سەرەکی » زانست » بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەڵماسێك دروستكرا

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەڵماسێك دروستكرا

هەرچەندە ئەڵماس بەردە بەنرخەكانی دیكە لە سروشتدا بە ماوەی چەندین ملیار ساڵ لە قوڵایی زەویدا دروست بووە، بەڵام زاناكان لەتاقیگەدا بەچەند خوولكێك ئەڵماسێكیان دروست كرد.

تیمێكی نێودەوڵەتی بەهاوكاریی زانایانی هەردوو زانكۆی نیشتمانیی ئوستورالیا(ANU)و زانكۆی (RMIT)ئەو وڵاتە لە لە تاقیگەدا و لە ژینگەیەكی تاقیگەییدا و بە بەكارهێنانی گەرمیی زۆر ئەڵماسێك دروست بكەن.

ئەو تیمە لەپلەی گەرمای ژوور و بە بەكارهێنانی سندانێكی ئەڵماسیی كە ئامێرێكی پەستان بەرزە و پەستان لە پارچەی بچووك دەكات ئەو جۆرە ئەلماسەیان دووبارە دروستكردەوە كە لەئەلقەی (Lonsdaleites) بەكاردێت كەئەڵقەی دەستگیراندارییە ، پاشان بلوربوونی كاربۆنیان بۆ تاقیكردنەوەكەیان بەكارهێنا و پاشان هێزی پەستانی لاركردنەوە یان خزانیان بەكار هێنا كە بە ( بڕین) ناسراوە ، دوای چارەسەركردن بە پەستانی بەرز لەپلەی گەرمای ژووردا هەردوو ئەڵماسەكە پێكەوە لە شێوەی پەیكەری پۆشەری سەرەكیدا دروست بوون

دوای ئەوە زانایان بۆیان دەركەوت هەردوو ئەلماسە دروستكراوەكە و ئەوەی ئەڵقەی (Lonsdaleite) دەتوانێت لەپلەی گەرمای ژوور و بە بەكارهێنانی پەستانی بەرز دروستبكرێت.

(جودی برادبی) زانای فیزیا‌و بەشدار لەو تاقیكردنەوەیە ئاشكرایكرد، هەموو شتەكە پەیوەندیی بە چۆنییەتی پەیرەوكردنی پەستانەكەوە هەیە و ڕیگە بە كاربۆن بدرێت كە (بڕین) تاقیبكاتەوە كە وەك هێزی لاربونەوە یان خزان وایە و لەو بڕوایەداین ئەوە ڕێگەدەدات بە گەردی كاربۆن بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی بگوازرێتەوە بۆ دروستبوونی ئەڵماسی (Lonsdaleit) یان ئەلماسی ئاسایی ، ئەمەش هەمووی لە ماوەی چەند خوولەكێكدا ڕوویدا.

هەرچی دوگال مكۆلۆچە كە بەشداری لەو تاقیكردنەوەیەدا كردبوو تەكنیكی مایكرۆسكۆبی ئەلكترۆنیان بەكارهێناوە بۆ هەڵگرتنی توێژە ڕەق و ساغەكانی نمونە تاقیكراوەكان بۆ دروستكردنی گرتەی خێرای چۆنییەتی پێكهاتنی جۆریی ئەڵماسەكە

مكۆلۆچ وتی» وێنەكانمان ئەوەی نیشاندا بەپێی ئەم شێوازە نوێیە ئەڵماسی ئاسایی تەنها لە نیوەی ڕەگەكاندا دروست دەبێت «.

هەروەها وتی» بینینی ڕوباری بچووكی (Lonsdaleit) و ئەڵماسی ئاسایی بۆ یەكەمینجار شتێكی سەرسوڕهێنەرە و یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی دروستبوونی ئەڵماس».

توێژەرەوەكان هیواخوازن ئەو كارەیان كە ئاڵنگارییەكی سروشتە وایان لێبكات ئەڵماسێك دروست بكەن زۆر پتەو بێت بۆ ئەوەی لە پیشەسازیی دروستكردنی هەندێك ئامڕازی بڕین و كەرتكردندا بەكاری بهێنین وەك ئەوانەی لە كانەكاندا هەن.

سەرچاوە: sky news

 307 جار بینراوە