سەرەکی » هاوپۆل نەکراو

هاوپۆل نەکراو

رێکەوتنێکی نهێنی پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا دەبێت

ئا: پەیجی بازنەی سۆران پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحید، رێکەوتنێکی نهێنیان تایبەت بە بازنەی 1 ی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەە. پەیجی بازنەی سۆران، وردەکاری و چۆنییەتی رێکەوتنەکە ئاشکرا دەکات کە لە رێگەی بەرپرسێکی پارتی و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێوە کراوە. بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە دەزانێت، رایگەیاند کە ” رێکەوتنەکە بە جۆرێک بووە ...

زیاتر »

دانەغاز ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم زیاد دەكات

کۆمپانیای دانەغاز رێکەوتنێکی بۆ وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا (DFC) ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی وەبەرهێنانەکانی لە کێڵگەی غازیی کۆرمۆر فراوان بکات و ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە تا ساڵی 2023 بگەیەنێتە 630 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا. بەگوێرەی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی، دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بۆ ماوەی حەوت ساڵ پاڵپشتی لە پڕۆژەی فراوانکردنی ...

زیاتر »

كەناراوەكانی لیبیا؛ نزیكەی 200 كۆچەر رزگاركران

كەشتییەكی ئێس ئۆ ئێس-ی سەر بە رێكخراوی فریاگوزاریی دەریایی لە كەناراوەكانی لیبیا، لە چوار هەڵمەتی جیاوازدا 196 كۆچەری نایاسایی رزگاركردووە. كۆچبەرەكان خەڵكی سوریا و ئەریتیریا و نەیجیریا و غانا ‌و كامیرۆن بوون، لە نێویشیاندا 28 ژن ‌و 33 هەرزەكار و دوو منداڵی خوار پێنج ساڵیان تێدا بووە ‌و تا ئێستاش كۆچبەرەكان لەناو كەشتییەكەدا ماونەتەوە و بەرەو هیچ لایەك رەوانە نەكراون. ...

زیاتر »

سینا؛ سوپای میسر كوژرانی دەیان توندڕەوی راگەیاند

دوێنێ سوپای میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەمیانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیاندا لە ناوچەی سینا لە باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان، 89 توندڕەویان كوشتووە. وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر ئاماژەی بەوەداوە «لە ماوەی رابردوودا، هێزەكانیان ژمارەیەك هێرشی كردۆتە سەر مۆڵگەی توندڕەوەكان لە چەند شوێنێكی ناوچەی سینا لە باكووری خۆرهەڵاتی میسر ‌و لە ئەنجامدا 8 چەكداری توندڕەویان كوشتووە». ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر لە هەڵمەتەكانیاندا، هێزە سەربازییەكانی میسر دەستیان ...

زیاتر »

رۆژی هەینی رابردوو 23/7 نارۆ هیتۆ – ی ئیمپراتۆری ژاپۆن بەرەسمی دەستپێكردنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ – 2022 -ی راگەیاندو لە یاریگایەكی بێ خاڵی لە هاندەران، ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی و پاڵەوانی ناوداری تێنسی سەرزەوی مەشخەڵی ئۆڵۆمپی ئەم ئۆڵۆمپیادەی داگیرساند كە تا رۆژی 8/8 بەردەوام دەبێت. 11090 وەرزشاری 206 وڵاتانی دنیا لە سەر بردنەوەی 339 میدال لە 33 وەرزشی جۆراو جۆردا كێبڕكێی یەكتر ...

زیاتر »

یاریگای تۆتنهام میوانداری دەكات

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رایگەیاند میوانداری رووبەڕووبونەوەی ئەنتۆنی جۆشوای خاوەنی 3 پشتێنی كێشی قورسی بۆكسێن بەرامبەر بە ئۆلكسندەر ئۆسیك دەكەن و روبەڕبوونەوەكەش رۆژس 25ی سێپتەمبەر لە یاریگای یانەكە بەڕێوە دەچێت. جۆشوا لەلایەن دامەزراوەی بۆكسێنی جیهانی ناچاركراوە پارێزگاری لە نازناوی پشتێنی ئەو دامەزراوەیە بكات ئەمەش كاتێك رووبەڕووی ئۆسیكی ئۆكرانی دەبێتەوە، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی روبەڕوبوونەوەی نێوان جۆشوا تایسۆن فیۆری كە ئەویش ناچاركراوە روبەڕوی ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

بە ناوی پەروەردگاری مەزن بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی ‏‎ بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی (مام حاجی ئیبراهیمی دیلمانی) كەسایەتیی كۆمەڵایەتیی سنووری باڵەكایەتی و تێكۆشەری دێرین و باوكی شەهیدی فەرماندە سەڵاح دیلمانی-م پێگەیشت، بۆ ئەم كۆستە هاوبەشی خەمتانین، پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینیی خۆم ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لە رێگەی ئێوەشەوە ...

زیاتر »

عیراق؛ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد. حسێن رەقیب سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە: دوای پەسەندكردنی ژمارەی كاندیدەكان لە ئەنجومەنی كۆمسیاران، لە دوێنێوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردووە ‌و ماوەی سێ مانگ و تا رۆژی حەوت-ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. روونیشیكردەوە: بەپێی بڕیارەكانی كۆمسیۆن، نابێت فەرمانگە حكومییەكان و مزگەوت و كڵێسا و ...

زیاتر »

گاپیڵۆن، سووتانی روبەرێكی فراوان

لە سنووری ناحیەی گاپیڵۆن، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی فراوانەوە، زیانی زۆر بە سنوورەكە و دانیشتووانی چەند گوندێك كەوتووە. لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی زیانی ئاگرەكەوە، ئەوەی خستۆتەڕوو كە بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 80 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە و 10 سەر مانگا مرداربوونەتەوە و 30 سەر مانگا سووتاون و 1500 جوچكیش لە كێڵگەیەكی پەلەوەردا لەناوچوون. هەروەها، لە ...

زیاتر »

مەرج بۆ كاندیدی سەرۆكایەتیی لیبیا دادەنرێت

لە دیداری دیالۆگی سیاسیی لیبیا كە دوێنێ لەشاری جنێڤ دەستی بەكارەكانی كرد ‌و چوار رۆژ دەخایەنێت، لایەنە بەشداربووەكان لەسەر چەند بابەتێك رێكەوتن، كە شێوازی قۆناغی داهاتووی سیاسیی لیبیا دیاری دەكات. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: ئامادەبوانی دیدارەكە لەسەر بەڕێوەچوونی هاوكات ‌و راستەوخۆی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ‌و پەرلەمانی لیبیا لە وادەی خۆیدا كە مانگی كانونی یەكەمی داهاتووە، رێكەوتوون ‌و چەند مەرجێكیشیان بۆ كاندیدەكانی سەرۆكایەتیی ...

زیاتر »