سەرەکی » ئەدەب و هونەر » جه‌سیكا تاندی

جه‌سیكا تاندی

ئەدەب و هونەر

جه‌سیكا تاندی ئه‌كته‌ری به‌ریتانی یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به‌هۆی‌ ئه‌و رۆڵه‌ جوانانه‌ی له‌ فیلمه‌كاندا بینیوێتی چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ هه‌موویان گرنگتر خه‌ڵاتی ئۆسكاره‌ كه‌ بۆ رۆڵی باشترین ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی «گه‌یاندنی خاتوو دایزی» به‌ده‌ستی هێناوه‌. ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ زۆره‌ی تیا ژیاوه‌. به‌ هه‌شتا و پێنج ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌ توانیوێنی به‌و رۆڵانه‌ی بینیویه‌تی له‌ جیهانی به‌رینی سینه‌مادا جێگای خۆی‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ به‌ریتانییه‌ ساڵی 1909 له‌ شه‌قامی گیلدیستۆن له‌ هاكنی- له‌نده‌ن له‌دایكبووه‌. كچی بچووكی ماڵ بووه‌. ساڵی 1994 له‌ ئیستۆن – كۆنیتیكت له‌ ئه‌مریكا مردووه‌. له‌ ژیانی خێزانیدا دووجار شووی كردووه‌.

له‌ ساڵانی 1932 بۆ 1940 له‌گه‌ڵ جاك هاوكینز ژیاوه‌ و پاش جیابوونه‌وه‌ له‌و شووی به‌ هۆم كرۆنین كردووه‌ له‌ ساڵی 1942 تا ساڵی 1994 ساڵی مردنی به‌یه‌كه‌وه‌ بوون. منداڵه‌كانی جه‌سیكا تاندی، ئه‌مانه‌ن تاندی كرۆنین، سۆزان هۆكینز، كریستۆڤه‌ر كرۆنین.

سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری تاندی له‌ ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵیدا ده‌ستیپێكردووه‌. ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌ چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه‌، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ ئه‌مریكا و شووی به‌ هۆم كرۆنین كردووه‌ له‌ ساڵی 1952 توانی ناسنامه‌ی ئه‌مریكی وه‌ربگرێت. ئه‌و ساڵانه‌ له‌چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی هه‌بووه‌. له‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی شانۆییش به‌شداری كردووه‌. ماوه‌یه‌كیش له‌ ئێزگه‌ كاری كردووه‌.

رۆڵی جه‌سیكا تاندی
ئه‌و فیلمانه‌ی جیسیكا رۆڵی تێدا بینیون، ئه‌مانه‌ن. فیلمی «كامیلا». ئه‌م فیلمه‌ به‌رهه‌می ساڵی‌ 1994 ده‌رهێنانی دیبا میهتایه‌ جه‌سیكا تاندی به‌ر له‌ كۆتایی فیلمه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. فیلمه‌كه‌ فه‌زایه‌كی هونه‌ری هه‌یه‌. چیرۆكی ژن و پیاوێكی كه‌نه‌دییه‌ له‌ بواری هونه‌ردا كارده‌كه‌ن. فینسنت رۆڵی هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری سه‌ركه‌وتوو ده‌بینێ. فریدا رۆڵی گۆرانیبێژ و نووسه‌ری گۆرانی ده‌بینێ. ئه‌وانه‌ی له‌م فیلمه‌دا رۆڵ ده‌بینن مۆری چیكن و ئه‌لیاس كۆتیاس و گراهام گرین و بریدجێت و جه‌سیكا تاندی و هۆم كرۆنین. یه‌كێكی دیكه‌ له‌ فیلمه‌كانی‌ «هه‌ڵخه‌تاندیان ئاسان نییه‌« چیرۆكی سولی كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی له‌ خانه‌نشین بوون نزیك بووه‌ته‌وه‌ و داوای قه‌ره‌بوویه‌كی باش ده‌كات. ئه‌م فیلمه‌ ده‌رهێنان و سیناریۆی رۆبه‌رت بینتۆنه‌ و نووسینی ریچارد رۆسوه‌. ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی رۆڵی تێدا ده‌بینن. پۆل نیومان و جه‌سیكا تاندی و فیلیپ سیمۆر و هۆفمان برۆس و جای پاترسۆن. فیلمێكی دیكه‌ ئه‌م خانمه‌ رۆڵی تێدا بینیوه‌، فیلمی «: Driving Miss Daisy «ه‌ جیسیكا بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له‌م فیلمه‌دا بینیوێتی خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ر وه‌رگرتووه‌. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فیلمێكی ئه‌مریكییه‌ ساڵی 1989 به‌رهه‌م هاتووه‌. فیلمه‌كه‌ له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌. چیرۆكی ژیانی خاتوو دیزییه‌. برۆس بیریسفۆرد ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه‌ و له‌ته‌ك جیسیكا دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵیان بینیوه‌ ئه‌وانه‌ش دان ئیكرۆید، باتی لۆبۆن و ئستر رۆل و فرید فاسیر. فیلمێكی دیكه‌ كه‌ جیسیكا رۆڵی تێدا بینیوه‌. ماڵێك له‌ شه‌قامی كارۆل. « The House On Carroll Street « چیرۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، باسی هه‌ڵهاتنی پیاوكوژێكی شه‌ڕی نازییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مریكی ئیف بی ئای. ئاشكرای ده‌كات. ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی پیته‌ر ییتسه‌ و دانانی واڵته‌ر بیرنشتاین. ئه‌و گروپه‌ی رۆڵیان بینیوه‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا ماندی باتینكین و جیف دانیالیز و جه‌سیكا تاندی و كریستۆڤه‌ر بۆكهۆلیز و كینیس ویلش. فیلمێكی دیكه‌ رێوی بیابانه‌ كه‌ چیرۆكی ژیانی ساڵانی كۆتایی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه‌. له‌م فیلمه‌شدا جیسیكا تانید له‌گه‌ڵ جیمس ماسۆن و لیۆ جی و كارۆل لوسه‌ر و رۆبه‌رت كۆت رۆڵ ده‌بینن. باڵنده‌كان فیلمێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ رۆڵی تێدا بینیوه‌. له‌پای ئه‌م فیلمانه‌ كه‌ جیسیكا تاندی رۆڵی تێدا بینیوه‌ ناونابانگی به‌جیهاندا رۆیشتووه‌ و توانیوێتی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ده‌ستبهێنێ. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تونی بۆ باشترین ئه‌كته‌ری شانۆ. خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپ بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی كۆمیدی‌ یان موزیك و ئه‌مانه‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌.

 415 جار بینراوە