سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 72)

ره‌وته‌كان

دەیان سەربازی سودانی لە نزیك شاری میدی كوژران

سەربازەكانی سودان دەبنە سوتماكی جەنگ لە یەمەن و ئەمانیش دەكەونە بازنەی قوربانییەكانی ئەو ململانێیەی كە چەند ساڵێكە چەندان وەرچەرخانی سەیرو سەمەرەی بەسەردا هاتووە. دەیان سەربازی سودانی لەسەرەتای ئەم هەفتەیە و لە بۆسەیەكی حوسییەكاندا لە نزیك شاری میدی یەمەنی كوژران. ئەفسەرێكی یەمەنی مەیدانی بەمشێوەیە باس لە رووداوەكە دەكات»حوسییەكان بوارییان بە پێشڕەوی هێزەكانی سودان داوە لەو شوێنانەی بەباشی خۆیان تێدا قایم كردووە، ...

زیاتر »

توركیا سەرلەنوێ‌ هەڕەشەی گرتنی مەنبەج دەكات

لە شەقامەكانی شاری مەنبەج لە سوریا، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاڵای ئەمریكاییەوە دەورییەی سەربازییەكانیان بەڕێدەخەن، ئەو دەورییە سەربازیانە لە هێڵەكانی رووبەڕبوونەوە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە سەر بە ئەنقەرەن نزیك دەبنەوە، ئەم پەرەسەندنەش هاوكاتە لەگەڵ دووبارەكردنەوەی هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكە. دوای ئەوەی هێزەكانی توركیا شاری عەفرینی كوردییان كۆنترۆڵ كرد لە باكووری سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ...

زیاتر »

سوپای سوریا تونێلێكی گەورەی توندڕەوەكان ئاشكرا دەكات

دەسەڵاتدارانی سوریا دوای ئەوەی دەستییان بەسەر غوتەی شەرقیدا گرت، تۆڕێكی تونێلیان ئاشكرا كرد كە لەلایەن گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە بەكارهێنراوە و بۆ گەڕەكی جوبەری دیمەشقی درێژدەبێتەوە. بەپێی ئاژالنسی (فرانس پرێس)، ئەو تونێلانە بۆ هێنانی مەوادی خۆراكی لە دیمەشقەوە بۆ فرۆشتنی بە دانیشتوان و بۆ مەبەستی قازانجی دارایی بە دوو هێندەی نرخی راستەقینە بەكارهێنراون. هەروەها دوو تیمارگەری مەیدانیش لەژێر زیویدا بە هەمان ...

زیاتر »

رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران لەنێوان هەڵوێستی ئەمریكا و ئەوروپاییەكان

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران شانازی بە دەستكەوتەكانی ئیدارەكەی دەكرد لەماوەی ساڵانی رابردوو كە گرنگترینیان رێكەوتنە ئەتۆمییەكە بوو، بەڵام لەئێستادا نازانێت چارەنوسی ئەو رێكەوتنە بەچی دەگات و دۆسێی ئەتۆمی وڵاتەكەی چی لێبەسەردێت. رۆحانی باش دەزانێت ئەو بایەی لە واشنتۆتەوە هەڵیكردووە، بە پێچەوانەی خواستی كەشتیگەلی وڵاتەكەی و ئەوروپاییەكان و روس و چینییەكانە. لە 14ی تەمموزی 2015، وڵاتانی بەشدار لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ...

زیاتر »

حكومەتی سوریا ئاسایشی پایتەخت مسۆگەر دەكات

دوای چونەدەرەوەی گروپە چەكدارەكانی تر لە ناوچەكانی غوتەی شەرقی نزیك دیمەشقی پایتەخت، لەڕێی رێكەوتنێكەوە گروپی «جیش الاسلام»یش چەكدارەكانی خۆی لە دۆما وەك دوایین مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی شەرقی ریفی دیمەشق، پاشەكشە پێدەكات. سەرچاوەكانی حكومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رایانگەیاندبوو، بەپێی رێكەوتنێك چەكدارەكانی «جیش الاسلام»لە دۆما و جەرابلوس دەچنە دەرەوە، لەو رێگەیەشەوە رەوشی ئەوانەی لەناوچەكەدا ماون چاكدەكرێت و تەواوی دامەزراوەكانی ...

زیاتر »

بۆ چوار ساڵی تر سیسی سەرۆكی میسر دەبێت

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر، توانی لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی، سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت بۆ چوار ساڵی تر سەرۆكایەتی میسر مسۆگەر بگات. هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر كە لە 26 و 28ی ئاداری رابردوو دەستیپێكرد، وەك رۆژنامەی (ئەهرام)ی نیمچە حكومی ئاماژەی پێكردبوو، رێژەی بەشداریی تێیدا گەیشتبووە 42.8%، لەو رێژەیەش عەبدولفەتاج سیسی 96.9%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا. ئەهرام، وێڕای ئاماژەكردن بە رێژەی بەشداریی و بردنەوەی سیسی ...

زیاتر »

فەلەستینییەكان یادی «رۆژی خاك»یان كردەوە

لە یادی «رۆژی خاك» و رێپێوانی «گەڕانەوەی گەورە»، رووبەڕبوونەوە لەنێوان فەلەستینییەكان و هێزەكانی سوپای ئیسرائیلدا رویدا و بەو هۆیەوە 16 فەلەستینی كوژران و نزیكەی 1400ی تر برینداربوون. ئەو رووبەڕووبەنەوەیە كە لە 30ی ئاداری 2018 رویدا، لە پاش جەنگی غەززەی ساڵی 2014، بە خوێناویترین رۆژ لە مێژووی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەكاندا دادەنرێت. لەپاش كوژرانی 16 فەلەستینی بە گوللـەی هێزەكانی سوپای ...

زیاتر »

حوسییەكان بە موشەك سعودیە هەراسان دەكەن

حوسییەكانی یەمەن، بە موشەك سعودیە هەراسان دەكەن و ریازیش سورە لەسەر تۆمەتباركردنی تاران بە كۆمەككردنی ئەو گروپە كە بە «باڵی ئێران» لە یەمەندا ناوی دەبات. لەم ماوەیەی دواییدا، جارێكی تر هێزەكانی بەرگری ئاسمانی سعودیە رێگرییان لە كەوتنەخوارەوەی موشەكێك كرد كە لە یەمەنەوە بەرەو سعودیە هەڵدرابوو، ئەمەش بە گوتەی بەرپرسانی وڵاتەكە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، حوسییەكانی یەمەن ئاماژەیان بە هەڵدانی ئەو موشەكە ...

زیاتر »

سوریا رێگەدەدات توندڕەوەكانی غوتە بچنە ئیدلیب و حەلەب

لە چوارچێوەیەی رێكەوتنێك كە لەنێوان سوپای سوریا و چەكدارە توندڕەوەكانی غوتەی شەرقیدا كرابوو، حكومەتی سوریا رێگە دەدات ئەو چەكدارانە بەبێ‌ هیچ پشكنینێك لە شارەكە دەربچن و بچنە پارێزگاكانی ئیدلیب و حەلەب. بەپێی رێكەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و (فیلق الرحمن) كە یەكێكە لە گروپە توندڕەوەكانی غوتەی شەرقی، هەزاران چەكداری ئەو گروپە لەگەڵ خێزانەكانیان و مەدەنییەكاندا لە 25ی ئاداری 2018 لە باشووری ...

زیاتر »

بۆڵتۆن: دەبێت گورزی سەربازیی لە ئێران بوەشێنرێت

جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، بەپێویستی دەزانێت وڵاتەكەی گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت، جەنگی عیراقیش لە ساڵی 2003 كە بووە مایەی روخاندنی رژێمەكەی سەدام حسێن، بە هەڵە نابینێت. جۆن بۆڵتۆن كە بە هەڵۆ موحافیزكارەكانی ئەمریكا دادەنرێت و پێگەی گرنگی لە ئیدارەكەی جۆرج بوشی كوڕ سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا هەبوو، ئێستاش لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ بە راوێژكاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ...

زیاتر »