سیروان سلێمان
نوری ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم ساڵی 1964 له قه‌زای كفری له دایكبووه‌و تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، به‌هۆی خۆشه‌ویستی گونده‌كه‌یه‌وه به نوری عه‌لیانی ده‌ناسرێت.
ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌و هه‌مانساڵ بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی 5ی قه‌ره‌داغ.
ساڵی 1980 له شه‌ڕی (له‌واوان)ی ناحیه‌ی باوه‌نور له سنووری كه‌لار بریندارده‌بێت، هه‌مان ساڵ له شه‌ڕێكی دیكه‌دا بریندار ده‌بێته‌وه، ئیدی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ناچار ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ته‌سلیم به رژێم ببێته‌وه، دوای تهسلیمبونهوهو وه‌رگرتنی، پهیوهندیكردۆتهوه به رێكخستنه‌كانه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك رێكخستنه‌كانیان ئاشكراده‌بێت و له‌گه‌ڵ 27 هاوڕێیدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، له به‌غدا دوو له هاوڕێكانی به‌ناوی دارا حه‌مید عه‌زیز و عه‌لادین تۆفیق عه‌بدولقادر له سێداره ده‌درێن، نوری یش به 15 ساڵ زیندانی حوكم ده‌درێت، ئه‌وانیش تریش حوكم ده‌درێن، هه‌ندێك له‌و زیندانیانه‌ی له گه‌ڵی بوون(شوكر حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر، مه‌ردان حاجی قادر، فه‌ریق عه‌لی قه‌یسه‌ر و عه‌باس حه‌مه‌نوری.
له كۆتایی ساڵی 1982 له‌گه‌ڵ باقی هاوڕێكانی رێكخستنی به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتن و به بڕیاری 175 ئازاد كران.
له‌كاتی راپه‌ڕیندا و له رۆژی 12/3/1991 له ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دووزخورماتوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاوه‌نێك به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، توانای بیستن و په‌نجه‌گه‌وره‌ی ده‌ستی له ده‌ستده‌دات و لایه‌كی جه‌سته‌شی له جوڵه ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌توانێ رێبكات، به‌ڵام دواجار به‌ته‌واوی هه‌ستی بیستن له ده‌ستده‌دات.
هه‌روه‌ها برایه‌كیشی به‌ناوی هیدایه‌ت ئه‌حمه‌د ره‌حیم ناسراو به هیدایه‌ت بنكه‌یی، پێش ئه‌م بۆته پێشمه‌رگه له هه‌رێمی پێنجی ئه‌وسا، سه‌ره‌تای ههستاكان له دۆڵی شه‌هیدان سنووری وه‌رتێ، له نه‌به‌ردییه‌كدا شه‌هید ده‌كرێت.
ههوررهها خوشكێكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو هه‌شت منداڵیی به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌وتن و تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
368 جار بینراوە