راپەڕین، سەرکەوتنی
عەیب و عار، دەرکەوتنی
حکومەت، گڕوگاڵی
چەکداریی، ئاشبەتاڵی
ژنهێنان، مەسرەفەکەی
ئیعلام، بێ شەرەفەکەی
پەڕلەمان، ئەندامانی
گەلی کورد، ناوچەوانی
سەیران، زبڵ و پاشماوە
نەورۆز، بێ ئەقڵیی کاوە
هاتوچۆ، کۆپتەرەکەی
کەسابەت، زەرەرەکەی
شۆڕش، مفاوەزاتی
عیراق، ئینتیخاباتی
ساختەچی، فاک و فیکی
کورد، دواڕۆژی تاریکی
گیپە، کۆلیستیرۆڵی
حیزب، کادیری زۆڵی
مەتعەم، کون و قوژبنی
گومرگ، داهاتی ونی
خانووی گڵ، دڵۆپەکەی
قەیران، ئەودیو پۆپەکەی
243 جار بینراوە