سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 20)

ره‌وته‌كان

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكای پەسەند کرد

پەرلەمانی عیراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە 5ی كانوونی دووەمی 2020 كۆبوونەوەیەكی سازكرد و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەریش لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوو، ئەم كۆبوونەوەیەی پەرلەمانی عیراق، دوای چەند رۆژێك بوو لە كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستی حەشدی شەعبی عیراقی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە هێرشێكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی. كۆبوونەوەكەی پەرلەمان پەرلەمانی عیراق ...

زیاتر »

رەوتی سەدر: دەبێت ئەمریكا لە عیراق دەربكرێت

هاوپەیمانی سائیرون كە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە سیاسەتەكانی هەڵدەسوڕێنرێت، باس لە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان حكومەتی عیراق و ئەمریكا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەوان هەر لە دوای ساڵی 2003وە لەگەڵ ئەوەدان هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بكرێنە درەرەوە”. موزەفەر ئیسماعیل، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 4ی كانوونی دووەمی 2020 رایگەیاندبوو:”هەڵوێستی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی ئەحرار و پاشان سائیرون، هەر لە دوای ساڵی ...

زیاتر »

وڵاتان و رێكخراوەكان عیراق بەجێدەهێڵ

هەڵكوتانە سەر باڵێوزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و دواتر كوژرانی هەریەك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی لە هێرشێكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، رەوشەكەی لە عیراقدا هێندەی تر ئاڵۆزتركردووە، وێڕای ناكۆكییە سیاسییەكان و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست ...

زیاتر »

گەمارۆدانی حەرەمی مەككە ئەو رووداوەی سعودیەی هەژاند

رووداوی دەستگرتن بەسەر حەرەمی مەككە لە ساڵی 1979، یەكێكە لە گرنگترین خاڵەكانی وەرچەرخان لە مێژووی شانشینی عەرەبی سعودیە. ئەو گەمارۆیە كە نزیكەی دوو هەفتەی خایەند، كۆڵەكەكانی خانەوادەی ئال سعودی هەژاند و كاریگەریی قوڵی لەسەر سیمای رەوشی كۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتەكە دروستكرد. بە رەچاوكردنی پاشماوە نەرێنییەكانی گەمارۆكە كە تائێستاش بەڕوونی بەسەر وڵاتەكە و ناوچەكەوە دیارە، بۆیە پێویستە لە دوای چل ساڵ ...

زیاتر »

نەتانیاهۆ سەركردایەتی لیكود دەكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە هەڵبژاردنی حزبەكەی (لیكودی ڕاستڕەو)، متمانەی ئەندامانی حزبەكەی دەستبەركردەوە و توانی بەسەر گلگون ساعردا سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت، ئەم سەركەوتنە رێخۆشكەر دەبێت بۆ نەتانیاهۆ، تا جارێكی تر و بۆ جاری سێیەم لە مانگی ئاداری داهاتوو سەركردایەتی لیكود بكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكە. حزبی لیكود متمانەی پێدەبەخشێتەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بردنەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرەتایی ...

زیاتر »

لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی دارفۆر دەكرێت

داواكاریی گشتی سودان، لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە دەكات كە لە سەردەمی دەسەڵاتەكەی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی پێشووی سودان، لە دارفۆر ئەنجامدران. تاج ئەلسڕ ئەلحبر، داواكاریی گشتی دەڵێت، دادگایی كردنەكە لە دەرەوەی سودان بەڕێوەدەچێت. دە ساڵ لەمەوبەر، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەكان یاداشتێكی بۆ دەستگیركردنی بەشیر دەركرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە هەرێمی دارفۆر. شەڕی نێوان ...

زیاتر »

لوبنان بەمشێوەیە ساڵی رابردووی بەڕێكرد

ساڵی 2019 لە چەند روویەكەوە پڕبوو لە رووداوی دەگمەن بۆ لوبنان. تەنگژە سیاسییەكان لەگەڵ زیاتر خراپبوونی رەوشی ئابوری كەڵەكەبوون، ئەمەش تەوژمێكی ناڕەزایی فراوانی لێكەوتەوە كە بۆ زیاتر لە دوو مانگ دەچێت بەردەوامە. ئەمەش دەركەوتووترین ئەو رووداوانەن كە لە ساڵی رابردوودا لە لوبنان رویاندا. یەكەم وەزیری ژن بۆ ناوخۆ رەیا ئەلحەسەن بە یەكەم وەزیری ژن بۆ ناوخۆ لە حكومەتەكەی سەعد حەریریدا ...

زیاتر »

48 كەس خۆیان بۆ سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن

بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران و جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، تائێستا 48 كەس داواكارییان پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كردووە، بەڵام زۆرێك لەو ناوانە یان جێگەی رەزامەندی حزب و لایەنە سیاسییەكان نیین، یان لەلایەن خۆپیشاندەران و شەقامی عیراقییەوە رەتدەكرێنەوە. عەباس عەتافی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە 21ی كانوونی یەكەمی 2019 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، تائێستا 48 ...

زیاتر »

دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بڵاودەكرێتەوە

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاندبوو، لەسەرەتای خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، 29 كەس لەچالاكوانانی مەدەنی كراونەتە ئامانج و رفێندراون و دواتر كوژراون. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە 22ی كانوونی یەكەمی 2019 بڵاوكرایەوە»لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق 29 كەس لەچالاكوانانی مەدەنی كراونەتە ...

زیاتر »

پرسی دیارییكردنی كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق رەتیدەكاتەوە تائێستا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دیاریی كرابێت و ناكۆكییەكەش لەئێستادا لەو بارەیەوە لەنێوان هەردوو كوتلەی بنیاتنان (هادی عامری و نوری مالیكی) و كوتلەی چاكسازییە كە لەلایەن سائیرون و سەدرییەكانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دادگای فیدراڵی لەبری دیاریی كردنی گەورەترین كوتلە، وەك نەریتی پێشینەی خۆی، لێكدانەوە یاسایی و دەستورییەكان دەخاتەڕوو، بەو پێیەی «گەورەترین كوتلە ئەو كوتلەیەیە كە ...

زیاتر »