سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 41)

ره‌وته‌كان

عەرەب داوای چوونە دەرەوەی توركیا دەكات لە سوریا

كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە لەبارەی دوایین پێشهات و پەرسەندنی ناوچەكە كۆبوونەوەیەكی بۆ وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانیلا عەرەبی بە سەركردایەتی عیراق سازكرد، لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، لەشكركێشییەكەی ئەنقەرەیان وەك هەوڵێك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەكە لەقەڵەمدابوو. ئەمینداری گشتی رێكخراوی كۆمكاری عەرەبی ڕایدەگەیەنێت، ترسیان لە پاكتاوی نەژادی كوردانی سوریا هەیە لە لایەن توركیاوە. ئەحمەد ...

زیاتر »

سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی توند لە توركیا دەگرێت

سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی توند لە ئەنقەرە دەگرێت لەبواری مافی مرۆڤ و دۆسێی كۆچبەران، وەزیری دەرەوەی توركیاش دەڵێت ماكرۆن دوایین كەسە كە بتوانێت رەخنە لە ئەنقەرە بگرێت و پێویستە سنور نەبەزێنێت. ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە ستراسبۆرگ رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە توركیاوە بەرەو یۆنان دەچن روو لە زیادبوونە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنقەرە بە باشی دركی بەوە كردووە كە یۆنان لە ...

زیاتر »

لیژنەی دانانی دەستوور لە سوریا پێكدەهێنرێت

رۆژنامەی (فایننشاڵ تایمز )ی بەریتانی، راپۆرتێك لەبارەی سەركەوتنی هەوڵەكانی پێكهێنانی لیژنەی دەستوری لە سوریا بڵاودەكاتەوە كە گیر پیدرسۆن نێردەی نێونەتەوەیی بۆ سوریا داوای یەكەم كۆبوونەوەی كردبوو لە 30ی تشرینی یەكەمی 2019. رۆژنامەكە نوسیویەتی»پێكهێنانی لیژنەكە بەگەورەترین دەستكەوت بۆ دیپلۆماسی نێونەتەوەیی سەبارت بە سوریا دادەنرێت لەو دەمەی یەكەم رێكەوتن لەنێوان وڵاتانی ئەندامدا كرا بۆ دەستپێكردنەوەی وتوێژەكان لە ساڵی 2015، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ...

زیاتر »

سعودیە: پەیاممان بۆ تاران نەناردووە

وەزیری دەرەوەی سعودیە رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی پەیامی بۆ تاران ناردبێت و هەردوولاش جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی گونجاو دەكەن بۆ یەمەن. وەزیری دەرەوەی سعودیە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2019 رەتیكردبووەوە، پەیامیان بۆ تاران ناردبێت و رایگەیاندبوو، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەكەن، هەواڵی ورد نین، بەڵكو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێكی دۆستە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە. لە 14ی ئەیلولی ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكان تەنگ بە حكومەتەكەی..

خۆپیشاندانەكان تەنگ بە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەڵدەچنن خۆپیشاندانەكانی ئەمجارەی بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، جیاوازتر لە خۆپیشاندانەكانی پێشتر پەرەیان سەند و سەرەتا لە چارچێوەی دروشمەكانی دابینكردنی هەلی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكاندا دەركەوتن، بەڵام دواتر ئاقارەكەیان گۆڕی و داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووركەوتنەوەی حزبە سیاسییەكانی ئێستا و هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی سیاسیان كرد. لەگەڵ توندبوونەوەی تەوژمی ...

زیاتر »

ئێران: هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەكەینە ئامانج

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئێران خوازیاری شەڕ نییە و ئەوەی دەیكات لە چوارچێوەی بەرگریكردن لە خۆی، بەڵام گەر ئەمریكا هێرشی بكاتەسەر، ئەوا هێزەكانی وڵاتەكە لە عیراق و وڵاتانی تر دەكرێنە ئامانج، ئەم لێدوانەی باڵێوزی ئێران لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە بە توندی ئیدانەكرا و بەكارهێنانی خاكی عیراق لەلایەن وڵاتێكی ترەوە لە ململانێ‌ ئیقلیمییەكان بە هێڵی سوور ناوزەندكرا. ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ...

زیاتر »

گەندەڵی كەرتی تەندروستی عیراق وێران دەكات

دوای ئەوەی عیراق لە بواری چاودێری تەندروستی و گەشەكردن و پەرەسەندنی پزیشكی لە ریزی پێشوەی وڵاتانی ناوچەكە و بگرە جیهانیشدا بوو، لەئێستادا بەهۆی گەندەڵییەوە ئەو كەرتەش لە پوكانەوەدایە و رۆژ لە دوای رۆژ لەبری پێشكەوتن بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە. لەو بارەیەوە ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، قەبارەی گەندەڵی لە كەرتی تەندروستیدا مەترسیدارە، هۆكاریی دەسەتلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستیش بۆ “مافیاكانی حزبەكان” دەگێڕێتەوە. ئەحمەد جبوری، ...

زیاتر »

هێرشەكەی سەر ئارامكۆ لە عیراقەوە بوو

بەرپرسێكی سعودیە: هێرشەكەی سەر ئارامكۆ لە عیراقەوە بوو سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەیوەندییە گشتییەكانی سعودیە و ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سعودیە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، پتەوكردنی سنورەكانیان تاوتوێ‌ كردووە، تا ڕێگە لەو هێرش و پەلامارانە بگرن كە لە عیراقەوە دەكرێنە سەر سعودیە، رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكاییش دەڵێت، ریاز بەرڵگەی تەواوەتی رادەستی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، سەبارەت هێرشەكانی سەر كۆمپانیای (ئارامكۆ) ...

زیاتر »

گواستنەوەی ساعدی بۆ وەزارەتی بەرگری..

گواستنەوەی ساعدی بۆ وەزارەتی بەرگری ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە گواستنەوەی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عیراق بۆسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری لەسەر ئاستی سیاسی و میدیایی و میللی، ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە، هەنگاوەكەش بە سزا لە بری پاداشتی ئەو كەسێتییە سەربازییە لێكدانەوەی بۆ دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەندێك لە بۆچوونەكان بە پێیانوایە، گواستنەوەكە پەیوەندی بە گرێبەستێكی سیاسی نێوان لایەنە دەستڕۆیشتووەكانەوە هەیە. عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆری ...

زیاتر »

ئێران گەرمترین باسی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی وتارێكیدا لەكۆبونەوەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەنیویۆرك، داوای لەنەتەوە یەكگرتوەكان كرد بەرپەرچی هەڕەشەكانی ئێران بداتەوە. ترەمپ لە وتارێكیدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 24ی ئەیلولی 2019، سەركردەكانی ئێران بە « دیكتاتۆر» وەسفكرد و رایگەیاند»ئێران گەورەترین مەترسییە بۆسەر ئاسایشی جیهان» و داواشی لەتاران كرد بەرژەوەندییەكانی خەڵكی ئێران بخاتە سەروی هەموو شتێكەوە. بە گوتەی ترەمپ «پاش چوار دەیە ...

زیاتر »