سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 31)

ره‌وته‌كان

عیراق داعشە فەرەنساییەكان لە سێدارەدەدات

عیراق بەردەوامە لەسەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو چەكدارە فەرەنساییانەی لە ریزەكانی رێكخراوی داعش لە عیراق شەڕیان كردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەدیلگیراون، دەسەڵاتدارانی پاریسیش لە دژی ئەو رێوشوێنە دەوەستنەوە كە لەلایەن بەغداوە لە دژی هاووڵاتییە تیرۆریستەكانی دەگیرێنەبەر. لەبارەی هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە لەسێدارەدانی داعشەكانی وڵاتەكەی لە عیراق، پسپۆڕێكی یاسایی و دەستوریی عیراقی دەڵێت» داواكەی پاریس لەبارەی دادگایی تیرۆریستە فەرەنسییەكان ...

زیاتر »

رۆژنامەیەك: عیراق تووشی وشكەساڵی دەبێتەوە

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی وشكەساڵی لە عیراق، ئەمەش بەهۆی نزیكوونەوەی توركیا لە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ، ئاماژەی بە دروستبوونی تەنگژەیەكی تر كردووە كە خۆی لە بەرپابوونی خۆپیشاندانێكی بەهێز لە باشووری عیراقدا دەبینێتەوە. رۆژنامەی (العربی الجدید) دەڵێت»بەرپرسانی عیراق سەرلەنوێ‌ دەستیان كردەوە بە هۆشداریی لەبارەی دروستبوونی تەنگژەیەكی تری وشكەساڵی چاوەڕوانكراو لەم مانگەدا لە هەردوو روباری دیجلە و ...

زیاتر »

گرنگی نێوەندگیری عیراق بۆ رەواندنەوەی تەنگژەكانی ناوچەكە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، پێیوایە نێوەندگیری عیراق ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە ڕێگرتن لە بەرپربوونی جەنگ لە ناوچەكە، بەوپێیەی گەر جەنگ ڕووبدات، عیراق گەورەترین زیانی بەردەكەوێت. هەیفا ئەمین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو:”عیراق ڕۆڵێكی سەرەكی و میحوەری دەبینێت بۆ ڕێگرتن لە بەرپابوونی جەنگ و ڕەواندنەوەی تەنگژەكان لەنێوان ئێران و ئەمریكا، پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ هەردوو وڵات، وایان لێدەكات دەبێت رۆڵی ئەرێنی ...

زیاتر »

داعش: سەدان دۆنم دەغڵوداندمان سووتاند

ڕێكخراوی داعش، بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر بە سوتاندنی سەدان دۆنمی كشتوكاڵی لە سوریا و 4 پارێزگای عیراقی ڕادەگەیەنێت، شوێنكەوتوانیشی هاندەدات، بەردەوامبن لەسەر تێكدانی بەروبومی “هەڵگەڕاوەكان” لە وەرزی دروێنەدا. بەپێی بەیاننامەیەكی ڕێكخراوی داعش كە لە 25ی ئایاری 2019 لەلایەن ماڵپەڕی (النبأ)ی سەر بە ڕێكخراوەكە بڵاوكرایەوە”سوتاندتی بەئەنقەست، وەڵامدانەوەی هێزە هەڵگەڕاوەكانە كە دەستییان بەسەر ماڵ و حاڵ و زەوی سوننەكاندا گرتوووە لەو ناوچانەی پێشتر ...

زیاتر »

هێزە عیراقییەكان: دەستبەداری وەزارەتەكانی بەرگریی و پەروەردە نابین

سەرچاوەیەكی سیاسی دەڵێت، هاوپەیمانی هێزە سونییەكان، جموجۆڵێكی فراوانی دەستپێكردووە بۆ یەكلاكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان، پێشكەشكردنی دوو كاندیدیش بۆ ئەو دوو وەزارەت ئاشكرا دەكات. ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری لە ژمارەی رۆژی 25ی ئایاری 2019، لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسییەوە بڵاویكردبۆوە:”هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان، بزاوتنێكی فراوانی بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی وەزارەتە بەتاڵەكان دەستپێكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند كۆبوونەوەیەكی سازكرد و تێیاندا دۆسێی وەزارەتە بەتاڵەكان و پلە ...

زیاتر »

ویلایەتە یەكگرتووەكان جەنگ لە دژی ئێران بەرپادەكات؟

جۆناسان ماركۆس* دوو لێكدانەوە هەیە كە لە كێبڕكێدان بۆ وەڵامدانەوە ئەو پرسیارە. لێكدانەوەی یەكەم، پشت بەو خواستە دەبەستێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەلایەوە باشە، و خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە ئێران نیازی خراپە و چەند حاڵەتێك دەستنیشانكراوە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی پەلامار بۆسەر ئامانجە ئەمریكاییەكان، هەرچەندە ئەو وردەكاریانەی لەو بارەیەوە ئاشكراكراون كەمن. ویلایەتە یەكگرتووەكان هێزی سەربازی زۆری رەوانەی ناوچەكە كردووە، كار ...

زیاتر »

هەزار كەسێتی فەرەنسایی ئیمزا بۆ ئازادكردنی ژنە سیاسەتمەدارێكی جەزائیری كۆدەكەنەوە

نزیكەی هەزار كەسێتی فەرەنسایی لە ئەكادیمست و سیاسەتمەدار و سەندیكاكان و چالاكوانانی بواری بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ، یاداشتێك بەرزدەكەنەوە و داوای دەستبەجێ‌ ئازادكردنی، لویزە حەنون، شكرتێری گشتی پارتی كرێكارانی جەزائیری دەكەن كە لە 9ی ئایاری 2019وە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی» دەستگیركراوە. لەوانەی ئیمزایان لەسەر یاداشتەكە كردووە، جان مارك ئایرۆڵت، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، و جان لۆك میلنشۆن، سەركردەی فراكسیۆنی «فەرنسای سەربەرز» و ...

زیاتر »

سعویە: ئێران مایەی پشێوییە لە جیهاندا

شانشینی عەرەبی سعودیە، داوا دەكات رێگە لە ئێران بگیرێت كە «كاولكاریی و پشێوی لە هەموو جیهاندا بڵاودەكاتەوە». ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە دانیشتنی 21ی ئایاری 2019، داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كردبوو، بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێت و هەڵوێستێكی توند لە دژی كاربەدەستانی ئێران بگرێتەبەر بۆ»راگرتنی لە سنوری خۆی و بەرگرتن بەو كاولكاریی و پشێوییەی وڵاتەكە لە هەموو جیهاندا بڵاویدەكاتەوە، و رێگە لە ...

زیاتر »

حوسنی موبارەك باسی «گرێبەستی سەدە»دەكات

حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووتری میسر «گەشبین نییە» بەرانبەر بە پێشەكییەكانی پلانی ئەمریكایی بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە لە میدیاكاندا بە «گرێبەستی سەدە» دەناسرێت. لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی (الانبا‌و)ی كوێتی، موبارەك ڕاگەیاندووە»گواستنەوەی باڵێوزخانەی ئەمریكایی بۆ قودس و راگەیاندنی ئیسرائیلی بۆ لكاندنی جۆلان و دانپێدانی ئەمریكا بەو هەنگاوە، لەگەڵ فراوانبوونی بەرەوامی جولەكەنشینەكان لە خاكە داگیركراوەكان، پێویستە ببێتە مایەی خۆئامادەنی عەرەب و ...

زیاتر »

عەبدولمەهدی لە توركیا: دەبێت سەروەریی خاكی عیراق پارێزراوبێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆبوونەوە و ژمارەیەك پرسی پەیوەست بە هەردوو وڵاتیان تاوتوێ‌ كرد. رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لە 15ی ئایاری 2019، ڕایگەیاندبوو:»جەختمان لە بنیاتنانەوەی عیراق و گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی كرد كە زۆرترین زیانیان لە داگیركاریی داعش بەركەوتووە، دامەزراندنی ڕێڕەوێكی بازرگانیش ...

زیاتر »