سەرەکی » مانشێت » ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک تەئیکید لە چارەسەری دۆخی ئابووری هەرێم دەکاتەوە

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک تەئیکید لە چارەسەری دۆخی ئابووری هەرێم دەکاتەوە

بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی كرا.

ئەنجومەنەكە پێیوایە كوردستان بەدۆخێكی ئابووری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە « دابین نەكردنی بژێوی زۆرینە تەنگی بە مووچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە، بۆیە ئەنجومەنی باڵا داوادەكات خێرا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سیاسەتی ئابووری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات»
ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا تەئکید کراوەتەوە کە یەكێتی و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی چارەنوسسازدایە کە پێویستە بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چارەسەركردنی كێشەی ئابووری و مووچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتووە، بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، کە مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی گەندەڵی چ لەناو حكومەت و چ لەناو حزبەكان.

 73 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*