سەرەکی » هەواڵ » کۆتایی ئەرك

کۆتایی ئەرك

دوای ئەوەی ماوەی ئەرکی سەرۆکایەتی فراکسیۆنم کۆتایی هات، ئەمڕۆ 14/1/2021 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك کۆمار کاك د. بەرهەم، هاوسەرۆکی یەکێتی کاك لاهور تالەبانی و ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان دەستبەرداری پۆستەکەم بووم.

دەمەوێ لێرەدا سوپاس و ڕێزی بێ پایانی خۆم پێشکەش بە سەرکردایەتی پێش و پاش کۆنگرەی چوار ڕابگەیەنم، کە ئەو متمانە گەورەیان بە بەندە دا، لە هەمان کاتدا سوپاسی تەواوی هەڤاڵانی فراکسیۆنەکەمان دەکەم ، هاوکاری و دڵسۆزیان هەرگیز لەبیر ناکەم و شانازی بە هاوڕێیەتی و هاوکاریان دەکەم.

لەماوەی ڕابردوودا هەوڵمداوە بەوپەڕی لەخۆ بوردوویی و دڵسۆزی ئەرکەکانی سەرشانم جێ بەجێ بکەم و خزمەت بە گەلەکەم بکەم، هیوادارم توانیبێتم لانی کەمی ئەرکەکانم بە جێ بهێنم.

سوپاسی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەکەم ، کە ئەرکی سەرشانیان سوك کردم و هیوای سەرکەوتنیش بۆ خوشکی بەڕێز ئاڵا خان دەخوازم.

سوپاس هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
سوپاس هەڤاڵە خۆشەویستەکانی فراکسیۆن

لەگەڵ ڕێزی خوشك و هەڤاڵتان

دکتۆرجوان احسان فوزی

 131 جار بینراوە