43
م. عەلی
هه‌میشه گوندەکان خانه‌خوێی شۆڕش و ماڵه جووتیاره‌كان دێوه‌خانی پێشمه‌رگه بوون، بۆیه لادێ و شۆڕش جمكانهی یه‌كتری بوون و لێكجیانهكراونهتهوه
چه‌ندان دێ به‌ناوی ئێلنجاغهوه هه‌یه: له سنووری شارۆچكه‌ی ته‌قته‌قی قه‌زای كۆیه دوو دێ به ناوی ئێلنجاغهوه هه‌یه: ئێلنجاغی گه‌وره كه سه‌ر به كه‌رتی 30 كشتوكاڵییه، 9822 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی هه‌یه له‌مه 1279 دۆنمی به‌راوه، ئێلنجاغی بچووك سه‌ر به كه‌رتی 32ی كشتوكاڵییه، 4186 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی هه‌یه. له سنووری شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌ی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولیریش ئێلنجاغێكیتر هه‌یه، له بناری خاڵخاڵانیش دێیه‌ك به‌ناوی ئێلنجاغی حاجی لاره هه‌س.
ئێلنجاغ یان ئێلنچاغ وشه‌یه‌كی توركییه به واتای خه‌ڵكی كۆچه‌ری، به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێ: بۆ مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن له كوێستانان گه‌ده و بانه‌سه‌ر، له گه‌رمیانان ئێلنجاغ و داربه‌سه‌ر، واته بۆ مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن كۆچه‌ری هه‌بوون.
ئێلنجاغی گه‌وره ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ت و هه‌رده و ته‌لانی كشتوكاڵییه بۆ ئاژه‌ڵداریی و مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن زۆر له‌باره، هه‌ردوو رووبارۆچكهی كۆیه و داربه‌سه‌ره به‌به‌رده‌میدا تێده‌په‌ڕن.. بیره نه‌وته‌كانی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق ده‌كه‌ونه باكووریه‌وه كه 4 بیره نه‌وتن.
ئه‌م دێیه شوێنه‌واری تیایه وه‌كو: گردی جه‌لالی، دایماوێ، زێڵواوێ، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڕستانیشی تیایه به‌تایبه‌تی گۆڕی دوو پیاوچاك كه خه‌ڵكی بۆ نه‌خۆشیی ده‌چنه‌سه‌ری. ئێلنجاغ به ئێلنجاغی شه‌هیدان ناسراوه كه 60 شه‌هیدی هه‌یه، هه‌روه‌ها به ئێلنجاغی داسنیان و ئێلنجاغی شێخانیان ناوبانگیدهركردووه.
كاتی خۆی ئێلنجاغ دێیه‌كی 150 – 160 ماڵیی بووه، خه‌ڵكی له‌هاویناندا لهناوزهرعاتهكانیاندا كه‌پریان دروستكردووه و له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ساڵی 1948 قوتابخانه‌ی تێداكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی تێدابووه، مزگه‌وت و حوجره‌ی تیابووه و زانای ئایینی و مامۆستا و پزیشك و خه‌ڵكی به‌توانا و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی تێداهه‌ڵكه‌وتووه.. زۆربه‌ی كات باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی تێدابووه، چه‌ندانجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دوژمنه‌وه په‌لاماردراوه و شه‌ڕی خوێناویی تێداكراوه و تاڵانوبڕۆ كراوه و سووتێنراوه.
رۆژی 14/8/1962 دوای گرتنی شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه و ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌ك و جیهاز، پێشمه‌رگه‌كان ده‌گه‌نه‌وه دۆڵی سماقولی و خۆیان له‌وێ حه‌شارداوه و فڕۆكه‌ی دوژمن وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و چه‌ند خانوویه‌كی هاووڵاتییانی رووخاندووه.
مانگی 5/1963 حهرهسقهومییهكان په‌لاماری دێی ئێلنجاغیان داوه، دیسانه‌وه مانگی 6/1963 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆردومانیكردووه و بریندار و شه‌هیدی هه‌بووه..
ساڵی 1965 كه دوژمن په‌لاماری دێهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی داوه بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكه پشتیوانه‌كه‌ی شۆڕش و پێشمه‌رگه، له دێی ئێلنجاغ شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه په‌لامارده‌ره‌كه‌ی دوژمن‌دا كرا و چه‌ندین جاش و سه‌رباز كوژران.
ساڵی 1966 فڕۆكه له‌ئاسمانه‌وه بۆردومانیكردووه و لهزهویشهوه جاش و سه‌رباز هێرشیان بۆ كردووه و سووتاندوویانه، مانگی 2/1969 شه‌ڕی نێوان جه‌لالی و مه‌لایی تێداكراوه.
كاتی خۆی ئێلنجاغی گه‌وره وه‌كو دێیه‌كی زیندوو خه‌ڵكه‌كه‌ی له كۆڕی حیزبایه‌تیدا به‌شدارییانكردووه و رێكخستنی حیزبه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه: پارتی، شیوعی، جه‌لالی تێدابووه، دوای ئاشبه‌تاڵیش رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌شه‌یانكردووه و لێیان بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی ئازا و چالاك و ده‌ستوه‌شێن.
هاوینی ساڵی 1977 دوای چالاكیی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وت و دێی شیواشۆكدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ر ره‌شبگیریی كه‌وتن، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بڕیاری چۆڵكردنی 9 دێ درا كه یه‌كێكیان دێی ئێلنجاغ گه‌وره بوو، بۆیه دوژمن به‌رانبه‌ر به‌م دێیه زۆر داخ له‌دڵبوو، هه‌میشه هه‌وڵده‌درا زیانی پێبگه‌یه‌نێ، تا له ساڵی 1980 لهپهلامارێكدا ته‌ختكرا، رۆژی 22/10/1986یش رژێم به جاش و سه‌رباز و تانك و به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له دوو قۆڵه‌وه په‌لاماریانداوه: پێشمه‌رگه‌كانی تیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر و پشتگیرییه ئێلنجاغییهكان رووبه‌ڕووی هێزه‌كه‌ی دوژمن بوونه‌ته‌وه، دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه دوژمن ده‌مه‌و ئێواره دێیه‌كه‌ی داگیركردووه و ژن و مناڵێكی زۆری دێیه‌كه ده‌ستگیركردووه، جگه‌له شه‌هید و برینداركردنی چه‌ندین مناڵ و ژن و پیاو.
ئێلنجاغیش له شه‌ڕی ناوخۆی لایه‌نه دژیه‌كه‌كانی شۆڕشه‌وه دوورنه‌بووه، رۆژی 2/6/1985 هێزێكی حیزبی شیوعی عێراق و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو دێی ئێلنجاغ ده‌كه‌ونه شه‌ڕه‌وه، كه ئه‌وكاته حیزبی شیوعی له به‌ره‌ی جود و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ناكۆكبوو، له‌و شه‌ڕه‌دا كادیرێكی حیزبی شیوعی شههیددهبێ.
رۆژی 26/4/1987 هێزێكی سه‌رباز و جاشی دوژمن بهبلدۆزهرهوه بۆ خاپووركردنی دێی ئێلنجاغ چووبوون، به‌ڵام چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی شیوعی و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهناودێیهكهدا بۆسه‌یان بۆ دانابوون و لێیان هاتبوونهدهست و ئه‌م زیانانه‌یان له هێزه په‌لامارده‌ره‌كه‌ی دوژمن دابوو: گرتنی 4 شۆفڵ و 14 ئۆتۆمبیل، كوژرانی 6 سه‌رباز و 7 جاش، یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی شه‌هید و یه‌كێكی حیزبی شیوعیشش برینداربوو، له‌م شه‌ڕه‌دا هێزی پشتگیریی دێیه‌كه رۆڵی باشیان دیبوو.
دێی ئێلنجاغیش وه‌كو هه‌موو دێهاتهكانیتری كوردستان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی سێی سنووری هه‌ولێردا له‌لایه‌ن قۆشه‌نی به‌عس و جاشه كهواسوورهكانی به‌ر له‌شكر كه‌وته‌به‌ر شاڵاوی رووخان و تێكدان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئۆردوگاكانی رۆژاوای هه‌ولێر بوون و هه‌ندێكیشیان چووبوونه كۆیه.
له‌دوای ئه‌نفال كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئێلنجاغ له‌وسنووره‌دا به پارتیزانیی ماونه‌ته‌وه و درێژه‌یان به خه‌بات داوه.. دوای راپه‌ڕین و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان نزیكه‌ی سه‌د ماڵه جووتیارێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی: كاره‌با، بنكه‌ی ته‌ندروستی، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندیی، رێگای قیر، پرۆژه‌ی ئاو، هۆڵی پرسه‌ی تێداكراوه.
58 جار بینراوە