سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 60)

ره‌وته‌كان

ئەردۆغان زاواكەی دەكاتە وەزیری دارایی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، حكومەتی نوێی راگەیاند كە دانانی مێردی كچەكەی بە وەزیری دارایی لەخۆدەگرێت، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێكی كەم بوو لە سوێندخواردنی دەستوری بۆ ماوەی سێیەمی سەرۆكایەتی، لەكاتێكدا لیرەی توركی لە دابەزینێكی بەردەوامدایە و تا دێت لەبەرانبەر دراوە سەرەكییەكاندا بەهای كەم دەبێتەوە. كاردانەوەی راستەوخۆی دانانی زاوای سەرۆك لە پۆستی وەزیری دارایی، خۆی لە دابزینی لیرەی توركیدا بینییەوە بە ...

زیاتر »

راپۆرتی نێودەوڵەتی ئازادییە ئاینییەكان لە عیراق بۆ ساڵی 2017

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی 2017 سەبارەت بە ئازادییە ئاینییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر گرنگی ئەو سێكتەرە دەكاتەوە لە عیراق ، بەو پێیەی عیراق وڵاتێكی فرە ئایین و كلتورە و كۆمەڵگەی عیراقییش بەراورد بە كۆمەڵگەكانی تری ناوچەكە، مۆزایكێكی جیاوازیی هەیە، بۆیە لەو راپۆرتەدا بەشێوەیەكی ورد باس لە رەوشی ئازادییە ئاینییەكان كراوە لە عیراق، كە ئەمەی خوارەوە ...

زیاتر »

عیراق بە یاسا پەیڕەوكردنی ئاینی بەهائی قەدەغە دەكات

دەستوری عیراق، ئیسلام وەك ئاینی فەرمیی دەچەسپێنێت و دەڵێت نابێت هیچ یاسایەك دابنرێت لەگەڵ «حوكمە جێگیرەكانی ئیسلام ناتەبا بێت.» دەستور زامنی ئازادیی باوەڕی ئاینیی و پەیڕەوكردن دەكات بۆ موسوڵمان، مەسیحی، ئێزیدی و سابیئەی-مەندائی، بەڵام بۆ پەیڕەوانی ئایینەكانی تر یان بێبڕواكان نا. یاسا پەیڕەوكردنی ئاینی بەهائی قەدەغە دەكات. ئاینی بەهائی چییە و بەهائییەكان كێن؟ بەهائی یەكێكە لە بچوكترین ئاینەكان لە جیهان، ...

زیاتر »

ئازادییە ئاینییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە مانگی ئایاری رابردوو، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ئازادییە ئاینییەكان لە جیهان بڵاوكردەوە. بڵاوكردنەوەی ئەو راپۆرتە هاوكات بوو لەگەڵ یادی 70 ساڵەی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان. مایك پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو»ئازادییە ئاینییەكان مافێكی جیهانی مرۆڤە و ولایەتە یەكگرتووەكانیش وەك تەماشاكەر راناوەستێت و پشتیوانی لە هەموو ئەو تاكانە دەكات كە خواستی ...

زیاتر »

باشووری سوریا و سیناریۆكانی غوتەی شەرقی

دەرعا دوا مۆڵگەی ئۆپۆزیۆسیۆنی سوریا و یەكەم شارەكانی ئەو وڵاتە كە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە خۆپیشاندانەكاندا داوای روخانی دەسەڵاتەكەی ئەسەدی دەكرد، لەئێستادا خەریكە بە تەواوەتی دەكەوێتە ژێر دەستی هێزە حكومییەكان، كۆمیسۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداریی دەدات لە روودانی «كارەسات» بەسەر ئەو مەدەنییانەی لە شاری دەرعادا گیرییان خواردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانەوە. كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە:»راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێن، ...

زیاتر »

ئیسرائیل هێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی بەرزاییەكانی جۆلان دەكات

ئیسرائیل تانك و تۆپخانەكانی دەهێنێتە بەرەی پێشەوە لە بەرزاییەكانی جۆلان، لەكاتێكدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای سوریاوە لە دەرعا، دەیان هەزار مەدەنی ئاوارە دەبن. بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لای خۆیەوە رایگەیاندووە، وڵاتەكەی رێگە بە هاتنەناوەوەی مەدەنییەكان نادات بۆ نێو خاكی وڵاتەكەی، ئاماژە بە پێشكەشكردنی یارمەتییە مرۆییەكانیش كردبوو لە بەری ئەو دیوی سنورەكانەوە. لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2018، سوپای ئیسرائیل لە ...

زیاتر »

گۆڕە بەكۆمەڵەكانی رەقە هەڵدەدرێنەوە

رێكخراوی «هیومان رایتس وۆچ» داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات، یارمەتی تەكنیكی پێشكەش بە رێكخراوێكی خۆجێی لە شاری رەقەی باكووری سوریا (مۆڵكەی پێشووی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی)، پێشكەش بكات كە كار لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا دەكەن بۆ ناسینەوەی خاوەنی روفاتی هەزاران تەرم كە لەو شارەدا ژێرخاك نراون. رێكخراوی «هیومان رایتس وۆچ» لە راپۆرتێكیدا كە لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2018 بڵاویكردەوە، دەڵێت»پێویستە یارمەتی ...

زیاتر »

سودانی باشوور: سەرلەنوێ‌ رێكەوتنی ئاگربەست پێشێل دەكرێت

دوای تەنیا چەند كاتژمێرێك لە دەستپێكردنی، رێكەوتنی ئاگربەست لە سودانی باشوور پێشێل دەكرێت و ئۆپۆزسیۆنی چەكداریش لە وڵاتەكە، هێزە حكومییەكان بە پێێلكردنی ئاگربەستەكە تۆمەتبار دەكات. لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2018، ئۆپۆزسیۆنی چەكدار لە سودانی باشوور، هێزە حكومییەكانی بە پێشێلكردنی ئەو رێكەوتنی ئاگربەستە تۆمەتبار كرد كە چەند كاتژمێرێكی بەسەریدا تێپەڕیبوو، وتەبێژی حكومەتیش یاخیبوانی بە دەستپێشخەریكردن لە هێرشەكاندا تۆمەتبار كرد. یەكتر تۆمەتباركردنی ...

زیاتر »

چیرۆكی نوێی سەفەركردن لە تونسەوە

بەرەبەیانی 11ی شوباتی 2011 بوو، فاروق كاتێك لەخەو بەئاگاهات، هیوایەكی گەورەی هەیە. هیوای وابوو عەبدوڵڵای كوڕە گەورەی لە گەیشتن بە ئەوروپا نزیكبۆتەوە. ئەو بەلەمەی كوڕەكەی و هاوڕێكانی هەڵگرتووە، پتەو و دەریاش جیاواز لەكاتەكانی تری ساڵ، لەئێستادا ئارامە. هەموو شتێك مایەی گەشبینییە، بەڵام ئەوەی روویدا بۆ تاهەتا ژیانی گۆڕی. جوڵە لەسەر كەناری جەرجیس لە باشووری تونس هێوربۆوە، خۆریش لەپشت دەریاوا رووی ...

زیاتر »

نەسروڵڵا: هیچ چەكدارێكی حزبەكەمان لە یەمەن نەكوژراوە

دوای ئەوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە، كوژرانی هەشت چەكداری حزبوڵڵای لوبنانی لە یەمەن راگەیاند، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبەكە، رەتیكردەوە هیچ چەكدارێكیان «نە لە رۆژانی رابردوو، نە لە ساڵانی رابردووشدا لە یەمەن كوژرابێت». حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە كۆتایی مانگی رابردوو، رەتیكردەوە هیچ چەكدارێكی حزبەكەی لەیەمەن كوژرابێت، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی ریاز رایگەیاندبوو كە ...

زیاتر »