سەرەکی » وتار » جەمال ئارێز (پەڕە 3)

جەمال ئارێز

دوای گەیشتنی پێكوتە (ڤاكسین)ی كۆرۆنا

هێشتا نیوەی زیاتری جیهان بەدەست پەتای نەگریسی كۆرۆناوە گرفتار بوو، زاناكانی بواری پزیشكی لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان لەبواری زانستی پزیشكیدا، هەوڵەكانیان چڕكردەوە بەنیازی دۆزینەوەی پێكوتەیەك بۆ چارەسەر و بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا، لەو رووەشەوە لەسەر ئاستی جیهان چەندین زانای بەناوبانگی بوارەكە كەوتنە پێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی و بەرهەم هێنانی چەند جۆرێك لە چارەسەری سەرەتایی بۆ رێگریی لە پەتاكە، بەڵام ...

زیاتر »

دیموكراسیی ‌و پەیوەندیی بە سیستم و تاكی بەرپرسەوە

ئەگەرچی لە سیستمی دیموكراسیی دامەزراوەییدا بە گوێرەی دەستوور و یاسا بەركارەكان، دەسەڵاتەكان لە یەكتریی جیاكراونەتەوە و ئەرك ‌و مافی چالاكیی سیاسی ‌و مەدەنی ‌و كاری رۆژنامەنووسی و رەخنە گرتن بەیاسا رێكخراوە، هاوكات لە سیستمە شمولی ‌و دیكتاتۆرەكانیشدا جۆرەها كۆت ‌و بەند دارنراوە ‌و سەرەڕای ئەوەش كە زۆربەی ئەو چەمكانە لە چوارچێوەی یاساكان ‌و دەستووردا دانیان پێدانراوە، بەڵام هێندە كون ‌و ...

زیاتر »

ئەگەر بڕیارە كوردستان لە هەڵبژاردنی…

ئەگەر بڕیارە كوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداربێت جگە لە ئەنجومەنی حوكم كە كورد بە پێنج نوێنەر تێیدا بەشداربوو، لە كۆمەڵەی نیشتمانیی قۆناغی حكومەتی ئینتیقالیش كورد بەشداربوو، هەروەك چوار خولی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە 2006 ەوە تائێستا بەردەوام بەشداربوون لە جومگەكانی دەسەڵاتدا، بەڵام مخابن قۆناغ لەدوای قۆناغ لایەنە بەرامبەرەكان توندتربوون و خول لەدوای خولیش هێزە كوردستانییەكان پەرتتر و ئاستی داواكارییەكانیان دابەزیوە. دیارە ...

زیاتر »

پلانی(B) بۆ سیستمی لامەرکەزی

قسەوباسی ئەم دواییەی ناو راڕەوی سیاسی لە کوردستاندا سەبارەت بە سیستمی لامەرکەزی بەگشتی لەلایەن زۆرێک لە حزب و رێکخراوە سیاسییەکان و دەستەو گروپی جیاجیاوە لە هەرێمی کوردستان گەرموگوڕیی زۆری تێکەوتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەتایبەتی لە دوای چوارەمین کۆنگرەوە تەبەنی ئەو شێوازی حکومڕانییەی کردۆتە خەمی خۆی و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە یاسایەکی گەڵاڵە کردووە. دیارە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ...

زیاتر »

لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟

لە هەندێک لە کەناڵەکانەوە قسەوباسی ئەوەی پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆتە بنێشتە خۆشە و جگەلەوەی هەر سایت و تی ڤی و میدیایەک بە سیاسەتی پشت پەردەی خۆی هەواڵەکە دادەڕێژێت و بڵاوی دەکاتەوە، هەریەک لەوانەش بە دڵی خۆیان شرۆڤەکاری جۆراوجۆر دەهێنن لەوبارەیەوە شیکار و شرۆڤەی ئەو بابەتە بکات. ئەوەی لەم بابەتەدا سەرنجی ئێمەمانان وەک رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی رادەکێشێت، داڕشتنی هەواڵەکە ...

زیاتر »

زەنگەكانی مەترسی لە شەش بۆ 20ی یەنایەر

ناچینەوە سەر وردەكاریی رووداوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ‌و لێكەوتەكانی و هەڵوێستی سەرۆك ترەمپ لەبارەی ئەنجامەكانەوە، چونكە بەشێكی زۆر لەوانەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوتی رووداوەكان بوون، بۆیە دووبارە گێڕانەوەیان دەبێتە مایەی كات كوشتنی خوێنەران. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بكرێت، بە دیوێكدا مایەی نەبوونی مەترسییە لەسەر دیموكراسی لەو وڵاتە كە بە پێشەنگی چەسپاندنی دیموكراسی نەك هەر لەخودی ئەمریكا، بەڵكو لە زۆربەی ...

زیاتر »

كێشە بەشداریی نەتەوەیەكگرتووەكانە؟

دوای چەندین خول و گەڕی دانوستانەكانی دوو سێ ساڵی رابردووی بەغدا و هەرێم چ لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی ئیتیحادی و چ لەسەر ئاستی حزبی نێوان لایەنە سیاسییەكان، دیمەنی شانۆی سیاسیی عیراقمان بۆ یەكلایی دەكەنەوە، یەكێكیان ئەوەیە كە عیراق و هەرێم دابەشبوون بەسەر دوو عیراق ‌و دوو هەرێمدا، چونكە هەرچی عیراقە لێدوان ‌و رەفتار ‌و گوفتاری حكومەتەكەی بەشێوازێكە ...

زیاتر »

له‌باره‌ی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵییه‌وه‌

قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كێ به‌پله‌ی یه‌كه‌م تاوانباره‌ له‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌ كایه‌وه‌، دۆخێك هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ هاووڵاتییان به‌گشتی ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی بنبه‌ست له‌ به‌ده‌ستهێنانی بژێویی رۆژانه‌ و ئیدی كه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی نان ‌و قووتی منداڵ ‌و رۆڵه‌كانیدا بێده‌نگیی دادی نادات، بۆیه‌ ده‌شێت گومانی ئه‌وه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات كه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی بێته‌ ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه‌، جا له‌سه‌ر ئاستی ...

زیاتر »

بژاردە‌ له‌ سه‌ردەمی بێ بژارده‌ییدا

سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئاستی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك ئاڵۆزكاوه‌، تان و پۆكانی به‌ ته‌واوه‌تی تێكچووه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت له‌ڕووی ستراتیژی سیاسییه‌وه‌ هه‌موو شرۆڤه‌كاران گه‌یشتبنه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ تێزه‌كه‌ی (هنری كیسنجه‌ر) دیارترین و راستترین تێزه‌ كه‌ ده‌یوت: «له‌ سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌، نه‌ك هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌یی». ئه‌گه‌رچی هێشتا زۆرێك له‌وانه‌ی گه‌مه‌كاری كایه‌ی سیاسه‌تن، زۆرجار باس له‌ ئاكار و ئیتیكی ...

زیاتر »

دیاریکردنی رۆژی شەهیدی یەکێتی بۆچی؟

کاتێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاراوگە لەلایەن چەند تێکۆشەرێکەوە بەسەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٥دا دامەزرا، کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان کە نزیکەی پێنج ساڵ بوو دامەزرابوو و بەنهێنی چالاکیی دەکرد، لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتیدا بووە باسکی بەهێز و ناوکێکی بەپیتی ئەو رێکخراوە نوێیە و گەشەکردنی لە ناوەوەی وڵات بەجۆرێک لە بزۆزی و چالاکیی ئەندامان و کادرەکانی کۆمەڵە هەر لەسەرەتاوە بوونە ...

زیاتر »