سەرەکی » ئابووری » ئێران هەناردەی غاز بۆ عیراق زیاد دەكات

ئێران هەناردەی غاز بۆ عیراق زیاد دەكات

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایكرد، ئێران هەناردەی غازی سروشتی بۆ عیراق لە حەوت ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 13 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە زیاد کردووە، بۆیە پێدانی كارەبای نیشتمانیی زیاد دەكات.

ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە، وەزارەتی كارەبا بڕی زیادکراوی غازی سروشتیی ئێرانی گواستۆتەوە بۆ وێستگەی شارەكانی ناوەڕاستی عیراق.

ئەو بەرپرسەی كارەبا ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا كراوە، پێویستە لەسەر ئەو وڵاتە رۆژانە 50 ملیۆن پێ سێجا غاز بە عیراق بدات، بەڵام كێشە هونەرییەكان و قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر عیراق وایكردوە ئەو رێژەیە لە رابردوودا كەمبكرێتەوە بۆ حەوت ملیۆن پێ سێجا.

 374 جار بینراوە