لیژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن رایگه‌یاند هه‌ردوو قۆناغی ئوسترالیا و چین بۆ وه‌رزی نوێ دواخراون كه بڕیاربوو 21ی 3 و 11ی 4 به‌ڕێوه‌بچن، له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕه‌پانی ئیمۆلای ئیتاڵیا دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی میوانداری قۆناغێك بكات له وه‌رزی 2021.
لیژنه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئوسترالیا قۆناغی ئوسترالیا له مانگی سێ-وه دواخراوه بۆ مانگی 11 و له داهاتووشدا له‌گه‌ڵ چین رێككده‌كه‌ون بۆ دیاریكردنی واده‌ی نوێ بۆ ئه‌و قۆناغه.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه به‌هۆی دۆخی ئوسترالیا ناتوانرێت وه‌رزی نوێ له شاری میلبۆرن ده‌ست پێكات بۆیه قۆناغی به‌حرین كه 28ی 3یه ده‌بێتی قۆناغی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی فۆرمۆلا وه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه وه‌رزی نوێ له 23 قۆناغ پێكدێت كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌بێت وه‌رزێك له‌و ژماره قۆناغه پێكبێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند قۆناغێك هانده‌ران ئاماده‌بن.
98 جار بینراوە