سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت (پەڕە 4)

هه‌واڵ و راپۆرت

ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن

لە پاش سەپاندنی سزا نوێکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، رۆژ لە دوای رۆژ کۆمپانیا ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن، هەرچەندە ئەوروپییەکان بەشێوەیەکی زارەکی داکۆکی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و دەوڵەتانی 5+1 دەکەن، بەڵام لە راستیشدا کۆمپانیاکانیان لە ئێران هەڵدێن. کۆچکردن و راکردنی کۆمپانیا ئەوروپییەکان رۆژ لە دوای رۆژ کۆمپانیا ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن، سەرەتای ئەم هەفتەیە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی بواری فرۆکەوانیی ...

زیاتر »

ئەردۆغان تورکیا بەرەو نابووتی دەبات

یەکێك لە شانازییەکانی ئەردۆغان و پارتەکەی باشکردن و گەشەسەندنی ئابووری تورکیا بوو، بەڵام وەکو میدیاکانی ئەوروپا دەڵێن: لە ئێستادا ئەردۆغان لە جیاتی چارەسەر بۆتە گەورەترین کێشە بۆ تورکیا و ئابوورییە داڕماوەکە‌ی. هەندێک سەرچاوەش دەڵێن : هۆکاری تەنگەژەی ئابووری تورکیا زۆر لە سزا نوێکانی دۆناڵد ترەمپیی سەرۆکی ئەمریکا قووڵترە، بگرە سزا نوێکانی ترەمپ بووە هۆی تەقینەوەی کێشەکان. هیچ هیوایەکیش نییە کە ...

زیاتر »

مەغریب پێشێلکاری بەرامبەر بە کۆچبەران دەکات

مەغریب یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە زۆرێک لە کۆچبەران بە تایبەتی هاوڵاتییانی کیشوەری ئەفریقا، وەکو رێگایەک بۆ گەیشتن بە ئەوروپای دادەنێن و ساڵانە هەزاران کۆچبەر لێرەوە هەوڵی پەڕینەوە بۆ ئیسپانیا دەدەن. بەپێی دوایین راپۆرتی کەناڵەکانی میدیای ئەوروپا بێت، لەم وڵاتەشدا هاوشێوەی لیبیا و تورکیا، پێشێلکاری گەورە بەرامبەر بە کۆچبەران دەکرێت. هەندێک سەرچاوەش، ئەم پێشێلکارییانە بۆ فشاری دەوڵەتە ئەوروپییەکان بۆسەر مەغریب دەگێرنەوە. ...

زیاتر »

کۆمەڵکوژی منداڵانی یەمەن

رۆژ لە دوای رۆژ پێشێلکارییەکانی عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن زۆرتر و خوێناویتر دەبێت، رۆژی پێنچ شەممە‌ی پێشوو 9/8 ، فرۆکە جەنگییەکانی سعودیە پەلاماری پاسێکیان دا کە زۆربەیان منداڵ بوون و کۆمەڵکوژییەکی نوێیان تۆمارکرد، کە تێیدا 41 منداڵ کوژران و 79 تریش بەسەختی بریندار بوون. لە پاش ئەم رووداوەش ئیدانەیەکی نێودەوڵەتی رووبەروی سعودیە و هاوپەیمانەکانی بۆوەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش، داوای ...

زیاتر »

رۆژنامەیەکی بەریتانیا: ترەمپ سیستەمی نێـودەوڵەتی هەڵدەوەشێنێتەوە

پەیوەندییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا لە مەترسیدایە لەپاش سەپاندنی سزا نویکان بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، پەیوندی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا بە قۆناغێکی ترسناکدا تێدەپەڕێت، رۆژنامەیەکی بەریتانیاش دەڵێت: ئەگەری هەڵوەشانەوە ئەو سیستەمە نێودەوڵەتییە هەیە، کە لە پاش جەنگی دووەمی جیهانیەوە حوکمی جیهان دەکات، کە ئەویش بریتیە لە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا. هۆکاری ئەمەش بۆ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە، ...

زیاتر »

ئەردۆغانیش دەڵێت: ئەمە جەنگی ئابوورییە لە دژمان دەکرێت

هەتادێت پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا ئاڵۆزی زۆرتری تێدەکەوێت، ئەمەش بەهۆی بونی کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە، کە هیچ هیوای چارەسەرکردنیشیان دیار نییە. لە نوێترین پێشهاتیشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا رایگەیاند: رێژەی 20% باجم بەسەر هاوردەی ئەلەمونیۆم و 50% بەسەر هاوردەی ئاسنی تورکیدا سەپاند. یەکسەریش دوای ئەم بڕیارەی ترەمپ، لیرەی تورکی 19% نرخی خۆی لە بەرامبەر دۆلار لە دەستدا. لە یەکەمین ...

زیاتر »

رەوشی مرۆیی یەمەن خراپتر دەبێت

لە پاش بۆمبارانکردنی بازاڕێکی میللی و نەخۆشخانەیەک لە شاری « الحدیدة» یەمەن لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە رابەرێتی عەرەبستانی سعودیە، رێکخراویی UN نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە رەوشی مرۆیی لەم وڵاتە دەردەبرێت و لەهەمانکاتیشدا داوای راگرتنی یەکسەری جەنگ دەکات. لە لایەکی تریشەوە دووبارە هۆشداری دەداتەوە لە بارەی ئەوەی کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا، روو لەزیادبوونە. سعودییە و هاوپەیمانەکانیشی، نکوڵی لەو ...

زیاتر »

ئەمریکا و ئێران،لە قسەی زبرەوە بۆ قسەی خۆش

ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بەرەو گرژیی و ئاڵۆزی گەورە چوون، ئەمەش ناوچەکە و جیهانیش بە تەواوەتی تووشی ترس کردبوو، بەتایبەتی پاشئەوەی ئەمریکا یەکلایەنانە، لە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کشایەوەو ماوەی مانگێکیشە، هەڕەشەی توند لەسەر زاری بەرپرسە گەورەکانی هەردوولاوە لەیەکتری دەکرێت. لێ ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، دوو رۆژ لەمەوپێش، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئامادەیە لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان بەشێوەیەکی ...

زیاتر »

حکومەتەکەی مای رووبەڕووی تەنگژەیەکی نوێ دەبێتەوە

ئەم هەفتەی حکومەتەکەی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەر گەورەترین گەردەلوولی وازهێنان و دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی کەوت، ئەمەش مای و حکومەتەکەی رووبەروی تەنگەژەیەکی سیاسی نوێ کردەوە. لەکاتێکدا هەموو چاوەڕێی هەواڵی خۆشیان لە حکومەتەکەی مای دەکرد، بەتایبەتی لە پاش رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا کەبە « بریکست» دەناسرێت، لێ هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو، چونکە بەشێک لەکابینەکەی ئەو ...

زیاتر »

ئەردۆغان زاواکەی دەکاتە وەزیری دارایی

لیرەی تورکیش لە دابەزینی نرخەکەی بەردەوامە رۆژی دوو شەممە9.7 رەجەب تەیب ئەردۆغان سوێندی یاسایی خوارد بۆئەوەی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی تورکیا. جیاوازی ئەمجارەیان لەوەدایە، کە سەرۆکی تورکیا دەسەڵاتێکی بێ سنووری هەیە و دەستووری تورکیاش هەموارکراوەتەوەو وڵاتی لەسیستەمێکی پەرلەمانییەوە گۆڕیوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتیی و سەرۆکی وڵاتیش دەسەڵاتێکی زۆری هەیە. خاڵێکی گرنگی تریش ،دانانی بیرات ئەلبیرقی زاوای ئەردۆغانە بە وەزیری دارایی ...

زیاتر »