سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت (پەڕە 7)

هه‌واڵ و راپۆرت

ئه‌مریکا هێزێکی نوێ له‌ سوریا دروست ده‌کات و روسیا و تورکیاش نیگه‌رانن

له‌پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دروستکردنی هێزێکی نوێی سه‌ربازی له‌سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، ناڕه‌زایی گه‌وره‌ له‌ مۆسکۆ و ئه‌نقه‌ره‌ دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا به‌رزکرایه‌وه‌. روسیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریکا به‌دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌نقه‌ره‌ش به‌ پشتگیریکردنی تیرۆرو ئاریکردن به‌ئاگری له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئه‌ردۆغانیش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه‌ ده‌کات. گه‌رچی ئه‌مریکا به‌ به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌دژی تیرۆری داده‌نێت، یه‌په‌گه‌ش به‌سه‌رکه‌وتنی خۆی داده‌نێت. 30 هه‌زاری پاسه‌وانی سنوور ...

زیاتر »

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئێرانەوە کۆبۆوه‌

بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئێران،له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوویه‌وه‌. له‌و کۆبونه‌وه‌یدا ئه‌مریکا ئیدانه‌ی حکومه‌تی ئێرانی کرد و هه‌ریه‌ک له‌روسیاو چینیش دژی ده‌ستێوه‌ردانی بیانی بوون ، فه‌ره‌نساش کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌پێویست نه‌زانی. روسیا دژبوو فاسیلی نیبینزنا نوێنه‌ری روسیا له‌ ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ناچێته‌ سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌. وتیشی: ئه‌مریکا جارێکی تر ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، بکاته‌ مینبه‌رێک بۆ ...

زیاتر »

ئه‌مریکا داوای پشتگیری جیهان ده‌کات بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران

نیکی هالی باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان،داوای کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد، بۆئه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌کانی ئێران بکۆڵنه‌وه‌. راشیگه‌یاند: نابێت بێده‌نگ بین، گه‌لی ئێرانیش داوای ئازادی خۆی ده‌کات. له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حکومه‌تی ئێرانی ره‌تکرده‌وه‌، که‌ ده‌وڵه‌تانی بیانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد، که‌ ده‌ستیان له‌ پشت خۆپیشاندا‌نه‌کانی ئێرانه‌وه ‌هه‌بێت. دوژمنانی ئێران له‌ وته‌یه‌کیدا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری شؤرشی ئێران ...

زیاتر »

عه‌بدوڵڵا گیول خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌کات

ماوه‌یه‌که‌ میدیاکانی تورکیا به‌گه‌رمی باس له‌ کاروچالاکییه‌کانی عه‌بدوڵڵا گیول سه‌ۆکی پێشوی تورکیا ده‌که‌ن و باس له‌وه‌ده‌که‌ن، ‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019 ئاماده ‌ده‌کات و به‌نیازه‌ پارتێکی سیاسی نوێش دروستبکات. له‌ماوه‌ی پێشووشدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسی و دیپلۆمات و به‌رپرسی پێشووی حکومی و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان کۆبۆته‌وه‌. له‌دوایین دیداریشیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک خێڵی کورد کۆبۆته‌وه‌. هه‌موو ئه‌م چالاکیانه‌ش بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌ ...

زیاتر »

ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆر مزگه‌وتی کردووە بە چەقی کردەوەکانی‌

له‌درێژه‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌ی که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ میسری گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌پاش لابردنی ئیخوان موسلمین له‌ساڵی 2013 ه‌وه‌، رۆژی هه‌ینی له‌کاتی نوێژکردنی رۆژی هه‌ینیدا، کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی که‌سه‌ر به‌چه‌ته‌کانی داعشن، په‌لاماری ‌مزگه‌وتێکی شارۆچه‌که‌ی بئر العبدی نزیک له‌ شاری عه‌ریشی باکووری سینا داو له‌ئه‌نجامدا سه‌دان کوژرا و برینداری لێکه‌وه‌ته‌. عه‌بدولفه‌تاح سیاسی سه‌رۆکی میسریش، به‌ڵێنی وه‌ڵامێکی توندی تیرۆریستان ده‌دات و جیهانیش هاوغه‌می خۆی ...

زیاتر »

جگه‌ له‌ عیراق له‌ ته‌واوی جیهاندا ژماره‌ی قوربانیانی تیرۆر له‌پاشکشه‌دایه‌

له‌نوێترین راپۆرتی» ئه‌نستیتوی ئابووریی و ئاشتی» ئوسترالیا، که‌ ده‌زگایه‌کی تایبه‌ته‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی جیهان و قووربانییه‌کانی، راپۆرتێکی ئاماده‌کردووه‌، تێیدا باسی له‌وه‌کردووه‌ که‌له‌ته‌واوی جیهاندا جگه‌ له‌ عیراق،  ژماره‌ی قووربانیانی تیرۆر پاشه‌کشێی کردووه‌،. ئه‌و راپۆرته‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات،  له‌پاش له‌ناوبردنی چه‌ته‌کانی داعش له‌ عیراق و سوریا، ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌به‌ وڵاتانی جیهاندا بڵاوببنه‌وه‌. به‌رێژه‌ی 22% که‌میکردووه‌ له‌راپۆرته‌کدا هاتووه‌، ساڵی 2016  ...

زیاتر »

کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ربه‌خۆیی که‌ته‌لۆنیا

رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوون له‌ئیسپانیای ده‌رکرد، داواشی له‌حکومه‌تی که‌ته‌لۆنیا کرد، ‌له‌گه‌ڵ ئیسپانیا و ده‌وڵه‌تانی جیهان هه‌وه‌ڵ بدات،  ئیعتراف به‌ سه‌ربه‌خۆبوونی که‌ته‌لۆنیا بکه‌ن. یه‌کسه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌مه‌درید به‌توندی دژی ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ستایه‌وه‌و په‌رله‌مان و حکومه‌تی که‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش له‌سه‌رو هه‌موویه‌وه‌ ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، دژی ئه‌م بڕیاره‌ی که‌ته‌لۆنییه‌کان وه‌ستانه‌وه‌. سه‌ره‌تای کێشه‌که‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ...

زیاتر »

کاردانه‌وه‌ی جیهان له‌سه‌ر رووداوه‌کانی که‌رکوک

رووداوه‌کانی  که‌رکوک، ته‌واوی وڵاتان و میدیاکانی  جیهانی سه‌رقاڵکرد و هه‌ر‌یه‌که‌و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌وه‌ ده‌ربڕی،زۆربه‌ی میدیاکانی جیهانیش، راپۆرت و هه‌واڵیان له‌باره‌یه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌. زۆربه‌شیان پێیان وایه‌، ئه‌مه‌ وه‌کو ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان  سه‌یری ده‌که‌ن. ئه‌مریکا ئه‌مریکا یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان بوو له‌باره‌ی رووداوه‌کانی که‌رکوکه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی، له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند. ترمپ: بێ لایه‌ن ده‌بین دۆناڵد تره‌مپ ...

زیاتر »

سوریا دژی له‌شكرکێشی تورکیایه‌

له‌پاش ئه‌وه‌ی سووپای تورکیا هێزێکی سه‌ربازی گه‌وره‌ی به‌ره‌و شاری ئه‌دلیبی  باکووری سوریای برد، حکومه‌تی سوریا به‌توندی دژی ئه‌م له‌شکرکێشیه‌ی تورکیا وه‌ستایه‌وه‌و به‌پێشێلکاری سه‌ره‌وه‌ری خاک و نیشتمانی سوریای وه‌سفکرد.هه‌ندێک له‌م میدیا و ناوه‌ندی سیاسی جیهانیش، باس له‌ مه‌رامی نهێنی تورکیا ده‌که‌ن له‌م له‌شکرکێشییه‌. مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌  له‌به‌یانێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند: ئه‌م له‌شکرکێشیه‌ی تورکیا مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌ و په‌لاماردانێکی راسته‌وخۆیه‌ بۆسه‌ر ...

زیاتر »