سەرەکی » هەواڵ » عیراق؛47 كەمپی ئاوارەكان داخراون

عیراق؛47 كەمپی ئاوارەكان داخراون

وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق رایگەیاند: 47 كەمپی ئاوارەكان لە عیراق داخراون و پرسی ئاوارەكان پێش هەڵبژاردنی داهاتوو، یەكلادەكرێتەوە.

وەزیری كۆچ و كۆچەرانی عیراق لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «سەرباری ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم وەزارەت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامین لە جێبەجێكردنی پلانی حكومەت كە تایبەتە بە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان»، راشیگەیاند: پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بووە.

 71 جار بینراوە