سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 2)

ره‌وته‌كان

مانگی داهاتوو عیراق و ئەمریكا دانوستانەكانیان دەستپێدەكەن

پاشەكشەكردنی هێزەكانی عیراق سەرلەنوێ‌ سەرهەڵدەداتەوە و لەمجارەدا بەرپرسانی عیراق لەڕێی نوستانەوە لەگەڵ ئەمریكاییەكان، كار بۆ دەركردنی ئەو هێزانە دەكەن كە لە دوای رێكەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا و تێكشكاندنی رێكخراوی داعش لە عیراقدا ماونەتەوە. وادەیەك بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دانوستانەكانی نێوان دەستپێدەكەن، ئامانج لەو ...

زیاتر »

عیراق دەنگۆی پاشەكەوتكردنی مووچە رەت دەكاتەوە

لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو كە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆری خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكان و چەند هۆكارێكی ترەوە هەیە، دەنگۆی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە عیراقدا بڵاودەبێتەوە. حكومەتی عیراق رەتیدەكاتەوە لەگەڵ دابەزینی داهاتەكان و نەبوونی نەختینەی پێویست لە خەزێنەكانیدا، دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران ببات. حكومەتی عیراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەنگۆی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران لەسایەی ...

زیاتر »

مەترسی هاتنی كۆپییە مەترسیدارەكەی كۆرۆنا هەیە بۆ عیراق

وەزیری تەندروستی عیراق هۆشداریی دەدات لە كەوتنە هەڵەی ڕێگەدان بە هاتنەناوەوەی كۆپییە مەترسیدارەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نێو عیراق، ئاماژە بە هۆكارێكیش دەكات كە تائێستا وڵاتی لە مەترسی ئەو ڤایرۆسە ڕزگاركردووە. جەعفەر سادق عەللاوی، وەزیری تەندروستی عیراق لە 21ی نیسانی 2020 لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند:”لەمڕۆدا دەستكرا بە هەڵگرتنی بەشێك لە قەدەغەكردنی هاتووچۆ، ئامانج لەم هەنگاوەش كەوتنەوەگەڕی دارایی بانكەكان و گواستنەوە و ...

زیاتر »

ئەڵمانیا،لەسەر دۆسێی قەتڵوعامی ئێزدییەكان داعشەكان دادگایی دەكرێن

دادوەریی ئەڵمانیا لە 24ی نیسانی 2020 عیراقییەك دادگایی دەكات كە سەر بە ڕێكخراوی داعش بووە و تۆمەتی كوشتنی بەكۆمەڵ و كوشتنی منداڵێكی كەمینەی ئێزدی ڕووبەڕوودەكرێتەوە، دوای ئەوەی منداڵەكەی لەگەڵ دایكیدا دوورخستۆتەوە. ئەو پیاوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە بە (تەها ئال-ج) ناودەبرێت و تەمەنی 37 ساڵە و بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و قاچاخچێتی بە مرۆڤ، دەبرێتە بەردەم ...

زیاتر »

حكومەتی باری نائاسایی لە ئیسرائیل پێكدەهێنرێت

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ە بینی گانتسی ركابەری لەسەر پێكهێنانی حكومەتی یەكێتی نیشتمانی و باری نائاسایی رێكەوتن. بەپێی ئەو رێكەوتنە كە لە 20ی نیسانی 2020 ئیمزاكرا، هەردوو سەركردە بە نۆرە پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرن، بەجۆرێك نەتانیاهۆ بۆ ماوەی 18 مانگ لە پۆستەكەدا دەبێت و گانتس لەو ماوەیەدا جێگری و وەزیری بەرگری دەبێت، پاشان لە مانگی تشرینی یەكەمی 2021، نەتانیاهۆ ...

زیاتر »

توركیا دەبێتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

توركیا لەئێستادا بۆتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەپێی ئامارە رەسمییەكانیش، لەئێستادا توركیا پێش چین كەوتووە لەڕووی ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا، بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكەش كە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە لە 11ی ئاداری رابردوو بە پەتایەكی جیهانی پۆلێنكرا، ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغاندا ئەنجام دەدات. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەتەلەفۆن پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ...

زیاتر »

لێبووردنی نێودەوڵەتی:سعودیە ژمارەیەكی پێوانەیی لەسێدارەداوە

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، سعودیە سزای لەسێدارەدانی بەسەر 184 كەسدا جێبەجێكردووە لە ساڵی 2019، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە بۆ شانشینی عەرەبی، وێڕای ئەوەی جێبەجێكردنی ژمارەی لەسێدارەدان لە جیهاندا رووی لە پاشەكشەكردووە. ژمارەی جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان لە عیراق لە ساڵی رابردوودا دوو هێندە زیادی كرد و گەیشتە جێبەجێكردنی سەد حوكمی لەسێدارەدان. ئێرانیش لە پلەی دووەمدا ماوەتەوە لەڕووی جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان كە ناوی ...

زیاتر »

نەتەوە یەكگرتووەكان:كۆرۆنا برسێتییەكی تۆقێنەر دەخوڵقێنێت

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دەدات و دەڵێت جیهان هەڕەشەی برسێتییەكی «توقێنەر»ی لەسەرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماژە بە ناوی چەند وڵاتێكیش دەكات كە دەكەونە ژێر مەترسی ئەو هەڕەشەیە و پێیوایە، سوریا و یەمەن و سودان لەنێوانیاندان. دێڤید بیسلی، سەرۆكی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی لە 21ی نیسانی 2020 رایگەیاندووە»پێویستە رێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ خۆلادان لە كەوتنە نێو ئەو كارەساتە». بەپێی راپۆرتێكی پرۆگرامی ...

زیاتر »

چەند دەستەواژەیەكی مژدەبەخش لەبارەی كۆرۆناوە لە عیراق

رەوتەكان- بۆ تاوتوێكردنی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەفدێكی گەورەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ژمارەیەك پسپۆڕی گەورەی رێكخراوە پێكدێت دێتە عیراق، لە هەمان كاتدا كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ پێیوایە 80%ی توشبوان لە وڵاتدا بەبێ‌ وەرگرتنی چارەسەر چاكدەبنەوە، پزیشكێكی پسپۆڕی عیراقیش، وادەی لەناوچوونی ڤایرۆسەكە لە وڵاتدا ئاشكرا دەكات. وەفدێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی نوسینگەی ئەدهەم ئیسماعیل بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ...

زیاتر »

دەنگۆی راسپاردنەوەی عەبدولمەهدی لەئارادایە

رەوتەكان- كەناڵێكی ئەمریكایی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژ بە بوونی دەستەواژەكانی ڕاسپاردنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق دەكات بۆ پۆستەكەی، ئەمەش لەڕێی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی شیعە و كورد و سوننەوە. بەپێی ڕاپۆرتێك كە لە 7ی ئاداری 2020، لەلایەن كەناڵی (الحرە)ی ئەمریكایی بڵاوكرایەوە”هاوپەیمانییە نوێیەكە، هەریەك لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی ...

زیاتر »