سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 4)

ره‌وته‌كان

جەنگی یەك رۆژەی نێوان ئەمریكا و ئێران

لە دوایین ساڵی جەنگی عیراق- ئێران لەنێوان ساڵانی 1980و 1988، كەنداو رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی گەورەی لەنێوان هێزەكانی ئێران و دەریاوانی ئەمریكایی بەخۆوەبینی كە بە تێكشكاندنی نیوەی هێزە دەریاییەكانی ئێران و دامەزراوە نەوتییكانی ئێران كۆتایی هات. رووبەڕووبوونەوەكە لە دوای بەركەوتنی كەشتییەكی ئەمریكایی بە مینێكی دەریایی ئێرانی لەنێو ئاوەكانی كەنداودا دەستیپێكرد كە زیانێكی زۆری پێگەیشت. رۆناڵد ریگان سەرۆكی ئەو دەمەی ئەمریكا، لە 17ی ...

زیاتر »

رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەوروپا نیگەران دەكات

یەكێتی ئەوروپا نیگەرانی بەرانبەر بە رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازكرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نیگەرانی وڵاتەكەی بەرانبەر پەرسەندنی رەوشی خۆرهەڵات دەردەبڕێت و پێیوایە گەر جەنگ لە ناوچەكەدا رووبدات، بەرەنجامی زۆر كارەساتباری دەبێت. لەسەر تەنگژەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە 10ی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازكرد. ئاژانسی (فرانس پرێس) بەر لە سازكردنی ...

زیاتر »

پوتین و ئەردۆغان چەند دۆسێیەك تاوتوێ‌ دەكەن

سەرۆكی روسیا لە پاش سەردانەكەی بۆ دیمەشق، لە 7ی كانوونی دووەمی 2020، سەردانی توركیای كرد و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە پێشوازیی، لە كۆبوونەوەی نێوانیشیان، گفتووگۆ لەسەر ناكۆكییەكان لە لیبیا و سوریا كرا. فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە كاتێكی درەنگی 7ی ئەم مانگە، سەردانی توركیای كرد، ئەمەش لە دوای سەردانێكی لەناكاو بۆ سوریا كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی ئاستی تەنگژەكان ...

زیاتر »

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكای پەسەند کرد

پەرلەمانی عیراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە 5ی كانوونی دووەمی 2020 كۆبوونەوەیەكی سازكرد و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەریش لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوو، ئەم كۆبوونەوەیەی پەرلەمانی عیراق، دوای چەند رۆژێك بوو لە كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستی حەشدی شەعبی عیراقی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە هێرشێكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی. كۆبوونەوەكەی پەرلەمان پەرلەمانی عیراق ...

زیاتر »

رەوتی سەدر: دەبێت ئەمریكا لە عیراق دەربكرێت

هاوپەیمانی سائیرون كە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە سیاسەتەكانی هەڵدەسوڕێنرێت، باس لە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان حكومەتی عیراق و ئەمریكا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەوان هەر لە دوای ساڵی 2003وە لەگەڵ ئەوەدان هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بكرێنە درەرەوە”. موزەفەر ئیسماعیل، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 4ی كانوونی دووەمی 2020 رایگەیاندبوو:”هەڵوێستی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی ئەحرار و پاشان سائیرون، هەر لە دوای ساڵی ...

زیاتر »

وڵاتان و رێكخراوەكان عیراق بەجێدەهێڵ

هەڵكوتانە سەر باڵێوزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و دواتر كوژرانی هەریەك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی لە هێرشێكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، رەوشەكەی لە عیراقدا هێندەی تر ئاڵۆزتركردووە، وێڕای ناكۆكییە سیاسییەكان و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست ...

زیاتر »

گەمارۆدانی حەرەمی مەككە ئەو رووداوەی سعودیەی هەژاند

رووداوی دەستگرتن بەسەر حەرەمی مەككە لە ساڵی 1979، یەكێكە لە گرنگترین خاڵەكانی وەرچەرخان لە مێژووی شانشینی عەرەبی سعودیە. ئەو گەمارۆیە كە نزیكەی دوو هەفتەی خایەند، كۆڵەكەكانی خانەوادەی ئال سعودی هەژاند و كاریگەریی قوڵی لەسەر سیمای رەوشی كۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتەكە دروستكرد. بە رەچاوكردنی پاشماوە نەرێنییەكانی گەمارۆكە كە تائێستاش بەڕوونی بەسەر وڵاتەكە و ناوچەكەوە دیارە، بۆیە پێویستە لە دوای چل ساڵ ...

زیاتر »

نەتانیاهۆ سەركردایەتی لیكود دەكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە هەڵبژاردنی حزبەكەی (لیكودی ڕاستڕەو)، متمانەی ئەندامانی حزبەكەی دەستبەركردەوە و توانی بەسەر گلگون ساعردا سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت، ئەم سەركەوتنە رێخۆشكەر دەبێت بۆ نەتانیاهۆ، تا جارێكی تر و بۆ جاری سێیەم لە مانگی ئاداری داهاتوو سەركردایەتی لیكود بكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكە. حزبی لیكود متمانەی پێدەبەخشێتەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بردنەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرەتایی ...

زیاتر »

لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی دارفۆر دەكرێت

داواكاریی گشتی سودان، لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە دەكات كە لە سەردەمی دەسەڵاتەكەی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی پێشووی سودان، لە دارفۆر ئەنجامدران. تاج ئەلسڕ ئەلحبر، داواكاریی گشتی دەڵێت، دادگایی كردنەكە لە دەرەوەی سودان بەڕێوەدەچێت. دە ساڵ لەمەوبەر، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەكان یاداشتێكی بۆ دەستگیركردنی بەشیر دەركرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە هەرێمی دارفۆر. شەڕی نێوان ...

زیاتر »

لوبنان بەمشێوەیە ساڵی رابردووی بەڕێكرد

ساڵی 2019 لە چەند روویەكەوە پڕبوو لە رووداوی دەگمەن بۆ لوبنان. تەنگژە سیاسییەكان لەگەڵ زیاتر خراپبوونی رەوشی ئابوری كەڵەكەبوون، ئەمەش تەوژمێكی ناڕەزایی فراوانی لێكەوتەوە كە بۆ زیاتر لە دوو مانگ دەچێت بەردەوامە. ئەمەش دەركەوتووترین ئەو رووداوانەن كە لە ساڵی رابردوودا لە لوبنان رویاندا. یەكەم وەزیری ژن بۆ ناوخۆ رەیا ئەلحەسەن بە یەكەم وەزیری ژن بۆ ناوخۆ لە حكومەتەكەی سەعد حەریریدا ...

زیاتر »