سەرەکی » هاوپۆل نەکراو (پەڕە 3)

هاوپۆل نەکراو

ساڵیادی راپەڕین بەرز رادەگیرێت

رانیە، مستەفا محەمەد فۆتۆ: شوانە رانیەیی ئەمڕۆ بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕاپەڕینی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە لەڕانیەوە بۆسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان گوازرایەوە، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەنوێنەرایەتی هاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان د.میران ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵان مستەفا چاوڕەش و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لەدەڤەری ڕاپەڕین، بەشداریان لە ساڵیادی بەرپابوونی ئەو ڕاپەڕینە ...

زیاتر »

من و شارەكان-ی هیوا قادر بڵاوكرایەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 24/2/2021 لە قاوەخانەی سالم، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران، لە كۆڕێكدا نوێترین كتێبی شیعری ”هیوا قادر” بە ناونیشانی ” من و شارەكان” بڵاوكرایەوە. لە سەرەتای كۆڕەكەدا شاعیر ئیدریس عەلی كورتە باسێكی لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی هیوا قادر و ناوەڕۆكی كتێبەكە پێشكەشكرد، دواتریش هیوا قادر چەند تێكستێكی لە شیعرەكانی خوێندەوە. من و شارەكان، نامیلکەیەکی شیعرییە بریتییە لە ...

زیاتر »

لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدان

پەرۆش قاسم بەهۆی ئەو كێشەو ئاژاوانەوە كە یاریگاكانی كوردستانی گرتەوە، سەرجەم خولەكانی تۆپی پێی كوردستان بە پلە جۆراو جۆرەكانییەوە راگیراون و هیچ دەنگیان نەماوە و نازانرێت كەی دەستپێدەكەنەوەو یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان چۆن چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەو ئاژاوانە دادەنێت. یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان دەبوو لەچەند رۆژی رابردوودا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكردایە، بۆ چارەسەر و دەستنیشانكردنی سەرچاوەی كێشەكان بڕیاری خۆی هەبووایە، ...

زیاتر »

سودان ‌و ئەسیوپیا لێدوانی دژ بە یەكتر دەدەن

سەبارەت بە كێشەی سنووری نێوانیان، هەریەك لە سودان ‌و ئەسیوپیا لە رێی بەیاننامەوە لێدوانی دژ بە یەكتر دەدەن، ئەوەش لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردووەوە توندترین شێوازی یەكتر تۆمەتباركردنیانە. حكومەتی خەرتوم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە تۆمەتباركردنی سودان بە بەكرێگیراویی بۆ لایەنی دیكە لەلایەن حكومەتی ئەدیسابابا-وە، سووكایەتییەكە، كە لێخۆشبوونی نییە. ئاماژەی بەوەشكرد: گروپێكی دیاریكراو لە ئەدیسابابا، لەپێناوی خزمەتی بەرژەوەندیی چەند كەس ‌و توێژێك، ...

زیاتر »

سیمینارێك دەربارەی گرنگی ‌و ماهیەتی تاك

لەبەردەوامی چالاكییەكانیدا، رۆژی 2/2/2021، گرووپی شار بۆ بنیادنانی مەعریفە، سیمینارێكی لەژێر ناونیشانی «گرنگی‌و ماهییەتی كەسایەتی بۆ تاك» بۆ مامۆستای زانكۆو چالاكوان ئەحمەد كەركوكی، لەناوەندی رۆشنبیری دیالۆگ رێكخست. لەمبارەیەوە هەڤاڵ دارا بەرپرسی گرووپەكە بەكوردستانی نوێی وت: تەواری بابەتەكە ئەوە بوو گرنگی كەسایەتی چییە تاكو تاك خۆی بەهێز بكات‌و وەكو سەركردە خۆی نیشان بدات‌و سەركەوتن بەدەستبێهێت كە ئەویش كۆمەڵێك رێگە‌و تایبەتمەندی خۆی ...

زیاتر »

با ئەم ئابڕوچوونەش قسەی لەسەر بكرێت

كاروخ جەبار لە سەرجەم وڵاتانی دنیا هەمیشە كەسە بەرپرسەكان نموونە دەبن بۆ كەسانی خوار خۆیان و هەوڵ دەدەن بە شێوازێكی جوان رەفتار بكەن تا هەمووان سەیریان بكەن و لەسەر رێچكەی ئەوان بڕۆن، بۆیە بە پێی یاسا هەمیشە كاتێك بەرپرسان هەڵەیەك دەكەن سزای ئەوان قورستر دەبێت لە كەسانی ئاسایی چونكە رەنگە ئەو هەڵەیەی ئەوان كاریگەری لەسەر كەسانی ئاسایی دروست بكات و ...

زیاتر »

كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست؛ زیاتر لە 200 هەزار كەس ئاوارە بوون

مارتن زیگیلی سەرۆك وەزیرانی پێشووی كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست رایگەیاند: یاخیبووەكان دەوری شاری بانگی-ی پایتەختی وڵاتیان داوە ‌و دۆخی شارەكە لە مەترسیدایە. بەپێی لێدوانی نەتەوە یەكگرتووەكان: لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ ‌و پێكدادان لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 200 هەزار كەس ئاوارە بوون. كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست بە یەكێك لە هەژارترین وڵاتانی ئەفریقیا دادەنرێت، وێڕای ئەوەی بە سامانی سروشتیی وەك ئەڵماس یۆرانیۆم دەوڵەمەندە ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات-یان كرد

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات-یان كرد و دەستخۆشیان لە كارمەندانی دەزگاكە كرد و ڕایانگەیاند كوردسات وەك هەمیشە شانازی و ئەستێرەیەكی دیاری ناو میدیای بینراوی كوردییە و جێگەی خۆی لەناو دڵ و بیرەوەریی هەموو كوردێكدا كردووەتەوە. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی ...

زیاتر »

پیاوی ئێستا ئەگەر کۆرس بێ ئەرێ لەیلێ. ئەرێ لەیلێ لەیلێ -ئەو چێشتە ھەر پێ نەگەی ؟! ** وەرە وەرە توخوا وەرە -ئەو عەللاگەیەم لە دەست بگرە ** شیرینە و شیرین شیرین گشت کەسم -ھەستە چایەک لێ بنێ ** ھەستە ئەو قەبرە جێگەی تۆ نییە -بچۆ بۆ کۆنەکە، وەجبەی تازەی بۆ ھاتووە ** ئاخ بۆ پەریخان نازداری جافان _تاسکەبابی ھەر لە ...

زیاتر »

عیراق؛هێشتا وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن دیارینەكراوە

هێشتا وادەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە عیراق دیارینەكراوە. لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پێویستی بە گفتوگۆ و راگۆڕینەوە هەیە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان، بۆ دیاریكردنی وادەیەكی گونجاو، دەشڵێت: سەرەتای مانگی داهاتوو بڕیار لە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بژاردەیەك لەبەردەستدایە و ...

زیاتر »