعی ئه‌و مووچه‌یه‌ی جارانیش بده‌ین به‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌ی كه لێره كاریان كردووه، بۆیه به ناچاریی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندان ده‌ستیپێ كرده‌وه و ئێستا نزیكه‌ی 20 كه‌س ماوه‌ته‌وه له‌م ده‌زگایه‌دا و كار گه‌یشتۆته‌وه ئه‌وه‌ی چاپخانهكهشمان راگرتووه، چونكه هیچ پشتیوانییهكمان نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ریی هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دۆستان و براده‌ران، توانیومانه درێژه به‌كاری ده‌زگاكه بده‌ین و تا ئێستاش به‌رده‌وامین. هیوادارم ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕێت و ئاوڕێكی جدی له‌م داموده‌زگایانه بدرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌پاڵ ده‌زگاكه‌ی ئێمه‌دا داموده‌زگای تریش هه‌ن كه خزمه‌ت بهكۆمهڵگهی كوردی و كه‌لتوری كوردی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: ڤینۆس تۆفیق
111 جار بینراوە