ستیڤن كینگ نووسه‌رێكی به‌ناوبانگه كه به چیرۆك و رۆمانه‌كانی ملیۆنه‌ها كه‌سی له سه‌راپای جیهاندا سه‌رسام كردووه و به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی ساڵانه له رێگای چیرۆك و رۆمانه‌كانییه‌وه حه‌ڤده ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت. زیاتر له دووسه‌د ده‌قی ئه‌ده‌بی ترسناك و خه‌یاڵیی نووسیوه. گه‌لێ ده‌رهێنه‌ری دیار به سوود وه‌رگرتن له رۆمانه‌كانی زۆر فیلمیان دروستكردووه ( The Green Mile-میلی سه‌وز)، (The Shawshank Redemption-رزگابوون له شاوشنهك)، (The Mist-ته‌م)، ده‌رهێنانی (فرانك دار ئهبۆنت). (Misery-نه‌گبه‌تی)، ده‌رهێنانی (رۆب رینه‌ر). (1408)، ده‌رهێنانی (مایكل هافسترۆم). هه‌ندێك له به‌رهه‌مه خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌ون.
كینگ له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به ناونیشانی (ده‌رباره‌ی نووسه‌ریی) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ده‌توانیت ببیته نووسه‌رێكی باش و سه‌ركه‌وتوو، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی نووسیوه. ستیڤن كینگ له‌م بواره‌دا شه‌رم ناكات و ده‌نووسێت: «ناتوانم درۆ بكه‌م و بڵێم نووسه‌ری خراپ نییه، به‌داخه‌وه نووسه‌ری خراپ هه‌یه و ژماره‌شیان زۆره.» باشه ئه‌گه‌ر ناته‌وێت یه‌كێك بیت له‌و نووسه‌ره خراپانه، ئه‌م (22) خاڵه‌ی مامۆستای ئه‌ده‌بی تاوان له ئه‌مریكا وه‌كو یادگار لای خۆت هه‌ڵبگره.
لەفارسییەوە:محەمەد کەریم
1-2
1- سه‌یری ته‌له‌فزیۆن مه‌كه:
له جیاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن هه‌تا ده‌توانیت كتێب بخوێنه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌كو نووسه‌رێك ده‌ستت به نووسین كردووه، یه‌كه‌م شت كه ده‌بێت له شه‌ڕی رزگار بیت، ته‌له‌فزیۆنه.
به‌ڕای كینگ ته‌له‌فزیۆن بۆ داهێنان ژه‌هره. نووسه‌ران ده‌بێت سه‌یری ناخی خۆیان بكه‌ن و سه‌رنجی ژیانی ناو خه‌یاڵاتی خۆیان بده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌تا ده‌توانن بخوێننه‌وه. كینگ بۆ هه‌ر جێگایه‌ك بچێت، كتێبێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات. كینگ له كاتی نانخواردنیشدا ده‌خوێنێته‌وه.
كینگ ده‌ڵێت: « ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیت به نووسه‌ر، ده‌بێت دوو شت بخه‌یته پێش هه‌موو شته‌كانی تره‌وه: ده‌بێت زۆر بخوێنیته‌وه و زۆر بنووسیت. ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ت به‌رفراوان بێت و هه‌میشه كات بۆ پێداچوونه‌وه و چاكردنی به‌رهه‌مه‌كانت دابنێیت.»
2- زیاتر له‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌یته‌وه، خۆت بۆ شكست و ره‌خنه‌كانی داهاتوو ئاماده بكه:
ستیڤن كینگ چیرۆك و رۆمان‌نووسین له‌گه‌ڵ «ته‌یكردنی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی به بانیۆی گه‌رماو» به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێت: «له هه‌ردووكیاندا، ده‌رفه‌تی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گومان له خۆت بكه‌یت.» نه‌ك ته‌نیا گومان له خۆت ده‌كه‌یت، به‌ڵكو كه‌سانی تریش له‌باره‌ی تۆوه دوودڵ ده‌بن. «ئه‌گه‌ر بنووسیت، وێنه بكێشیت، سه‌ما بكه‌یت، په‌یكه‌ر دروست بكه‌یت، بخوێنیته‌وه« هه‌میشه یه‌كێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به خۆت هه‌ستێكی خراپت هه‌بێت. مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه.» زۆرجار ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه هه‌ستت نییه، ده‌بێت درێژه به نووسین بده‌یت. «وه‌ستان له نووسینی به‌رهه‌مێك له‌به‌ر قورسییه‌كه‌ی، چ له رووی هه‌سته‌وه یان له روانگه‌ی خه‌یاڵه‌وه بێت بیرۆكه‌یه‌كی خراپه.» له كاتی شكستیشدا پێشنیازی كینگ هه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئیجابییه: «پۆزه‌تیڤ رووانین وه‌ڵامێكی راست و دروسته بۆ شكست.»
3- كاتی خۆت به هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی خه‌ڵك به‌فیڕۆ مه‌ده:
به پێی قسه‌ی كینگ رووقایمی یان بێشه‌رمی ده‌بێت دوا خه‌م و خه‌ونت بێت: «ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به راستی تا به‌رزترین راده‌ی توانای خۆت بنووسیت، رۆژگاری ئه‌ندامێتیت له كۆمه‌ڵگای مرۆڤه به ئهدهبهكاندا ئیتر كۆتایی هاتووه.»
كینگ پێشتر شه‌رمی له‌وه ده‌كرد كه ده‌ینووسی به‌تایبه‌تی كاتێ چه‌ند نامه‌یه‌كی تووڕه‌ی پێگه‌یشت كه تیایاندا به ده‌مارگیریی به ئاراسته‌ی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانباربوون و ته‌نانه‌ت ده‌روون نه‌خۆش تۆمه‌تبار كرا. به‌ڵام له ته‌مه‌نی (40) ساڵیدا هه‌ستی به‌وه كرد هه‌موو نووسه‌ره دیاره‌كان به به‌فێڕۆدانی وزه و توانایان تاوانبار كراون.
بێگومان كینگ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا راهاتووه. ده‌نووسێت: «ئه‌گه‌ر قبووڵت نه‌بێت ته‌نیا ده‌توانم یه‌كجار شان ههڵتهكێنم. ئه‌مه ته‌نیا وه‌ڵامی منه. تۆ نا‌توانیت هه‌میشه هه‌موو خوێنه‌ران له خۆت رازی بكه‌یت.» بۆیه كنیگ رێنماییت ده‌كات چیتر نیگه‌ران نه‌بیت.
4- یه‌كه‌مجار بۆ خۆت بنووسه:
ده‌بێت بنووسیت چونكه نووسین ده‌بێته هۆی شادیی و سه‌ركه‌وتن بۆت. هه‌روه‌كو ستیڤن كینگ ده‌ڵێت: «من ته‌نیا بۆ چێژبینینی خۆم ده‌نووسم، ئه‌گه‌ر بتوانیت به چێژه‌وه بنووسیت ده‌توانیت هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام بیت.»
(كورت ڤۆنیگوت Kurt Vonnegut)یش نووسه‌ری دیاری رۆمانی (سه‌ربڕینخانه‌ی ژماره پێنج) بیر‌و بۆچوونێكی وای هه‌بووه ده‌ڵێت: «بابه‌تێك هه‌ڵبژێره كه به‌لاته‌وه گرنگه و له دڵتا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌سانی تریش ده‌بێت خه‌می ئه‌و بابه‌ته‌یان هه‌بێت. سه‌رسوڕهێنه‌رترین و به‌هێزترین به‌ش له ستایلی تۆدا، حه‌ز و خۆشه‌ویستی ره‌سه‌نه، نه‌ك گه‌مه‌ی زمانه‌وانیی.»
5- ده‌ست بۆ ئه‌و شتانه ببه كه نووسین له‌باره‌یانه‌وه قورسه:
كینگ ده‌نووسێت: «قسه‌كردن له‌باره‌ی گرنگترین شته‌وه، له هه‌موو شتێ قورستره. ئه‌مه ئه‌و شتانه‌یە كه شه‌رم له وتنیان ده‌كه‌یت، چونكه وشه‌كان هه‌ستت كه‌م و كورت ده‌كه‌ن.»
باشترین به‌رهه‌م ئه‌و ده‌قه‌یه كه دوای چه‌ندان سه‌عات بیركردنه‌وه ده‌خوڵقێنرێت. به‌ڕای كینگ «نووسین بیركردنه‌وه‌یه‌كی پاڵێوراوه.»
كاتێ بابه‌تی قورس ده‌كه‌یت به ئامانج، دڵنیابه كه تیایدا قووڵ بوویته‌ته‌وه. كینگ له‌و باوه‌ڕه‌دایه: «چیرۆك وه‌كو شتی دۆزراوه‌ی شوێنه‌وار وایه، وه‌كو ئه‌و ئێسك و پروسكانه‌ی له خاكدان… چیرۆك ئه‌نتیكه یان توحفه‌یه، به‌شێكه له جیهانی نه‌دۆزراوه كه پێشان هه‌بووه.» نووسه‌ر ده‌بێت وه‌كو شوێنه‌وارناس وابێت و هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌توانێت چیرۆك هه‌ڵكۆڵێت یان كنه و پشكنینی تیا بكات.
6- له كاتی نووسیندا، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ دنیادا ببڕه، نووسین ده‌بێت چالاكییه‌كی ته‌واو تایبه‌تی و نهێنی بێت.
مێزه‌كه‌ت بخه‌ره گۆشه‌یه‌كی ژووره‌كه‌ته‌وه، له هه‌موو ئه‌و شتانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه كه خه‌یاڵت په‌رت ده‌كه‌ن، له مۆبایله‌وه هه‌تا په‌نجه‌ره‌ی كراوه. كینگ رێنمایی نووسه‌ر ده‌كات: «ده‌رگا دابخه و بنووسه و كاتی پیاچوونهوهش ده‌رگا دابخه… یه‌كه‌م ره‌شنووس ته‌واو كه‌ره‌سه‌ی خاوه، ئیشێكه كه ده‌بێت ده‌رگا دابخه‌یت ئینجا بیكه‌یت.» ده‌بێت فه‌زایه‌كی ته‌واو تایبه‌تی له نێوان خۆت و ئیشه‌كه‌تدا هه‌بێت كه نووسینه.
7- خۆت مه‌نوێنه، خۆت ده‌رمه‌خه:
یه‌كێك له ئیشه خراپه‌كان كه ده‌توانیت له نووسینه‌كه‌تدا بیكه‌یت، ماكیاجكردنه بۆ وشه‌كانت، واته ئه‌وه‌ی له‌به‌ر شه‌رمكردن له وشه‌ی كورت، به دوای وشه‌ی دوور و درێژدا بگه‌ڕێیت.»
كینگ ئه‌م هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ داپۆشینی ئاژه‌ڵی ماڵیی به جلوبه‌رگی شه‌و به‌راورد ده‌كات، كه به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وییه‌وه هه‌م ده‌بێته هۆی خه‌جاڵه‌تی خاوه‌نماڵ، هه‌م خودی ئاژه‌ڵه‌كه.
(ده‌یڤید ئۆگیلڤی) بازرگانی به‌ناوبانگ، بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی نووسیوه: «قه‌ت وشه‌ی قورسی وه‌كو چاوپێداخشانه‌وه، پشێویی، به‌پێی تێڕوانین و بڕیاردان به‌كارمه‌هێنن، ئه‌مه نیشانه‌ی مرۆڤی ساخته‌چی و خۆده‌رخه‌ره.»
وێڕای ئه‌مه‌ش، ره‌مز به‌كارمه‌هێنه، مه‌گه‌ر له كاتی پێویستدا. كینگ ده‌نووسێت: «ره‌مز بۆ جوانیی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی ده‌قه، نه‌ك بۆ دروستكردنی قووڵاییه‌كی ده‌سكرد.»
8- خۆت له مه‌رج «شرط» رسته‌ی دوور ودرێژ بپارێزه:
هه‌روه‌كو كینگ چه‌ندان جار له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا جه‌ختی لێكردۆته‌وه، «مه‌رج هاوڕێت نییه«. له راستیدا كینگ باوه‌ڕی وایه «جاده‌ی دۆزه‌خ مه‌رج خۆشی كردووه«. نووسه‌ری (میلی سه‌وز) مه‌رجی به‌و گیاكهڵهیه شوبهاندووه كه بهروبوومهكهت وێران ده‌كات.
ده‌بێت ورد بیت له‌وه‌دا كه رستهكانت له‌گه‌ڵ یه‌كڕیتمی چیرۆكه‌كه‌تدا هاوهه‌نگاو بێت: «رسته هه‌میشه ته‌قریبه‌ن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت گرنگه، له‌به‌ر شێوازی رووكه‌شی گرنگه.»
9- زۆر خۆت گیرۆده‌ی رێزمان مه‌كه:
به باوه‌ڕی كینگ، ئامانجی سه‌ره‌كی نووسه‌ربوون وه‌سوه‌سه‌یه، نه‌ك ورد بوون. ده‌نووسێت: «زمان نابێت هه‌میشه بۆینباخی له ملدا بێت و پێڵاوه‌كانی شیك و رێك بن… بابه‌تی چیرۆك و رۆمان راست و دروستیی رێزمان نییه، به‌ڵكو راكێشانی وه‌رگر و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكه.» ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئه‌وه له یاد بكات كه خه‌ریكه چیرۆكێك ده‌خوێنێته‌وه.
10- له هونه‌ری وه‌سفدا، ببه به مامۆستا:
كینگ ده‌نووسێت: «وه‌سف له خه‌یاڵی نووسه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت له زیهنی خوێنه‌ردا كۆتایی بێت.» گرنگترین به‌ش، نووسینی هه‌موو شته‌كان نییه به‌ته‌واویی، به‌ڵكو كورتكردنه‌وه‌ی شته‌كانه. ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ خوێنه‌ر ئه‌زموونی بكات وێنای بكه، پاشان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له زیهنتدا ده‌یبینیت، ته‌رجه‌مه‌ی بكه بۆ زمانی وشه و بیخه‌ره سه‌ر كاغه‌ز. «ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك وه‌سفی شته‌كان بكه‌یت خوێنه‌ر كاتێك ده‌ستنیشانیان ده‌كات مووی له‌شی ره‌ق بێت.»
كلیلی وه‌سفی باش، روونیی و رهوانییه، هه‌م له بینین و هه‌م له نووسیندا. وێنه‌ی تازه و وشه‌ی ساده بۆ رێگرتن له ماندووبوونی خوێنه‌ر بهكاربێنه.
كینگ ده‌نووسێت» هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له زۆر حاڵه‌تدا خوێنه‌ر به‌هۆی ماندووكردنییهوه چیرۆكه‌كه یان رۆمانه ده‌خاته لاوه، ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر به توانای وه‌سفی خۆی سه‌رسامه و سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌ویاته‌كانی خۆی دید و تێڕوانینی خۆی له ده‌ستداوه، له كاتێكدا ئه‌وله‌ویات هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ره‌وتی ئیشه‌كه ده‌پارێزێت.»
11- زانیاریی باكگراوندێكی زۆر به‌خوێنه‌ر مه‌ده:
«ئه‌وه‌ی ده‌بێت له بیرت نه‌چێت ئه‌وه‌یه كه قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یزانیت، جیاوازه له‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چیرۆكه‌كه‌ت یان رۆمانه‌كه‌ت به‌كاری ده‌هێنیت. دووه‌میان باشه، به‌ڵام یه‌كه‌میان باش نییه.»
دڵنیابه له‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌و ورده‌كارییانه باس ده‌كه‌یت كه چیرۆكه‌كه‌ت یان رۆمانه‌كه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و گه‌شه‌ی پێ ده‌كات و خوێنه‌ر ته‌شویق ده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له خوێندنه‌وه‌ی. ئه‌گه‌ر پێویستت به لێكۆڵینه‌وه‌یه، دڵنیابه كه سێبه‌ر بۆ چیرۆكه‌كه‌ت یان رۆمانه‌كه‌ت ناكات، واته سوودی نییه. لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت له پشتی پشته‌وه‌ی باكگراوندی چیرۆك یان رۆمان‌دا بێت.» له‌وانه‌یه شه‌یدای ئه‌وه بووبیت كه فێری بوویت، به‌ڵام بیرت نه‌چێت خوێنه‌ر زۆر گرنگی به چیرۆك و رۆمانه‌كانت و كاره‌كته‌ره‌كانت ده‌دات.
سه‌رچاوه:
dastan-shahkar.blogfa.com
90 جار بینراوە